|
هه‌موو ساڵێك له‌وه‌ها ڕۆژێك و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی كۆچی‌دا،
پرسیارگه‌لێكی بێ‌شومار ئاڕاسته‌ی زانایان و ئه‌هلی عیلم ده‌كرێت سه‌باره‌ت به
حوكمی پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی كۆچییه‌وه، هه‌میشه‌ش له‌وه‌ها مه‌سه‌له
و باسوخواسێكدا كه ده‌قی له‌سه‌ر نییه، زانایان یه‌كده‌نگ نه‌بوون و ڕای جیاواز و
جۆراو جۆریان هه‌بووه، تا ئێره هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی ئه‌م كاره بگێڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه خۆشوبهاندن و
چاولێگه‌ری مه‌سیحییه‌كانه، ئه‌وا ئه‌م قسه‌یه جێی مشت‌ومڕ و تێڕامانه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنج و ئاوڕدانه‌وه‌یه، هه‌ندێك له‌و زانایانه‌ی
قه‌ده‌غه‌یانكردووه پشتیان به‌ستووه به‌چه‌ند باروحاڵه‌تێك، له‌وانه: ئه‌م
پیرۆزباییكردنه داب ونه‌ریتی مه‌سیحییه‌كانه و له‌وێوه دزه‌ی كردووه بۆ ناو
موسڵمانان.
له‌ڕاستیدا پاش به‌دوادا گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌م قسه‌یه
(دزه‌كردنه له گاوره‌كانه‌وه) هیچ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی
پاڵپشتی و پشتگیری ناكات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت: پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته،
ئه‌وا قسه‌كه‌ی له‌ڕاستییه‌وه دوور نییه و ڕه‌نگه ئه‌وه ته‌واوتر بێت،
به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه:
ئیمامی (السیوطي) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له پێشه‌كی نووسراوێكیدا به‌ناوی
(الأماني بأصول التهاني - 1/83) ده‌فه‌رموێ "پرسیار زۆربووه له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی
مرۆڤه‌كان له‌سه‌ری ڕاهاتوون له پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی جه‌ژن و ساڵ و مانگ و
ویلایه‌ته‌كان و... ئایا ئه‌سڵ و بنه‌مای هه‌یه له سوننه‌تدا؟ منیش ئه‌م به‌شه‌م
له‌وباره‌یه‌وه كۆكردوه‌ته‌وه، قه‌ممولی له (الجواهر)دا ده‌فه‌رموێ: هیچ
قسه‌یه‌كی هاوه‌ڵانمانم نه‌بینیوه له‌باره‌ی پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی دوو
جه‌ژنه‌كه و ساڵه‌كان و مانگه‌كانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ده‌یكات، به‌ڵام
بینیومه -كه له (فوائد)ی (شێخ زكي الدين عبد العظيم المنذري) وه‌رگیراوه-
ئیمامی ئه‌بولحه‌سه‌نی مه‌قدیسی پرسیاری لێكرا له‌مه‌ڕ پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی
سه‌ره‌تای مانگ و ساڵانه‌وه، ئایا بیدعه‌یه یان نه‌خێر؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رموی
(خه‌ڵكی له‌وباره‌یه‌وه ناكۆكن و ڕای جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام به‌لای منه‌وه
موباحه، نه سوننه‌ته و نه بیدعه‌یه)، هه‌روه‌ها الشرف الغزي له (شرح المنهاج)دا نه‌قڵیكردووه و هیچی بۆ زیاد
نه‌كردووه" قسه‌كه‌ی السیوطي
ته‌واوبوو.
ئه‌م وه‌رگرتنه‌ی قه‌ممولی دواتر له‌لایه‌ن زانایانی سه‌ر به‌مه‌زهه‌بی
شافیعییه‌وه نه‌قڵكراوه و له كتێبه فیقهییه‌كانیاندا باسیان لێوه كردووه،
وه‌ك الشربینی و كه‌سانی تریش.
له‌و قسه‌یه‌وه كه ئیمامی (السیوطي)
نه‌قڵی كردووه،
ئه‌م
سوودانه وه‌رده‌گیرێت:
1- پرسیاركردن له‌و مه‌سه‌له‌یه كۆن ودێرینه، واته پیرۆزباییكردن
به‌بۆنه‌ی ساڵی كۆچیییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی پێنجه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی
مه‌قدیسی كه پرسیاری لێكراوه له ساڵی (611 ك) كۆچی دوایی كردووه، جا ئه‌گه‌ر
له‌وساڵه‌دا كۆچی دوایی كردبێت، كه‌واته ناوبراو زۆربه‌ی ته‌مه‌نی له سه‌ده‌ی
شه‌شه‌می كۆچییدا به‌سه‌ربردووه.
هه‌روه‌ها قوتابییه‌كه‌شی (عه‌بدولعه‌زیم ئه‌لمونزری) خاوه‌نی كتێبی
(الترغیب والترهیب) له ساڵی (656 ك) كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌وه‌ش ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه من له ئاستیدا هه‌ڵوێسته‌م كردووه و
له‌سه‌ری وه‌ستاوم، خۆ ئه‌گه‌ر توێژه‌رێك لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ بكات،
ڕه‌نگه ڕه‌هه‌ندێكی مێژوویی دوورتر وكۆنتر به‌دی بكات و بدۆزێته‌وه.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌وروپا له‌و ماوه‌یه‌دا له چه‌رخ و
سه‌رده‌مێكدا ده‌ژیا پێی ده‌وترا (سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست) كه به دواكه‌وتووترین
سه‌رده‌م له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت -به‌پێی مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وروپییه‌كان خۆیان-،
له‌به‌رانبه‌ریشدا ئوممه‌تی ئیسلامی له‌وپه‌ڕی هێز و ده‌سه‌ڵاتیدا بووه و
به‌رده‌وام به‌هێزییه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی ترس بووه بۆ دوژمنانی، هه‌روه‌ها فتوحاتی
ئیسلامیش له به‌رده‌وامی و به‌ره‌و پێشچووندا بووه، له خۆرئاواوه
به‌ره‌و باكووری ئه‌نده‌لوس هه‌نگاویناوه و له خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی چین
په‌لی هاویشتووه.
نه‌ریت وایه كه لاواز وكه‌م ده‌ست چاولێگه‌ری و ته‌قلیدی به‌هێز و
باڵاده‌ست ده‌كات، كه‌واته به‌و پێیه چ ڕێگرییه‌ك هه‌یه له‌وه‌ی پیرۆزباییكردن
به بۆنه‌ی ساڵی نوێوه له موسڵماناوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت و مه‌سیحییه‌كانیش
له‌وانه‌وه وه‌ریانگرتبێت؟
ئه‌وه‌ش كه ئه‌م پیرۆزباییه په‌یوه‌ندی به جه‌ژنی مه‌سیحییه‌وه هه‌یه،
هیچ كاریگه‌رییه‌ك ناكاته سه‌ر حه‌ڵالێ پیرۆزباییكردن به بۆنه‌ی ساڵی تازه‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی پیرۆزبایی شتێكه و جه‌ژنیش شتێكی تر.
وه‌ك ده‌ركه‌وێت ئه‌مه ئه‌و بۆچوونه لاواز ده‌كات كه ده‌ڵێت
"پیرۆزباییكردن به بۆنه‌ی ساڵه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن مه‌سیحییه‌كانه‌وه هاتووه"
هه‌ندێك له‌و زانا به‌ڕێزانه‌ش له قه‌ده‌غه‌كردنی پیرۆزباییدا پشتییان به‌و
قسه‌یه به‌ستووه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیار و حوكمیان داوه.
2- به‌پێی نه‌قڵكردنه‌كه‌ی السیوطي،
مه‌قدیسی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا لایه‌نی مامناوه‌ندی (التوسط)ی
گرتووه و پێیوایه نه سوننه‌ته و نه بیدعه‌یه، به‌ڵكو به‌لای ئه‌وه‌وه
موباحه، ئه‌وه‌ش -والله اعلم- له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه پیرۆزبایی ده‌كه‌وێته
بابی نه‌ریته‌وه و توندی تێدا په‌یڕه‌و ناكرێت.
ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه زانای به‌ناوبانگ شێخ (عبدالرحمن
السعدي) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت تێیگه‌یشتووه، له كتێبی (الأجوبة
النافعة
عن المسائل الواقعة)ی
شێخ عبدالله بن عقیل -كه كتێبێكه چه‌ندین نامه و نامه‌كاری ناوبراوی له‌گه‌ڵ
مامۆستاكه‌ی شێخ عبدالرحمن السعدی له‌خۆگرتووه- له لاپه‌ڕه‌ی (174)دا هاتووه:
شێخ عبدالرحمن السعدی له
(3/موحه‌ڕڕه‌م/1367)ه،
نامه‌یه‌كی بۆ قوتابییه‌كه‌ی -ئیبن عه‌قیل- نووسی، له ده‌ستپێك و دیباجه‌كه‌یدا
نووسراوه "... ونهنئكم بالعام الجدید، جدّد الله علینا وعلیكم النعم، ودفع عنا
وعنكم النقم" واته "... به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، خوای
گه‌وره نیعمه‌ته‌كان به‌سه‌ر ئێمه و ئێوه‌شدا تازه‌بكاته‌وه، به‌ڵاو ناسۆریش له
ئێمه‌و ئێوه‌ش دووربخاته‌وه".
ده‌ڵێم: ڕه‌نگه السعدی پیرۆزباییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌سڵ و بنه‌مایه
بونیاد نابێ و داڕشتبێت، ئه‌وه‌شی له شه‌رح و ڕاڤه‌ی مه‌نزومه‌كه‌ی له
(القواعد)دا بڕیارداوه.
هه‌ندێك زانای تریش وه‌ك شێخ عبدالرحمن البراك و شێخ عبدالكریم الخضیر
شێوه‌یه‌كی تر له لایه‌نی مامناوه‌ندی ده‌گرنه به‌ر و ده‌ڵێن: "ده‌ستپێشكه‌ری
نه‌كرێت له پیرۆزباییكردن و ئینكاری ئه‌و كه‌سه‌ش نه‌كرێت كه پیرۆزبایی ده‌كات".
ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه گه‌وره زانایانی وه‌ك شێخ ئیبن
باز و شێخ ئیبن عوسه‌یمین ڕوخسه‌ت و مۆڵه‌تیانداوه به پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی
هاتن و چوونه ناو مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه ـ من خۆم ئه‌و پرسیاره‌م لێكردوون- به‌و
پێیه‌ش پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی كۆچییه‌وه ئاسانتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ڕه‌مه‌زان وه‌رز و مه‌وسیمی عیباده‌ته، به‌پێچه‌وانه‌ی تازه‌بوونه‌وه‌ی
ساڵه‌كانه‌وه كه زێتر ده‌چێته بابی عاداته‌وه - وه‌ك له پێشه‌وه ئاماژه‌ی
پێدرا- له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات و باش نییه توندی و زیاده‌ڕۆیی له‌و
مه‌سه‌له‌یه‌دا بكرێت. والله تعالى
أعلم.
سه‌رچاوه:
http://saaid.net/mktarat/nihat/15.htm
ن: عمر بن عبد الله الـمقبل
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه‌رگێڕانی: دڵشاد موحه‌ممه‌د - كوردستان -
سڵیمانی
15/1/2008
|