|
هه‌ر
ته‌وبه ئه‌كه‌م ودوایش ئه‌چمه‌وه سه‌ر گوناهه‌كه!
زۆرن ئه‌و
گه‌نجانه‌ی كه بێ تاقه‌ت و بێ ئومێد بوون له ڕه‌حمی خوا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێك
گوناه ئه‌كه‌ن ته‌وبه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن به‌ڵام ماوه‌یه‌ك تێ ده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر په‌شیمان
بوونه‌وه‌كه‌یان دا و جارێكی تر ده‌كه‌ونه گوناهه‌وه و پاشان ته‌وبه
ده‌كه‌نه‌وه, تا وای لێ دێت بێ ئومێد ئه‌بن و وا هه‌ست ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره لێیان
خۆش نابێت و ته‌وبه و په‌شیمانی دادیان نایه چونكه هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر
تاوانه‌كه, جا بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته حه‌ز ئه‌كه‌ین گه‌نجانی مسوڵمان
ئاگاداركه‌ینه‌وه له‌وه‌ی:
سه‌ره‌تا:
پێویسته بێ ئومێد
نه‌بی له ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوای گه‌وره, وه دوو و سێ و چوار و ده جاریش هه‌ر
ته‌وبه بكه ئه‌گه‌ر كه‌وتیته گوناهه‌وه چونكه ئه‌وه‌ی ته‌وبه بكات خوای
گه‌وره لێ وه‌رده‌گرێت, وه له گوناهی خۆش ده‌بێت, هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كه خۆر له
خۆرئاواوه هه‌ڵدێت (كه یه‌كێكه له نیشانه گه‌وره‌كانی ئاخر زه‌مان), هه‌ندێك
جار شه‌یتان دێته مێشكی مرۆڤه‌وه و پێ ی ئه‌ڵێت: پێویست به په‌شیمانی ناكات
ئه‌مه چه‌ن جاره تۆ هه‌ر ته‌وبه ئه‌كه‌یت و دوایش گوناه ئه‌كه‌یته‌وه, به‌ڵام
نا .... هه‌ر په‌شیمان ببه‌وه به‌ڵكو خوای گه‌وره لێت خۆش بێ و جارێكی تر
نه‌كه‌ویته‌وه ناو ئه‌و تاوانه.
له‌فه‌رمووده‌ی
سه‌حیح دا هاتوه كه:
قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (ان عبدا اصاب ذنبا
فقال ربي اذنبت ذنبا فاغفره لي فقال ربه: (علم عبدي أنَّ له رباً يغفر الذنب وياخذ
به غفرت لعبدي) ثم مكث ما شا‌ء الله ثم اصاب ذنبا فقال: ربي اذنبتُ آخر فاغفر لي
(قال ربه): (علم عبدي ان له ربا يغفر الذنب وياخذ به غفرتُ لعبدي) ثم اذنب ذنبا
قال: ربي اذنبتُ ذنبا آخر فاغفر لي) فقال ربه: (علم عبدي ان له ربا يغفر الذنب
وياخذ به غفرتُ لعبدي فليعمل ما يشا‌ء). (الفتوح الرباني في صحيح الاحاديث القدسية.
واته: (پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (به‌نده‌یه‌ك تاوانێكی
ئه‌نجام دا, پاشان ووتی: په‌وه‌ردگار تاوانێكم ئه‌نجام دا له تاوانه‌كان, له‌و
تاوانه‌م خۆش به, خوای گه‌وره فه‌رمووی: به‌نده‌كه‌م ئه‌زانێت كه
په‌روه‌ردگارێكی هه‌یه له تاوان خۆش ده‌بێت و لێ‌ی ده‌گه‌ڕێت و لێ‌ی
ده‌پرسێته‌وه, له به‌نده‌كه‌م خۆش بووم) پاشان ماوه‌یه‌كی به‌سه‌ردا تێ په‌ڕی
ئه‌وه‌نده‌ی خوای گه‌وره ویستی بوو پاشان تاوانێكی تری ئه‌نجام دا, ووتی:
په‌روه‌ردگارم تاوانێكی ترم ئه‌نجام دا, خوایه لێم خۆش به, خوای گه‌وره
فه‌رمووی: به‌نده‌كه‌م ئه‌زانێت كه په‌روه‌ردگارێكی هه‌یه له تاوان خۆش ده‌بێت و
لێ‌ی ده‌گه‌ڕێت و لێ‌ی ده‌پرسێته‌وه ,له به‌نده‌كه‌م خۆش بووم) پاشان تاوانێكی
تری ئه‌نجام دا, ووتی : خوای گه‌وره تاوانێكی ترم ئه‌نجام دا لێم خۆش به, خوای
گه‌وره فه‌رمووی: به‌نده‌كه‌م ئه‌زانێت كه په‌روه‌ردگارێكی هه‌یه له تاوان خۆش
ده‌بێت و لێ‌ی ده‌گه‌ڕێت و لێ‌ی ده‌پرسێته‌وه ,له به‌نده‌كه‌م خۆش بووم) وه
هه‌تاوه‌كو داوای لێ خۆش بوونم لێ بكات لێ‌ی خۆش ده‌بم.
له‌ڕه‌حمی خوا بێ ئومێد مه‌به:
له‌م
فه‌رموده‌یه‌وه بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت كه دووباره بوونه‌وه‌ی كه‌وتنه تاوانه‌وه
ڕێگری ناكات له‌وه‌ی كه په‌شیمان بیته‌وه له‌و گوناهه و ته‌وبه بكه‌ی. كاتێك
به‌نده تاوانێك ئه‌كات و خێرا په‌شیمان ئه‌بێته‌وه و داوای لێ خۆش بوون له خوای
گه‌وره ئه‌كات خوای گه‌وره‌ش لێ ی خۆش ده‌بێ, وه ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت
(گوناهێك دوای ته‌وبه كردن ئه‌نجامی بده‌ی حه‌فتا جار خراپتره له‌وه‌ی پێش
ئه‌وه‌ی ته‌وبه بكه‌ی ئه‌نجامی بده‌ی) نه ڕاسته و نه پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله
علیه وسلم) فه‌رمووده‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی فه‌رمووه و هیچ به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و
قسه‌یه نیه, به‌ڵكو گوناهی پێش ته‌وبه و دوای ته‌وبه هه‌ر وه‌ك یه‌كه ئه‌گه‌ر
به‌نده‌كه مه‌به‌ستی له‌و گوناه و ته‌وبه كردنه گاڵته‌جاڕی نه‌بێت.
به‌ڵام پێویسته
ئه‌مه‌ش وات لێ نه‌كات كه ئیتر گوێ نه‌ده‌یتێ و بێ خه‌م بیت وه به ئاره‌زووی خۆت
گوناه بكه‌یت و بڵێی قه‌ینا دوای ته‌وبه ئه‌كه‌م, به‌ڕاستی به‌م شێوه‌یه وه‌ك
گاڵته جاری لێ دێت و زه‌حمه‌ته خوای گه‌وره‌ش لێت خۆش بێت.
پێویسته بزانی بۆ تووشی گوناه ده‌یێ؟
ئه‌گه‌ر كه‌وتنه
گوناهت به‌هۆی دانیشتنته له‌گه‌ڵ كۆڕ و كه‌سان وهاوڕێی خراپ دا پێویسته لێ ی دوور
بكه‌ویته‌وه, خۆ ئه‌گه‌ر به‌هۆی شوێنی ئیش و كار یان خوێندن یان هه‌ر شتێكی
تره‌وه پێویسته هه‌وڵی گۆڕینی بده‌یت تا جارێكی تر نه‌بێته هۆكاری كه‌وتنه ناو
تاوان.
پێویسته گوێڕایه‌ڵی زۆری فه‌رمانی خوا بكه‌ی:
گوێڕایه‌ڵی خوای
گه‌وره سه‌رپێچی دوور ئه‌خاته‌وه, وه خێر دژی شه‌ڕ ئه‌وه‌ستێت, ئه‌گه‌ر ده‌روونت
سه‌رقاڵ كرد به خێره‌وه شه‌ڕی بیر ئه‌چێته‌وه, خۆ ئه‌گه‌ر بێ ئاگات كرد له خێر
و چاكه به خراپه و گوناهه‌وه مه‌شغوڵ ده‌بێ, له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته
به‌رده‌وام تاعه‌تی خوا زۆر بكه‌ی له‌گه‌ڵ كاری باش و چاك دا,
بۆ ئه‌وه‌ی دوور
بیت له تاوان, وه بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌وتیته گوناهه‌وه خۆڕاگربیت به‌رامبه‌ر
به شوێنه‌واری گوناهه‌كه, هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (إن
الحسنات يذهبن السيئات ذلك ذكرى للذاكرين). واته: چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕنه‌وه.
وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علسه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إِتَّقِ الله حَيثُما كُنتَ
وَأَتبِعِ السَّيئَةَ الحَسَنَةَ تَمحُها وَ خَالِقِ
النْاسَ بِخُلُقٍ حَسَن). (رواه أحمد والنسائي والحاكم والبيهقي). واته:
له هه‌ر كات و حاڵه‌تدا بووی له خوا بترسه و پارێزگاربه، به شوێن هه‌ڵه و
تاواندا چاكه بكه، تا بیسڕێته‌وه.. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به ڕه‌وشتی جوان
هه‌ڵس‌وكه‌وت بكه.
بۆیه زۆر
زیكركردنی خوای گه‌وره و نوێژ و قورئان خوێندن وات لێ ده‌كات كه شوێنه‌واری تاوان
له دڵتا نه‌مێنێ و ئه‌و خاڵه ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر دڵت دروست بوون بیان سڕێته‌وه,
به‌و شێویه نوری ئیمان به دڵت ئه‌گات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووی له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی
خوای گه‌وره.
له‌كۆتایی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌كه‌ماندا داواكارم له‌خوای گه‌وره قه‌ڵه‌می لێ‌خۆش بوون بهێنێت
به‌سه‌ر گشت تاوانه‌كانمان و تین و هێزما پێ ببه‌خشێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
یاخیبوون.
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|