|
له ڕاپۆرتێكدا
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن (CNN)ی هه‌واڵگێڕی بڵاوی كرده‌وه، دووپاتی كرده‌وه له‌سه‌ر
دیارده‌ی تجاره‌تكردن به مرۆڤه‌وه له ئافره‌تان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ
به‌كارهێنانیان بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی و سێكسیی قه‌ده‌غه‌كراو، هه‌روه‌ها هه‌مان
ڕاپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڕێژه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ساڵ له‌دوای ساڵ به‌رزتر
ده‌بێت.. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپۆرته كه ئاماده كراوه له‌لایه‌ن تیمێكی توێژینه‌وه
بنكه‌كه‌یان زانكۆی جۆن هۆپكینزه (Johns
Hopkins)
له ویلایه‌تی میرلاند له ئه‌مه‌ریكا چه‌ند زانیارییه‌كی ئاشكرا كرد كه‌وا:
له ڕاپۆرتێكدا
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن (CNN)ی
هه‌واڵگێڕی بڵاوی كرده‌وه، دووپاتی كرده‌وه له‌سه‌ر دیارده‌ی تجاره‌تكردن به
مرۆڤه‌وه له ئافره‌تان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ به‌كارهێنانیان بۆ كاری
به‌دڕه‌وشتی و سێكسیی قه‌ده‌غه‌كراو، هه‌روه‌ها هه‌مان ڕاپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه كرد
كه ڕێژه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ساڵ له‌دوای ساڵ به‌رزتر ده‌بێت.. هه‌روه‌ها ئه‌و
ڕاپۆرته كه ئاماده كراوه له‌لایه‌ن تیمێكی توێژینه‌وه بنكه‌كه‌یان زانكۆی جۆن
هۆپكینزه (Johns
Hopkins)
له ویلایه‌تی میرلاند له ئه‌مه‌ریكا چه‌ند زانیارییه‌كی ئاشكرا كرد كه‌وا:
- (2) دوو ملیۆن
ئافره‌ت و منداڵ وه‌كو به‌ند ده‌فرۆشرێن هه‌موو ساڵێك، وه سه‌دو بیست هه‌زار
ئافره‌ت له ئۆروپای ڕۆژهه‌ڵات (ڕوسیا و ولاته هه‌ژاره‌كانی ده‌وروبه‌ری) كۆچیان
پێ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئۆروپای ڕۆژئاوا بۆ هه‌مان مه‌بست واته بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی.
وه زیاتر له (15)
هه‌زار ئافره‌ت ده‌نێردرێن بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و زۆربه‌یان
خه‌ڵكی مه‌كسیكن. وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ولاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه ده‌هێنرێن
بۆ ئه‌مریكا به (16) شانزه هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێن تاكو به‌كاربهێنرێن بۆ كاری
به‌دڕه‌وشتی له خانووه‌كانی به‌دڕه‌وشتی و شوێنی تایبه‌ت. وه نزیكه‌ی دوو سه‌د
هه‌زار ئافره‌ت له نیپاڵه‌وه، زۆربه‌یان خوارووی ته‌مه‌نی چوارده ساڵین و وه‌كو
به‌ند ده‌فرۆشرێن له هندستان هه‌موو ساڵێك.. وه نزیكه‌ی ده هه‌زار ئافره‌ت له
ڕووسیاوه ده‌هێنرێن بۆ ئیسرائیل و له‌وێ ناچار ده‌كرێن بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی، وه
ده هه‌زار كچی منداڵی سیریلانكی له‌ته‌مه‌نی نێوان شه‌ش تا چوارده ساڵی و ناچار
ده‌كرێن بۆ كاری به‌دڕه‌وشتی، هه‌روه‌ها هه‌مان بار بۆ بورما هه‌روه‌كو ڕاپۆڕته‌كه
باسی ده‌كات ده‌گاته بیست هه‌زار حاڵه‌ت ساڵانه..
- لێره‌ش
له‌یادمان نه‌چێت تجاره‌ت كردن به منداڵ له بازاڕی به‌دڕه‌وشتی بێت یان بۆ
مه‌به‌ستی به‌خێوكردن بێت.. نزیكه‌ی پێش شه‌ش مانگ زیاتر، هه‌ندێ ڕۆژنامه
هه‌واڵێكیان بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر پیاوێكی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن
(56)
ساڵ زۆر قه‌رزار بوو، هه‌ستا به فرۆشتنی ژنه گه‌نجه‌كه خۆی كه ته‌مه‌ن
(26)
ساڵه به پیاوێكی ئه‌ڵمانی پیله‌وه‌ری خاوه‌ن كار ته‌مه‌ن
(36)
ساڵ. وه ئه‌و عه‌قده‌شی له‌نێوانیاندا كرا (عه‌قدێكی به‌كرێدان) بوو، واته
ژنه‌كه‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به كرێ فرۆشتۆته ئه‌و پیاوه‌و له‌گه‌ڵیدا وه‌كو
پیاوی خۆی ده‌ژێت.. وه عه‌قده‌كه‌ش به ڕه‌سمی به بری (پێنج سه‌د هه‌زار) مارك
نزیكه‌ی دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلار ده‌كات بڕایه‌وه.. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و
پیاوه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ی به كرێ گرتبوو سه‌ڵته‌و خێزانی نیه، نه‌یده‌ویست خۆی تووشی
كێشه بكات به‌هۆی زه‌واجه‌وه چونكه پاره‌یه‌كی زۆری هه‌یه و ده‌ترسا
سامانه‌كه‌ی له‌ده‌ست بڕوات له‌حاڵه‌تێكدا گه‌ر ژیانی ژن ومێردایه‌تیان نه‌گونجا،
بۆیه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه له عه‌قده‌كه‌یا نوسرابوو له‌نێو پیرۆزبایی كۆمه‌ڵێ
له ئاماده‌بووان به‌خشرا به مێردی ئافره‌ته‌كه..
ئه‌مه‌ش
نموونه‌یه‌كه له ژیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه كه له‌ڕووی ماددیه‌وه پێشكه‌وتوون،
به‌ڵام جلی ڕه‌وشت و داب ونه‌ریتیان فڕێ داوه‌و ڕێیان داوه به دانیشتوان و دام
وده‌زگا ڕه‌سمی و په‌رله‌مانیه‌كان به ڕێگه‌پێدان به زه‌واجی شاز واته زواجی
ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و پیاو له‌گه‌ڵ پیاو، وه شكاندنی كه‌رامه‌تی خه‌ڵكانی
هه‌ژار و خۆشی وه‌رگرتن به ژنه‌كانیانه‌وه هه‌روه‌كو به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی
پێشتر باسمان كرد..
جا كوان
ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مافی مرۆڤ؟؟ وه كوان له‌كوێن ئه‌و
ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌قورتێنن و ڕاده‌كه‌ن به‌دوای هه‌واڵی موسڵمانان
گه‌ر یه‌كێك كچی خۆی له‌ته‌مه‌نی شانزه ساڵیه‌وه به‌شوو بدات.. هه‌روه‌كو ئه‌و
باوكه موسڵمانه‌ی له ئه‌مریكا ویستی كچه‌كانی له ته‌مه‌نی خوارووی
(18)
ساڵیه‌وه
بدات به شوو.. تاكو هه‌موو ڕۆژنامه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی له‌دژی ده‌یاننوسی و
ڕۆژنامه‌كانی تر له وولاتانی تر وه‌كو تووتی هه‌مان بابه‌تیان ده‌ووته‌وه..!!
كوان له‌كوێن
ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئه‌م هه‌موو پێشێلكارییه ڕوو ده‌دات
به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی هه‌ژار له جیهاندا و ده‌كرێن به به‌ند و له‌بازاڕی
به‌دڕه‌وشتی ده‌فرۆشرێن؟! وه له‌به‌رچی تیشك ناخه‌نه سه‌ر ئه‌م ئابڕووچوونه‌ی كه
ڕێ ده‌دات به تجاره‌ت كردن به منداڵان و لاشه‌ی ئافره‌تان؟؟!
- ئێوه‌ش خۆتان
له‌یه‌كی بده‌نه‌وه ئه‌م ڕووخاندنه ڕه‌وشتییه كه پیاوێك ژنی خۆی به‌كرێ بدات
به‌یه‌كێكی تر به ڕه‌زامه‌ندی خۆی وژنه‌كه‌ی له‌پێناوی بڕێك پاره.. وه
هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره دوور له هه‌موو
ڕه‌وشت و به‌هایه‌كی مرۆڤانه.. وه چۆن هێرشی به‌رده‌وام ده‌كه‌نه سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی (فره ژنی) له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماناندا كه به‌زه‌ییه‌كی خواییه بۆ
به‌نده‌كان و بۆ ڕه‌سه‌نكردنی ژیانی هاوسه‌رێتی. وه كوان له‌كوێن ئه‌وانه‌ی خۆیان
كردۆته ڕزگاركه‌ری ئافره‌تانی كورد له‌ده‌ست سته‌می پیاوه‌كانیان له‌داڕوخانی
ڕه‌وشتیی ئه‌م ووڵاته به‌ناو پێشكه‌وتووانه؟؟ بۆ كه‌سێكیان له پیاوان و له
ئافره‌تان تاكو ئێستا هیچ شیكردنه‌وه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاونه‌كردۆته‌وه‌و
ڕووه ڕاسته‌كه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه ئه‌وروپیانه‌یان ده‌ر نه‌خستووه‌و زوڵم و سته‌می
ئه‌م دام و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه ده‌رباره‌ی چ وه‌كو
ئافره‌ت بێت یان كارمه‌ند؟!
- چه‌نده‌ها
ئافره‌تی لای خۆشمان هه‌یه وه‌كو نه‌وال سه‌عداوی ئاسا، كه خۆیان كردۆته
ڕزگاركه‌رانی ژنان له‌ده‌ست كۆیلایه‌تی، هه‌موو كات هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر فره ژنی،
به‌ڵكو ته‌نانه‌ت (ماره‌یی ئافره‌تیش) و ده‌ڵێن ئه‌وه نرخێكه بۆ فرۆشتنی ئافره‌ت
به پیاوه‌كه!! ده‌ی كوان ئه‌وانه له‌م ڕاپۆرته‌ی چۆن ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ژیان
چۆنه له ڕۆژئاوا و ئافره‌تان چ نرخێكیان هه‌یه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه؟؟ به‌ڵكو
ئه‌مڕۆ زۆر له ئافره‌تانی ئۆروپا و ئه‌مریكا كه موسڵمان ده‌بن، شوو ده‌كه‌ن به
موسڵمان و به كه‌سانی كۆچكه‌ر، چونكه ده‌ڵێن ڕێزگرتنی ژن له‌لای موسڵمانه نه‌ك
كه‌سێك تاكو دووی شه‌و له‌دیسكۆ كه‌وتبێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی به‌دڕه‌وشت..
ئاواته‌خوازین
ئه‌م مه‌سه‌له و باسانه بوورژێنرایه‌و باسی لێوه بكرایه له‌و كۆنگره‌و
كۆبوونانه‌ی باسی مافی ئافره‌تان و منداڵان ده‌كات.. وه زانایان و پسپۆران به‌شدار
بوونایه لێی.. وه هه‌روه‌ها ئافره‌تانی موسڵمانیش ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووایه
له پته‌وكردنی هه‌ڵوێسته‌كانی ئیسلام سه‌باره‌ت به ئافره‌تان و كانگاكانی ڕێزگرتن
و پله‌ی ئافره‌تان له ئیسلامدا، وه ئه‌و كه‌م وكوڕی و نێگه‌تیڤانه‌ی هه‌ندێ كه‌س
گشتگیر نه‌كرێت به حوكمدان به‌سه‌ر ئه‌و شه‌رعه‌ی خوای گه‌وره دایناوه بۆ
پاراستنی پیاو و ئافره‌ت و خێزان به شێوه‌یه‌كی گشتی.
ت/ چه‌ند باسێكی
بابه‌ته‌كه كه ئاماژه‌ی پێ كراوه له سایتی (الشیكة
الاسلامیة)
وه‌رگیراوه.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|