|
له هۆڵندا
پیاوان داوا ده‌كه‌ن كه شوێنێكى نیشته‌جێبوون بۆ پاراستنیان له توند‌و تیژى
خێزانه‌كانیان دابین بكرێت
حاڵه‌ته‌كانى
توند‌و تیژى خێزانى دژ به پیاوان
له هۆڵندا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه پیاوان داواى
شوێنێكى نیشته جێبوونى تایبه‌ت به پیاوان بكه‌ن بۆ پاراستنیان له ده‌ست
خێزانه‌كانیان هه‌روه‌كو چۆن جێگاى تایبه‌ت به‌ئافره‌تان هه‌یه ، له لایه‌ن خۆشیه‌وه
وه‌زیرى داد (هێرش بالین )وه‌ڵامى ئه‌و داواكاریه‌ى پیاوانى دایه‌وه به‌وه‌ى كه
هه‌نگاوى كردارى ده‌گرێته به‌ر له‌م لایه‌نه‌وه.
ڕ‌اپۆرتێكى
ڕه‌سمى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه پیاوان له لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه ڕووبه‌ڕوى كارى
توند‌و تیژى ده‌بن جا چ به لێدان
بێت یان به هه‌ڕه‌شه كردنى كوشتن یان سوكایه‌تى پێكردنى پیاو له لایه ن
خێزانه‌كه‌یه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش واى كردووه ژماره‌یه‌كى زۆرى پیاوانى ئه‌م ووڵاته
له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ ژیان به سه‌ربه‌رن.
ڕاپۆرته‌كه‌ى
سكرتێرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى كه بۆ وه‌زیرى دادى بڵند كردووه
ئاماژه به زه‌روره‌ت و پێویستى دروستكردنى چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێك ده‌كات كه زۆر به
خێرایى دروست بكرێن بۆ پاراستنى پیاوان و لاوان كه قوربانى توند‌و تیژى خێزانین بۆ
ئه‌وه‌ى ژیان و كه‌رامه‌تیان پارێزراو بێت دواى ئه‌وه‌ى كه توند‌و تیژى دژیان زۆر
بووه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:
سایتی لها اون لاین
له‌لایه‌ن: شڤان ئۆمه‌راوى
- كوردستان - سۆران
20/8/2007
|