|
ئینگرید
ماتیسۆن یه‌كه‌م ئافره‌تێكى ئه‌مریكاییه كه سه‌رۆكایه‌تى
گه‌وره‌ترین
ڕێكخراوى ئیسلامى بكات له ئه‌مریكادا.له هاوینى ساڵى (1986) ماتیسۆن په‌یوه‌ندى
كرد به به‌رنامه‌یه‌كى خوێندن بۆ فێربوونى زمانى عه‌ره‌بی، كه ئه‌و كاته
ته‌مه‌نى (23) ساڵان بوو. ماتیسۆن تا ئه‌و كاته‌ش له نێوه‌ندى ژیانى هاوتهمهنانى
خۆیدا ده‌ژیا و نه‌بووبووه موسڵمان، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م له به‌رده‌م
مه‌كینه‌یه‌كى درووماندا خۆى بینییه‌وه كه‌وا لهچكهى (چه‌فیه) داپۆشینى سه‌ر بۆ
ئافره‌تانى موسڵمان ده‌دوورێت بووه هۆى تێڕامان و پرسیاركردنى. ماتیسۆن له وه‌رزى
به‌هارى هه‌مان ساڵدا كۆمه‌ڵێ له هاوڕێ و دۆستانى خۆى كۆكرده‌وه و
ئیسلامه‌تى خۆى ئاشكرا كرد و بووه موسڵمان. موسڵمان بوونى ئه‌م ئافره‌ته
كه‌نه‌دییه كاسۆلیكیه شتێكى ساده و خوو پێوهگیراو نه‌بوو، به‌ڵكوو خستیه
پێگهیهكهوه كه ڕێگه‌ى دۆزییه‌وه و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كى نوێی ژیان
هه‌نگاوى نا.
|
|
نزیكه‌ى
(60000) هه‌زار موسڵمان له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئهمریكاو كه‌نه‌دا ماتیسۆنیان
به سه‌رۆكى گه‌وره‌ترین ڕێكخراوى ئیسلامى له‌و كیشوه‌ره‌دا هه‌ڵبژارد، كه بریتیه
له په‌یوه‌ندییه‌كى پیشه‌یی په‌روه‌رده‌یی له ژێر ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى ئیسلامى بۆ
ئه‌مریكاى سه‌روو) (الجمعیه الاسلامیه لامیركا الشمالیه) تاكوو ببێته یه‌كه‌م
ئافره‌تى ناكۆچبهر كه سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و ڕێكخراوه بكات.
|
|
هه‌ڵبژاردنى
ئینگرید ماتیسۆن له كاتێكى قورس و ناهه‌مواردا هات سه‌باره‌ت به شه‌ش ملیۆن
موسڵمان كه له‌و ووڵاته‌دا ده‌ژین، ئه‌وه‌ته ده‌ره‌نجامى ڕاپرسیه‌كان كه له‌م
دواییه‌دا هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ى (یوو ئێس ئه‌ى توده‌ى) و (گاڵۆپ) بڵاویان كردووه، كه
نزیكه‌ى (40%)ى ئه‌مریكاییه‌كان دانیان ناوه به‌وه‌ى كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت
دژی موسڵمانه‌كان هه‌ڵوێستیان بووه، وه ڕێژه‌یه‌كى هاووێنه‌ى ئه‌وه‌ش پاڵپشتی
بوونى پێناسێكى تایبه‌تى ئیجبارى به‌سه‌ر موسڵمانه‌كاندا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك له
هه‌ر پێنج كه‌س یه‌كێك ووتوویه‌تى كه حه‌ز ناكات دراوسێی موسڵمانى هه‌بێت، له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه زۆرێك له موسڵمانه‌كان هیوادارن كه بوونى ئافره‌تێكى ئه‌مریكایی
له پێگه‌یه‌كى وه‌هادا ببێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى ترس له ئیسلام و
موسڵمانان.
|
 |
|
ئينگرید
ماتسۆن له‌ته‌نیشت جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكیی |
|
|
|
له‌لایه‌ن:
سه‌رباز عوسمان
5/4/2007
|