|
یه‌كه‌م: بوونی باوه‌ڕ و یه‌قین به نادیاره‌كان (غه‌یب)
((خوا ڕاستی
فه‌رمووه و سكی براكه‌ت ڕاست ناكات))
پیاوێك هاته
خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
و ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا براكه‌م سكی دێشێت (هاواریه‌تی له ده‌ست ئازارێك كه
له ناو سكی دایه), پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی:
بڕۆ هه‌نگوینی بده‌رێ با
بیخوات, پیاوه‌كه ڕۆشت و هه‌نگوینی دا به براكه‌ی, پاشان هاته‌وه خزمه‌ت
پێغه‌مبه‌ر و ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا براكه‌م سكی دێشێت, پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی:
بڕۆ هه‌نگوینی بده‌رێ با بیخوات, پیاوه‌كه ڕۆشت و هه‌نگوینی دا به براكه‌ی, پاشان هاته‌وه
خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا براكه‌م سكی دێشێت, پێغه‌مبه‌ر
فه‌رمووی: بڕۆ هه‌نگوینی بده‌رێ با بیخوات, پیاوه‌كه ڕۆشت و هه‌نگوینی دا به
براكه‌ی, پاشان هاته‌وه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا براكه‌م
سكی دێشێت, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (خوای گه‌وره ڕاستی
فه‌رمووه و سكی براكه‌ت ڕاست ناكات), بڕۆ سه‌یری براكه‌ت بكه, كاتێك كابرا ڕۆشت
سه‌یری كرد سكی براكه‌ی چاك بووه.
كه مه‌به‌ستی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌م فه‌رموده‌یه ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره له
قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت هه‌نگوین شیفایه بۆ خه‌ڵكی: (وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى
النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا
يَعْرِشُونَ , 69 ,ثُمَّ كُلِي مِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ
ذُلُلاً يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاء
لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) (سورةتي النحل/ 78-69
).
ئه‌وه‌ی تێبینی
كراوه له چاره‌سه‌ركردنی قورئانی و نه‌به‌وی بۆ كێشه‌كانی مرۆڤ و نه‌خۆشیه‌كانی
ئینسان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر باوه‌ڕبوون به غه‌یب.
باوه‌ڕبوون و
متمانه كردن به پزیشك له گرنگترین هۆكاره‌كانی چاره‌سه‌ری سه‌ركه‌وتووه.
هه‌ر یه‌كێك له
ئێمه كه ڕوو ئه‌كاته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بیر ئه‌كاته‌وه ئه‌م پزیشكه باشه یان نا
(له دڵی خۆی هه‌ڵی ئه‌سه‌نگێنێت ئایا متمانه‌ی پێیه‌تی یان نا؟) چونكه ئه‌و
پزیشكه‌كه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ژیانی دنیای خۆی پێ ئه‌سپێرێت به پشتیوانی خوا, جا
ئیتر ئه‌بێت ئه‌مه چۆن بێت سه‌باره‌ت به ژیانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به
مه‌ینه‌تیه‌كانی ژیانی دنیا و ئاخیره‌تی؟ وه هه‌روه‌ها چۆن چۆنی ده‌بێت له ژیانی
ڕۆحی و جێگیری ده‌روونی و حه‌وانه‌وه‌ی دا؟! ئایا چۆن ئه‌بێت له كاتێك دا
پزیشكه‌كه خوای گه‌وره‌یه؟
چاره‌سه‌ری خوایی
و پاشان چاره‌سه‌ر به ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر وورد ترین و باشترین چاره‌سه‌رن
بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونی یه‌كانی مرۆڤ, به‌ڵام كێشه‌كه له نه‌بوونی متمانه‌ی
به‌نده‌یه به زانست و دانایی پزیشكه‌كه, بۆیه باش پابه‌ند نابێت به
چاره‌سه‌ره‌كه‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش چاك نابێته‌وه و ئینجا نه‌خۆشه‌كه لۆمه‌ی
پزیشكه‌كه ئه‌كات.
مه‌به‌ست له‌م
پێشه‌كیه بۆ ڕاگه‌یاندنی یاسایه‌كی گرنگه كورته‌كه‌ی:
زۆرێك له
نوسراوه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شه‌هوه‌ت و
سه‌رپێچیه‌كانی شه‌هوه‌ت لای گه‌نجانی ئه‌م ئومه‌ته, به‌ڵام هه‌مووی هه‌ر كۆمه‌ڵێك
ته‌وجیهات ڕوو ئه‌كه‌نه گه‌نجان, كه به ڕاستی گه‌نج چ كچ یان كوڕ چاره‌سه‌ر
له‌وه‌دا نابینێته‌وه, به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ی كه بوونی یه‌قین و متمانه و باوه‌ڕ
به پزیشك هۆیه بۆ چاره‌سه‌ربوون ئه‌وه‌نده ده‌رمان هۆكار نی‌یه بۆ وه‌رگرتنی
شیفا.
دووه‌م: شێوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی زه‌خت و پاڵه‌په‌ستۆی شه‌هوه‌ت
1- په‌یوه‌ندی
نێوان خۆت و خوای گه‌وره
په‌یوه‌ندی نێوان
خۆت و خوای گه‌وره پارێزه‌ری سه‌ره‌كی یه له‌م سه‌رپێچیه, هه‌تا به‌نده
گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوای گه‌وره بێت سه‌رپێچی ناكات و دور ئه‌بێت له تێكه‌وتن و
داڕووخان, ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه هه‌تا هه‌ست به موراقه‌به‌ی خوایی
بكه‌ی كرده‌وه‌ی چاكتر ئه‌نجام ده‌ده‌ی, هێنانه‌وه یادی پاداشت دانه‌وه و سزادان
له ڕۆژی دوایی هۆكارێكه بۆ قوتاربوون له فرت‌وفێڵه‌كانی شه‌یتان له‌سه‌ر مێشك و
بیر و ده‌رون و ڕوح, وه كاركردن بۆ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له دروست بوونی مرۆڤ كه
بریتی‌یه له به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره و پاشان ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی سه‌ر
زه‌وی وه ئه‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌ی نێوان به‌نده و خوای گه‌وره دووبه‌شی هه‌یه:
به‌شی كرداری/
ئه‌مه‌ش ده‌ست پێ ئه‌كات به ئه‌نجام دانی پێنج نوێژی ڕۆژانه و پارێزگاری كردن له
نوێژه سوننه‌ته‌كان و هه‌روه‌ها زیكره‌كانی دوای نوێژی به‌یانیان و ئێواران و كاتی
نوستن, هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و ویردانه‌ی له قورئاندا هاتووه,
كه هۆیه‌كه بۆ نزیك بوونه‌وه له خوای گه‌وره و دووركه‌وتنه‌وه له
ئه‌نجامدانی تاوان و پاكی دڵی به‌نده، هه‌روه‌ك عوسمانی كوڕی عه‌فان خوا لێ ڕازی
بێت فه‌رموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر دڵمان پاك بوایه قه‌ت تێر نه‌ئه‌بووین له قورئانی
پیرۆز), به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م كارانه هه‌تا وه‌كو عاده‌تێكی لێ دێت كه
ناتوانی وازی لێ بهێنیت.
به‌شی كرداری +
په‌رستشه‌كان + به‌رده‌وام بوون به ڕێك و پێكی = پاراستنی خوایی.
به‌شی دڵ/ ئه‌مه‌ش شوێنه‌واری به‌شی یه‌كه‌مه, مه‌به‌ست
له‌و سودانه‌یه كه دڵ وه‌ری ده‌گرێ به‌هۆی ئه‌نجام دانی ئه‌و زیكرانه‌وه هه‌ر
وه‌ك پێشتر باسمان كرد له ژێر ناونیشانی چاودێری خوایی هه‌روه‌ك وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
(الَّذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ) [الشعرا‌ء: 18], واته: ئه‌و زاته‌ی كه ده‌تبینت
كاتك هه‌ڵده‌ستی به ئه‌نجام دانی كارێك. {وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ}
[الحدید: 4] واته : خوای گه‌وره له‌گه‌ڵتانه ئێوه له هه‌ر كوێ بن. وه پاداشت
و سزا ئاماده كراوه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: [من
يضمن لي ما بين لحييه [فكيه] ورجليه [فرجه] أضمن له الجنة], واته: هه‌ر كه‌سێك
زه‌مانه‌تی سه‌لامه‌تی ئه‌و دوو شوێنه‌یم بۆ بكات كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو
لێوه‌كانی‌یه‌وه و ئه‌و شوێنه‌ش كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو قاچه‌كانیه‌وه (كه
مه‌به‌ست له عه‌وره‌ت و زمانی به‌نده‌یه) منیش زه‌مانه‌تی چونه به‌هشتی
بۆده‌كه‌م. وه له (معاذ بن جبل) هاتووه به (مرفوع)ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: [لا يدع الله العباد يوم القيامة يوم يقوم الناس لرب
العالمين حتى يسألهم عن أربع
عما أفنوا فيه أعمارهم، وعما أبلوا فيه أجسادهم، وعما كسبوا وفيما أنفقوا
وعما
علموا فيما
عملوا]. واته: خوای گه‌وره له ڕۆژی دوایی له‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو هه‌ڵده‌سێنرێنه‌وه
له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره واز له هیچ به‌نده‌یه‌ك ناهێنێت مه‌گه‌ر پرسیاری چوار
شتی لێ نه‌كات: له چیدا ته‌مه‌نی سه‌رف كردوه؟ وه لاشه‌ی له چیدا به‌كار
خستوه؟ وه چۆن پاره‌ی په‌یا كردوه وه له چیدا خه‌رجی كردوه؟ وه فێری چی
بووه و له‌چیدا كاری كردوه؟ (رواه الدارمي في سننه).
2- په‌یوه‌ندی
نێوان خۆت و ده‌روونت
ئه‌مه شێوه‌ی
دووه‌مه له چاره‌سه‌ركردنی شه‌هوه‌ت, ئه‌ویش بریتیه له كاركردنی به‌نده
له‌گه‌ڵ ده‌روون و ئه‌ده‌بی خۆی, وه ڕاهێنانی ده‌روونی خۆی له‌سه‌ر زاڵ بوون
به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یدا و به‌توانابوون بۆ گرتنی شه‌هوه‌تی, وه ڕێگه‌نه‌دات
به‌وه‌ی كه‌سانی تر كاریگه‌ریان هه‌بێ له‌سه‌ری تا ئه‌میش وای لێ نه‌یه‌ت وه‌ڵامی
هه‌بێت بۆیان, بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئارام بگرێ به درێژایی ڕێگاكه‌ی, هه‌روه‌ك خوای
گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ
وَالصَّلاةِ إِنَّ
اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ} [البقرة: 153] واته: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و
باوه‌ڕتان هێناوه داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا بكه‌ن به‌هۆی ئارامگرتن و نوێژ
كردنه‌وه، دڵنیابن كه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه. وه نمونه‌ش له‌م
خۆگری و ئارامگرتنه:
- چاوگرتنه‌وه
له تاوان: {قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ} [النور:30].
واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به ئیمانداران بڵێ با چاویان بگرنه‌وه), لێره‌دا به
پله‌ی یه‌كه‌م چۆنیه‌تی هه‌ڵس‌وكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ چاوگرتندا دێته پێش, وه
یه‌كه‌م ڕێگه بۆ گرتنه‌وه‌ی چاو له ئاستی ئه‌م حه‌رامانه‌دا ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ
له‌گه‌ڵ خۆی بدوێ كاتێك كه چاوی ئه‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌م شته پیس و قه‌بیحانه, چۆن
ڕزگاری بێت لێیان، چونكه هۆكارن بۆ جوڵاندنی شه‌هوه‌ت و هه‌واو هه‌وه‌س؟ به‌ڵێ
ئه‌مانه شه‌هوه‌ت ده‌جوڵێنن و جوانن به‌ڵام جوانێكی سوك و بێ نرخ هه‌موو ده‌ست و
چاوێك پێ ی ئه‌گات, وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بێ ڕه‌وشتی و بێ شه‌رمی, ڕاسته جوانه
به‌ڵام ته‌نها له مێشكی مرۆڤدا نه‌ك له ڕاستیدا, پێویسته مرۆڤ خۆی بدوێنێت
له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌یبینێت هه‌تا وای لێ دێت سوك ده‌بێ له‌به‌ر چاوی و
چاوه‌كانی دوور ئه‌كه‌ونه‌وه له‌سه‌ری, ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تادا كه‌مێك گرانه
به‌ڵام به زۆر دووباره كردنه‌وه ڕادێیت, كاتێك كه ئێمه بمانه‌وێت
گه‌نجه‌كانمان به كچ و كوڕانمان ته‌ربیه‌ت بده‌ین له‌سه‌ر چاوگرتنه‌وه پێویسته
هه‌ڵس وكه‌وت و ڕه‌ت دانه‌وه‌ی به‌هێز ببینن له ئێمه له كاتی بینینی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه سنوری خوای گه‌وره‌یان به‌زاندوه, وه ئه‌م ڕه‌ت كردنه‌وه‌یه
ده‌لاله‌ت له بێزاری و توڕه‌یی به‌نده و غه‌زه‌بی خوا ئه‌كات, خۆ ئه‌گه‌ر گه‌نج
له‌ناو كۆڕێكدا دانیشت كه هانده‌ری بوون بۆ تێڕوانین و سه‌یركردنی حه‌رام، ئه‌وه
ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك ئه‌وانی لێ دێت, خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بوو ئه‌و فێری
چاوگرتنه‌وه ڕق لێبوونه‌وه‌ی به‌زاندنی سنوری خوا ده‌بێت.
وه شتێكی تر له
بابه‌تی چاوگرتنه‌وه ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ڵاتگرتن به‌سه‌ر چاو و جوڵه‌كانی دا, هه‌ندێ
كه‌س هه‌ن ڕاهاتوون له‌سه‌ر سه‌یر كردنی هه‌موو شتێك و به‌ڵكو خراپتریش، جاری وا
هه‌یه چاو ئه‌گێڕن به‌دوای شتێك‌دا تا بیبینن, وه ده‌سه‌ڵاتگرتن به‌سه‌ر چاودا
به‌وه ده‌بێت كه چاو ڕابهێنریت له‌سه‌ر سه‌یر كردنی شوێنێك به به‌رده‌وامی
بۆنمونه پێش خۆی و بێ ئه‌وه‌ی بڕوانێته شتی ئه‌م لاو لاو هه‌تا ورده ورده مرۆڤ
وای لێ دێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌بێت به‌سه‌ر گرتنی چاوی دا له ئاستی هه‌موو شتێك.
- دوركه‌وتنه‌وه
له‌و شته‌ی شه‌هوه‌ت و هه‌واو هه‌وه‌س زیاد ده‌كا:
داخستی درگاكانی
چاو و گوێ و دڵ و بیركردنه‌وه به‌نده ئه‌پارێزن له كه‌وتنه ناو تاقی
كردنه‌وه‌وه, وه ئه‌وه ڕاست نی یه كه خۆت تووشی فیتنه بكه‌ی به بیانوی
ئه‌وه‌ی كه هێز و توانای خۆت ده‌ربخه‌ی تا چه‌ن خۆگری, به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه
ده‌بێت ئه‌م درگایانه هه‌مووی به ته‌واوی دا بخرێت.
- دوركه‌وتنه‌وه
له ته‌نیایی:
له عومه‌ری كوڕی
خه‌تابه‌وه (خوالێی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
نه‌هی كردووه له ته‌نهایی و سه‌فه‌ر كردنی به‌نده به ته‌نها, ئه‌مه‌ش بۆ
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مانه‌وه‌ی به‌نده به درێژایی شه‌و به‌ته‌نها نه‌بێته هۆی
بیركردنه‌وه‌ی له شتێك كه هۆكاربێت بۆ زیادبوونی شه‌هوه‌تی و ڕاپێچی بكات بۆ
تاوانێك كه خۆی به ته‌نها لاواز بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی. .
- قۆزینه‌وه‌ی
كاتی به‌تاڵ:
ئه‌و كاته‌ی كه
گه‌نج بێ ئیش و به‌تاڵه پێویسته بیكاته هه‌لێك و كارێكی به‌سودی تێدا ئه‌نجام
بدات, چونكه نیعمه‌ت و به‌هره‌ی به‌تاڵی هه‌ر ماوه‌یه‌كه و زۆربه‌ی به‌نده‌كان
لێی بێ ئاگان هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): [نعمتان مغبون فیهما كثیر
من الناس الصحة والفراغ ). واته: (دوو نیعمه‌ت هه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكی لێی بێ ئاگان
ئه‌ویش ته‌ندروستی باش و به‌تاڵی‌یه).
- ژن هێنان و
شووكردن:
ئه‌مه
گه‌وره‌ترین درگایه كه به‌كار بهێندرێت بۆ پارێزگاری كردن له توانا و هێز و
ته‌ندروستی لاشه‌ی گه‌نج, وه له بیركردنه‌وه و ده‌رونیشیان, هه‌ر بۆیه
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی داوه به‌و گه‌نجه‌ی كه توانای هه‌یه ژن بهێنێت بۆ
گرتنه‌وه‌ی له گوناه و تاوانی شه‌هوه‌تی با ژن بهێنێت، ئه‌گه‌ر ده‌رامه‌تی نه‌بوو
ئه‌وا ئامۆژگاری ده‌كات به ڕۆژووگرتن چونكه ئه‌ویش دووری ده‌خاته‌و له تاوان.
كۆتا خاڵ:
په‌یوه‌ست بوون به ئادابی شه‌رعی یه‌وه:
1- له كاتی
مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئیزن وه‌ربگرێ و دوور بكه‌وێته له‌و شوێنانه‌ی
تێكه‌ڵاوبوونی كچان و كوڕانی تیادا دروست ده‌بێت.
2- له كاتی
خه‌وتن به ده‌ست نوێژه‌وه بخه‌وێت و دوعای نوستن بكات و به‌سه‌ر لای ڕاستدا
بخه‌وێت و دوربكه‌وێته‌وه له خه‌وی سه‌ر سك.
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|