|
هه‌ركات له‌هه‌ر
شوێنێكدا نادادپه‌روه‌ری و زوڵم و زۆر باڵی كێشا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وا
پێوه‌ره‌كانی ژیان تێكده‌چێت و مرۆڤه‌كان به‌سه‌ر چه‌ندین چین و توێژدا دابه‌شده‌بن
وه‌ك (ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات، خاوه‌نكار و كرێكار،
سه‌رمایه‌دار و بێسه‌رمایه، فه‌رماندار و فه‌رمانبه‌ر، حاكم و مه‌حكوم...)
ئه‌وكاتیش زۆرینه‌ی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن هێزوبازووه‌كانه‌وه
ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.
له‌وه‌ها
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیشدا كه له‌جێگه‌ی دادپه‌روه‌ری زوڵم و زۆر به‌رقه‌راره و
ده‌سه‌ڵاتدار و زۆرداری كه‌مینه هاوڵاتیانی ڕه‌شوڕووتی زۆرینه به گه‌وره و بچوك
و نێر و مێوه ده‌چه‌وسێنێته‌وه، ژنان و ئافره‌تانیش له‌و زوڵم و زۆره پشك و
به‌شی خۆیان له چه‌وساندنه‌وه و زوڵملێكران و توندوتیژی نواندن به‌رانبه‌ریان
له‌ڵایه‌ن پیاوانه‌وه به‌رده‌كه‌وێت و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ڕووداوی كاره‌سات ئامێز
و ناخۆش ده‌بن وه‌ك (ته‌ڵاقدان و لیدان و ...) كه‌ئه‌مه‌ش زۆر جار توێژی ئافره‌تان
ناچار ده‌كات و پاڵیان پێوه‌ده‌نێت بۆ خۆسوتاندن و خۆكوشتن.
له‌سه‌راپای
جیهانیشدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی
له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌رهه‌ق به ژنان ده‌كرێت رۆژی (24/11) تایبه‌تكراوه به
(رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان).
هه‌ر
به‌وبۆنه‌یه‌وه له ئاكامی گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئه‌و
سه‌نته‌رانه‌ی شاری پاریس كه داڵده‌ی ئه‌و ژن و ئافره‌تانه ده‌ده‌ن كه به‌هۆی
توندوتیژی ناو ماڵه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون، رۆژنامه‌ی (لیبراسیۆن)ی فه‌ڕه‌نسی
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "له ده‌ره‌نجامی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی تووشی ئافره‌تان ده‌بن
له‌لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه له ساڵی (2006)دا له‌ماوه‌ی (3) رۆژدا ئافره‌تێك گیانی
له‌ده‌ستداوه" رۆژنامه‌ی ناوبراو باسی له‌وه‌كردووه "پۆلیسی پاریس له ماوه‌ی
ساڵی رابردوودا (3250) حاڵه‌تی توندوتیژی ناوماڵی تۆماركردووه" رۆژنامه‌ی
لیبراسیۆن باسی له‌وه‌شكردووه "سه‌ردانی یه‌كێك له‌و (3) په‌ناگه و شوێنانه‌ی
كردووه كه شاره‌وانیی پاریس دیاریكردووه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له ماڵی خێزاندارییان
هه‌ڵاتوون پاش ئه‌وه‌ی له‌ڵایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه رووبه‌ڕووی لێدان و
توندوتیژی بوونه‌ته‌وه" هه‌روه‌ها ئه‌و په‌ناگه و خانه‌یه‌ی وه‌سفكرد به‌وه‌ی
"بیناكه‌ی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ بیناكانی تردا نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه
هیچ كه‌سێك كلیلی پێ نییه و ده‌رگاكه پاش پشكنینی ناسنامه‌ی سه‌ردانیكار به
شێوه‌یه‌كی ئالی ده‌كرێته‌وه" ڕۆژنامه‌ی (لیبراسیۆن) تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی
"ئافره‌ته‌كان له‌شوققه‌ی بچوكدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و ده‌توانن تا ماوه‌ی (3) مانگ
له‌و شوققانه‌دا بمێننه‌وه و دوای ته‌واو بوونی ماوه‌كه‌شیان بۆیان هه‌یه
دیسانه‌وه ماوه‌كه تازه‌بكه‌نه‌وه".
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌لایه‌ن: دڵشاد موحه‌ممه‌د - كوردستان -
سڵیمانی
9/12/2007
|