|
پۆشینی حیجاب: گوێڕایه‌ڵی
وجێ به‌جێ كردنی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی (صلى الله علیه وسلم),
وه‌خوای گه‌وره گوێڕایه‌ڵی وجێ به‌جێ كردنی فه‌رمانی خۆیی وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی
كردوه به (واجب) به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه, وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَمَا كَانَ
لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا
أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ
وَرَسُولَهُ
فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا) (الأحزاب/ 36) واته: (بۆ هیچ
باوه‌ڕدارێكی پیاوو ئافره‌ت نی یه له‌هه‌ڵ بژاردن و قسه‌كردن له‌فه‌رمانێك كه‌خواو
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان پێیان كردوه, وه‌هه‌ر كه‌سێك بێ فه‌رمانی خوا‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات گوم و سه‌رلێ شێواوه, گوم بوون وسه‌رلێ شێوانێكی زۆر
ئاشكرا‌و ڕوون). بۆیه بۆ هیچ باوه‌ڕدارێك نی یه قسه له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانی خوا‌و
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)ه‌كه‌ی بكات یان بڕوانێت تاوه‌كو به‌ئاره‌زووی خۆی
كامیان بكات وكامیان نه‌كات ئه‌مه له‌ئایینی په‌روه‌ردگاردا نی یه ئه‌م كاره‌ش
له‌هیچ باوه‌ڕدارێكی ڕاسته‌قینه ناوه‌شێته‌وه, وه‌ده‌بێت وه‌ك گاور‌و جوله‌كه‌كان
نه‌كه‌ین كه‌ده‌یان ووت: (نُؤْمِنُ
بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ)
(سورة النساء/ 150) واته: باوه‌ڕمان به‌هه‌ندێكی هه‌یه‌و باوه‌ڕمان به‌هه‌ندێكی
تری نییه والعیاژ بالله كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مڕۆی به‌ناو مسوڵمان وبه‌كرده‌وه
بێ باوه‌ڕ ده‌یڵێن, ده‌بێت وه‌ك پیاو چاكان و هاوه‌ڵان هه‌ركاتێك (يأيها
الذين أمنوا)مان گوی لێ بوو
ئاماده‌بین ڕابچڵه‌كێین و گوێ بیست و‌دڵ كراوه بین تاوه‌كو بزانین چ فه‌رمانێكی
خوایی ئاراسته‌مان ده‌كرێت و كراوه. وه‌یه‌كێك له‌و فه‌رمانانه ئه‌وه‌یه:
(وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا
يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْها) (سوره: النور/ 31)، واته: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ چاویان بپارێزن له ته‌ماشاكردنی
حه‌رام وه داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناه وه زینه‌ت و جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن
جگه له‌وه‌ی كه دیاره.., وه‌هه‌روه‌ها: (وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا
تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى)، (سوره: الاحزاب/ 33) واته:
(ئه‌ی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (وه‌هه‌موو ئافره‌تێكی مسوڵمان مه‌به‌سته)
له‌ماڵه‌كانی خۆتان دا بسره‌ون، واته مه‌چنه ده‌ر ته‌نها بۆ زه‌رور نه‌بێت وه
زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خه‌ن وه‌كو سه‌رده‌می نه‌فامی زوو, وه‌هه‌روه‌ها:
(وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ ذَلِكُمْ
أَطْهَرُ
لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنّ) (سوره: الاحزاب/ 53)، واته: (ئه‌ی
هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر داوای شتێكتان له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر كرد له
پشتی په‌رده‌وه داوای بكه‌ن ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاك تر‌و پاك تره بۆ دڵی
ئێوه‌و ئه‌وانیش. وه‌هه‌روه‌ها: (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ
وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ
يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن
جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ
وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا) (سوره/ الاحزاب 59) واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر
به هاوسه‌رانت و كچه‌كانت و ئافره‌تانی ئیمانداران بڵێ: كه به پۆشاكی باڵا پۆش
خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته كه‌پێ ی بناسرێن,.., ئه‌مانه هه‌مووی
فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه بۆ خۆداپۆشین و خۆسفور نه‌كردن وه‌پۆشاكی حیجاب فه‌رمانی
هیچ كۆمه‌ڵ وگروپێك نی یه وه‌كو ده‌ڵێن. به‌ڵكو فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه
وه‌فه‌رزی كردوه له‌سه‌ر ئافره‌تان وه بێ گومانیش سودێكی ئێجگار زۆری تیادایه.
هه‌ركه‌س ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ بكات له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره, پاداشتی
له قیامه‌تدا ده‌درێته‌وه و له‌دونیاشدا خوای گه‌وره خێر‌و به‌ره‌كه‌ت
وسه‌ربه‌رزی پێ ده‌به‌خشێت, وه‌هه‌ركه‌س جێ به‌جێ ی نه‌كان جا به‌هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك
و پاساوێك بێت تووشی سزا‌و تووڕه‌ی خوای گه‌وره ده‌بێت وكۆمه‌ڵگه‌ش خراپ ده‌كات
وخۆشی سه‌ر شۆڕی دونیا‌و قیامه‌ت ده‌بێت. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (المرأة عورة)، واته: (ئافره‌ت عه‌وره‌ته بۆیه ده‌بێت دابپۆشرێت).
داواكارین له‌خوای گه‌وره ئه‌و
پابه‌ندبوونه‌مان پێ ببه‌خشێت وبه‌ئیمانداری بژێین وبمرین.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|