|
خوای گه‌وره په‌یوه‌ست
بوونی ئه‌م پۆشاكه‌ی كردوه به‌ناسنامه‌ی چاكی و پاكی بۆ ئافره‌ت: يَا أَيُّهَا
النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ
يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن
جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ
وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا) (سورة: الأحزاب، 59)، واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر
به هاوسه‌رانت و كچه‌كانت وئافره‌تانی ئیمانداران بڵێ: كه‌به پۆشاكی باڵا پۆش
خۆیان داپۆشن، ئه‌وه له‌بارترین شته كه‌پێ ی بناسرێن,.., تاوه‌كو دیار و بناسرێن
كه‌ئه‌مانه به‌حه‌یاو پاكن, به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا ئافره‌ته
داپۆشراوه‌كان به‌خراپ و تووندڕه‌و و دواكه‌وتو ده‌ناسرێن, كه ئه‌مه‌ش بوختانێكی
كافرو علمانیه‌كانه بۆ ناشیرین كردنی حیجاب له‌پێش چاوی خه‌ڵكی وهه‌روه‌ها دوور
خستنه‌وه‌ی ئافره‌تان له فه‌رمانی خوا, خوای گه‌وره تۆڵه له بكه‌ری ئه‌م
بوهتانه بسه‌ینێت وسه‌رشۆڕی دونیا وقیامه‌تیان بكات. (فَلَا يُؤْذَيْنَ) واته:
فاسقه‌كان ئازاریان نه‌ده‌ن, له‌م ووته‌ی خوای گه‌وره‌دا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه كه
بینینی جوانی ئافره‌ت (واته ئه‌و شوێنانه‌ی عه‌وره‌تن و جائیز نی یه ده‌ربخرێن)
له‌لای بێ گانه‌كانه‌وه, ئازاره بۆ خودی ئافره‌ت كه زیانیان پێ ده‌گه‌ینرێت
به‌هۆی ئه‌و خۆ ده‌رخستنه‌وه‌یه‌وه. وه ئه‌و سفوری وخۆ ده‌رخستنه تاواتێكی
گه‌وره‌یه، له‌فه‌رموده‌دا هاتووه یه‌كه‌م لێ پرسینه‌وه‌ی ئافره‌ت حیجابه،
پاشان خۆ ڕووت كردنه‌وه كارێك و عاده‌تی بێ باوه‌ڕانه جا هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت
له‌گه‌ڵیاندا حه‌شر بكرێت ئه‌وا پیرۆزیان بێت سزای دۆزه‌خ.
خوشكه‌كانم: پۆشینی ئه‌م
به‌رگه كارێكی ئه‌وه‌نده سه‌خت نی یه،من پرسیارت لێ ده‌كه‌م: ئایه ئه‌و خوایه‌ی
كه هه‌موو ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی پێ به‌خشیویت ودروست كه‌ری بوونه‌وه‌ره, ئایا پۆشینی
حیجاب له‌به‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره زۆره؟ بێ گومان نه‌خێر, ڕۆژانه ڕه‌حم و
به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار دێته خواره‌وه بۆت تۆش تاوان و مل كه‌چ نه‌بوونت
سه‌رده‌كه‌وێت بۆی, ئه‌مه شه‌رم نات گرێت؟ مه‌چه‌ك و بازوی ته‌وبه‌ی لێ هه‌ڵ بكه‌و
بگه‌رِێرِه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگارت تا سه‌ر له‌م دونیایه‌دا ناژیت وسبه‌ینێ
ده‌چیته ناو گۆڕ.
پۆشینی حیجاب پاكێتی یه:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاء حِجَابٍ ذَلِكُمْ
أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنّ) (الاحزاب: 53) واته: (ئه‌ی
هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر داوای شتێكتان له خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر كرد له
پشتی په‌رده‌وه داوای بكه‌ن ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاك تر‌و پاك تره بۆ دڵی
ئێوه‌و ئه‌وانیش. خوای گه‌وره وه‌سفی حیجابی به پاكێتی بۆ دجڵه‌كان كردوه بۆ
باوه‌ڕدارانی پیاوو ئافره‌ت, چونكه چاو كه شتێك نه‌بینێت دڵ ئاره‌زووی ناكات,
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه دڵه‌كان له‌كاتی نه‌بینین دا پاكتره, وه فیتنه ڕوونادات
چونكه حیجاب ته‌ماعی دڵه نه‌خۆشه‌كان ده‌بچڕێنێت, خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ
فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي
قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا) (الاحزاب:32) .واته: به‌ناسكی
مه‌دوێن چونكه كه‌سانی دڵ نه‌خۆش ته‌ماعتان تێ ده‌كه‌ن.
داواكارین له‌خوای گه‌وره ئه‌و
پابه‌ندبوونه‌مان پێ ببه‌خشێت وبه‌ئیمانداری بژێین وبمرین
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|