|
حیجاب داپۆشه‌ره:
پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إنّ الله حيي ستير, يحب الحياء
والستر) واته:
خوای په‌روه‌ردگار زیندوو داپۆشه‌ره, حه‌یاو داپۆشینی پێ خۆشه. ئه‌م داپۆشینه
مه‌به‌ست پێ ی سفووری وخۆده‌رخستنه به پۆشاكی ناشه‌رعی, وه خوای په‌روه‌ردگار
حه‌یای خۆش ده‌وێت و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به‌نده‌كانی داپۆشه‌رو به‌حه‌یابن
وه‌له‌فه‌رموده‌یه‌كی تردا هاتووه (أيما امرأة نزعت ثيابها في غير بيتها خرق الله
عز وجل عنها ستره) واته: هه‌ر ئافره‌تێك پۆشاكه‌كانی دا بكه‌نێت له‌غه‌یری ماڵی دا
خوای گه‌وره دا پۆشینی له‌سه‌ر لاده‌بات. واته خوای په‌روه‌ردگار عه‌یب وحه‌یاو
سه‌ربه‌رزی و تاوانه‌كانی هه‌ڵ ده‌ماڵێت گه‌ر شوێنێكی ناجائیزی ده‌ربخات له‌غه‌یری
ماڵی خۆی دا جگه له‌كاتی ئاماده‌بوونی كه‌سانی نامه‌حره‌م, جا هه‌ركه‌سێك ئه‌یه‌وێ
خوای گه‌وره عه‌یب و حه‌یای و تاوان و خراپه‌كانی هه‌ڵ نه‌ماڵڕێ و خوا لێ ی ڕازی
بێت با ئه‌م كاره خراپه نه‌كات.
خوشك برای
باوه‌ڕدار چی ده‌ڵێن به‌و ئافره‌تانه‌ی خۆیان ڕووت ده‌كه‌ن و هه‌ر شوێنێك كه زۆر
تێكه‌ڵاوی تیادایه ده‌چن بۆی؟ ئه‌وانه‌ی خۆیان نیشانی هه‌موو بازاڕ‌و شار ده‌ده‌ن.
حیجاب ته‌قوایه:
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: (يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي
سَوْءَاتِكُمْ
وَرِيشًا وَلِبَاسُ التَّقْوَىَ ذَلِكَ خَيْرٌ) واته: خوای گه‌وره
دانه‌پۆشین وبێ به‌رگی به‌خراپه داناوه و قێزه‌ون, به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌نده چاو
برسی و سه‌رلێ شێ واوه‌كان بێ به‌رگی به‌پێشكه‌وتن و چاك وئازادی ناوده‌به‌ن.
خوای په‌روه‌ردگار
دروست كه‌ری دروستكراوه‌كانیه‌تی خۆیشی ده‌زانێت چی چاك و زۆر باشه بۆ دروست
كراوه‌كانی. كاتێك ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی (سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بیت) بێ
فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان كرد په‌روه‌ردگار یه‌كێك له‌عقوبه‌كانی بۆیان ڕووت
كردنه‌وه‌و بێ پۆشاكی بوو بۆیان, ئێستاش ڕووت كردنه‌وه و بێ به‌رگی به‌ماف و
ئازادی ده‌زانرێت. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ذلك خیر) ئه‌وه چاكه بۆتان.
وه‌هه‌روه‌ها خۆ
داپۆشین نیشانه‌ی ته‌قوایه و خۆپاراستنه له‌فیتنه‌و گوێ ڕایه‌ڵی كردنه بۆ
په‌روه‌ردگار و نزیك بونه‌وه‌یه له‌خوای گه‌وره و جێ ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه.
خوشكه‌كانم:
پۆشینی ئه‌م به‌رگه كارێكی ئه‌وه‌نده سه‌خت نی یه،من پرسیارت لێ ده‌كه‌م: ئایه
ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌موو ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی پێ به‌خشیویت ودروست كه‌ری
بوونه‌وه‌ره, ئایا پۆشینی حیجاب له‌به‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره زۆره؟ بێ گومان
نه‌خێر, ڕۆژانه ڕه‌حم و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار دێته خواره‌وه بۆت تۆش تاوان و
مل كه‌چ نه‌بوونت سه‌رده‌كه‌وێت بۆی, ئه‌مه شه‌رم نات گرێت؟ مه‌چه‌ك و بازوی
ته‌وبه‌ی لێ هه‌ڵ بكه‌و بگه‌ڕێڕه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگارت تا سه‌ر له‌م دونیایه‌دا
ناژیت وسبه‌ینێ ده‌چیته ناو گۆڕ.
داواكارین له‌خوای
گه‌وره ئه‌و پابه‌ندبوونه‌مان پێ ببه‌خشێت وبه‌ئیمانداری بژێین وبمرین
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|