|
حیجاب باوه‌ڕه:
خوای گه‌وره
خیتابی به‌حیجاب نه‌كردوه ته‌نها به‌باوه‌ڕداران نه‌بێت: (وقل اللمؤمنات) وه
(نسا‌ء المؤمنين) واته: به‌ئافره‌ته ئیمانداره‌كان بڵێ, وه به‌ژنانی ئیمانداران
بڵێ) ئه‌وه‌ی خۆی به‌باوه‌ڕدار ده‌زانیت بائه‌و پۆشاكه بپۆشێت, وه‌ئه‌گه‌ر خۆشی
به‌بێ باوه‌ڕ ده‌زانیت ئه‌وا چی ده‌پۆشێت با بیپۆشێت. كه‌سێك كه باوه‌ڕی نه‌بێت
به فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌مه كردار‌و ڕه‌فتاریه‌تی, به‌ڵام
باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه ڕازاوه‌ته‌وه به‌م پۆشاكه‌وه و خوا له‌خۆی ڕازی ده‌كات با
هه‌ر گورگه‌كان هاواریشی لێ بكه‌ن و توانج و بۆهتانیشی بخه‌نه پاڵ.
باوه‌ڕدار گوێ
بیسته بۆ فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و به كرداریش جێ به‌جێ ی ده‌كات.
فێڵ و هاندانه‌كانی شه‌یتان به‌لاوه ده‌نێت و قوڕ به‌ده‌می شه‌یتان و شوێن
كه‌وتوانی, وه‌باوه‌ڕدار هیچ دڵه ڕاوكێ و گومانی نی یه له فه‌رمانه‌كانی خوا‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی, به‌هه‌شت نرخێكی گرانه له چاوو هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ی بۆ
باوه‌ڕدار هاتووه كه‌هیچ كه‌سێك به‌كرده‌وه‌ی خۆی ناچێته به‌هه‌شته‌وه به‌ڵكو
به‌ڕه‌حمی خوای گه‌وره نه‌بێت, پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كرد
ووتیان تۆش؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ منیش خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمی خۆی ئه‌م خاته
به‌هه‌شته‌وه.
جا خوشكان ئه‌م
پۆشینه‌ی (حیجاب)ه به‌زۆر گران مه‌زانن, ته‌نها یه‌ك نیعمه‌تێك كه خوای گه‌وره
پێ ی به‌خشیوین به‌هیچ شتێك نای ده‌ینه‌وه. وه‌كاتێك ئافره‌تانی (بنی تمیم)
(نه‌وه‌ی ته‌میم) هاتنه لای عایشه (خوای لێ ڕازی بێت) كه پۆشاكی ڕازاوه‌و ڕووت
یان له‌به‌ردا بوو پێی فه‌رموون: گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن ئه‌مه پۆشاكی باوه‌ڕدار نی
یه وه‌ئه‌گه‌ر باوه‌ڕداریش نین ئه‌وا پێ وه‌ی بحه‌وێنه‌وه.
حیجاب شه‌رم داری
یه:
پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إنّ لكل دينٌ خُلُقاً, وإنّ خُلُقَ الأسلامِ
الحياءُ) واته:
له‌هه‌موو دینێكدا ڕه‌وشتێكی دیار هه‌یه, ئه‌و ڕه‌وشته‌ی له ئیسلامدا دیار بێت
شه‌رم داری یه. وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی (شه‌رم داری له‌باوه‌ڕه‌وه‌یه وه
باوه‌ڕیش له به‌هه‌شتدایه) وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (الحياء والأيمان قرنا
جميعا, فإن رفع أحدهما رفع ألآخر) واته: شه‌رم داری و باوه‌ڕ پێكه‌وه هه‌موویان،
گه‌ر یه‌كێكیان هه‌ڵگیرا ئه‌وی تریشیان هه‌ڵ ده‌گیرێت. جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك شه‌رم
نه‌كات له‌خوای خۆیی و بێ فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بكات بێ گومان باوه‌ڕدار نی یه،
چونكه هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ن, وه‌پاشان یه‌كێك شه‌رم نه‌كات خۆی ڕووت بكاته‌وه و
هیچ شه‌رم داری یه‌ك نه‌یگرێت ئیتر چۆن ده‌ڵێت من باوه‌ڕدارم؟
خوشكه‌كه‌م كه‌مێك
شه‌رمی خوات هه‌بێت بێ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت مه‌كه گه‌ر خۆت به‌باوه‌ڕدار
ده‌زانێت ئه‌وه پۆشاكی تۆ نی یه خۆت ڕووت ده‌كه‌یته‌وه.
داواكارین له‌خوای
گه‌وره ئه‌و پابه‌ندبوونه‌مان پێ ببه‌خشێت وبه‌ئیمانداری بژێین وبمرین
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|