|
خۆده‌رخستن
سه‌رپێچیه له فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی:
هه‌ركه‌سێك بێ
فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات كه‌س زه‌ره‌ر ناكات جگه له‌خۆی نه‌بێ, وه‌هیچ
زه‌ره‌رێك ناگه‌یه‌نێت به‌خوای گه‌وره, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (كل أمتي يدخلون الجنة إلا مَنْ أبى. قالوا ومَنْ يأبي يا رسول الله؟
قال: مَنْ أطاعني دخل الجنة ومن عصاني فقد أبي) واته: هه‌موو
ئوممه‌ته‌كه‌م ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه جگه له‌وانه نه‌بێت كه‌ڕازی نابن, ووتیان
جا كێ ڕازی نابێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ فه‌رمووی هه‌ركه‌س گوێ ڕایه‌ڵی من بكات
ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه, وه‌هه‌ركه‌س بێ فه‌رمانیم بكات ئه‌وه ڕازی نی یه. واته
ئه‌و كه‌سه‌ی بێ فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات ڕازی نی یه به‌چونه به‌هه‌شته‌وه،
گه‌ر ده‌یه‌وێت بچێته به‌هه‌شته‌وه ئه‌وا با بێ فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) نه‌كات.
خۆده‌رخستن مایه‌ی
هێنانی له‌عنه‌ت و ده‌ركردنه‌له ڕه‌حمه‌تی خوا:
پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (سيكون في آخر أمتي نسا‌ء كاسيات
عاريات ، على رؤوسهن كأسنمة البخت ، العنوهن فإنهن ملعونات) واته: له‌ئاخری
ئومه‌ته‌كه‌ی من دا ئافره‌تانی نیوه ڕووت نیوه داپۆشراو په‌یدا ده‌بێت, قژیان كۆ
ده‌كه‌نه‌وه به‌شێوه‌ی كلكی ماین، له‌عنه‌تیان لێ بكه‌ن چونكه له‌عنه‌ت لێ كراون.
ئه‌مه فه‌رمانێكی پێغه‌مبه‌ری خوایه بۆ ئێمه‌ی باوه‌ڕدار كه ئه‌م جۆره
ئافره‌تانه‌مان بینی له‌عنه‌تیان لێ بكه‌ین پاشان ئه‌وه‌شی تیایدا كه نیوه ڕووتی
ونیوه داپۆشراوی و نه‌پۆشینی حیجاب نه‌عله‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ره جا هه‌ر
كه‌سێك ئه‌یه‌وێت به‌ر ئه‌و له‌عنه‌ته نه‌كه‌وێت با ئه‌و پۆشاكی حیجابه بپۆشێت و
وه‌هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌كه‌دا ئه‌وی تێدایه كه خۆ ده‌رخستن یه‌كێكه له
نیشانه‌مانی ڕۆژی دوایی.
خۆده‌رخستن
له‌سیفه‌ته‌كانی ئه‌هلی دۆزه‌خ:
پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (صنفان من أهل النار لم أرهما قط:
قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس, ونسا‌ء
كاسيات عاريات...) واته: دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن ئه‌هلی دۆزه‌خن نه‌مبینیون: قه‌ومێك
شتێكیان پێیه وه‌ك كلكی مانگا وایه له خه‌ڵكی ده‌ده‌ن پێ ی, وه‌ئافره‌تانێك كه
نیوه ڕووت و نیوه داپۆشراون. خۆ ده‌رخستن بێ گومان بن له كاری ئه‌هلی دۆزه‌خه،
وه‌هیچ پاساوێك دادیان نادات چونكه بێ فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان كردوه و
پارێزگاری خۆیان نه‌كردوه، خه‌ڵكانێكی زۆر به‌هۆی ئه‌مه‌وه تووشی تێ ڕوانینی
حه‌رام بوون وه‌هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیان تێك وبه‌دڕه‌وشت كردوه، وه
باشترین نمونه (ئه‌وروپا)یه له‌به‌ر چاوی هه‌موومانن پێویست ناكات درێژه‌ی پێ
بده‌ین. پاشان ئه‌هلی دۆزه‌خ له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا كۆمه‌ڵێكی ترن كه به كێبڵ
له‌خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كه به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم ئه‌وانه پۆلیس و ئاسایش و ئه‌وانی ترن
كه به‌ناوی قانون و ده‌ستووره‌وه ده‌ده‌ن له‌خه‌ڵكی.
داواكارین له‌خوای
گه‌وره ئه‌و پابه‌ندبوونه‌مان پێ ببه‌خشێت وبه‌ئیمانداری بژێین وبمرین
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|