|
خۆده‌رخستن
نیشانه‌ی نیفاقه:
پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (خير نسائكم الودود الولود المواتية
المواسية إذا اتقين الله وشر نسائكم المتبرجات المتخيلات وه‌ن المنافقات لا يدخل
الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم).. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌م
فه‌رموده‌یه‌دا هه‌واڵمان ده‌داتێ كه‌خراپ ترینی ئافره‌تان ئه‌وانه‌ن كه‌خۆیان
ده‌رئه‌خه‌ن، بێ گومانیش ئه‌وانه دووڕوون، پاشان ده‌فه‌رموێت: ناچنه ناو
به‌هه‌شته‌وه وه مه‌گه‌ر وه‌كو قه‌له ڕه‌شێكی ده‌نووك سورو پێ سور نه‌بێ،
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌زۆر كه‌م له‌م جۆره ئافره‌تانه ده‌چنه
به‌هه‌شته‌وه چونكه وه‌سفی قه‌له‌ڕه‌شی ده‌نوك سور و پێ سور زۆر كه‌مه، وه‌چاك
ترین ئافره‌ت ئه‌وانه‌ن كه خۆشتان ده‌وێت و وه‌چه‌یان زۆره و كار‌و باری ماڵ
ده‌به‌ن به‌ڕێوه، گه‌ر ئه‌مانه ته‌قوای خوایان هه‌بێت. جا هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت
چاكترینی ئافره‌تان بێ یا خۆی بپارێزێ له‌خۆ ده‌رخستن، ئه‌وا با پۆشاكی حیجاب
بپۆشێ, وه خۆ ڕووت كردنه‌وه نیشانه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه كه نیفاقه وه خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الأَسْفَلِ مِنَ
النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ
نَصِيرًا) (سورة النساء، 145).
خۆده‌رخستن
سوننه‌تی ئیبلیسه:
له‌چیرۆكی ئاده‌م
و ئیبلیس دا ئه‌وه‌مان به‌ڕوونی بۆ ده‌رده‌كه‌وێ دوژمنی خوا شه‌یتان چه‌ند سوره
له‌سه‌ر ڕووت كردنه‌وه‌و بێ پۆشاكی، وه‌ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌یه‌تی و كارێكی
ئه‌ساسه بۆی, خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَا بَنِي آدَمَ لاَ يَفْتِنَنَّكُمُ
الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم
مِّنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا
سَوْءَاتِهِما) (سوره الڕعراف/ 27).
واته: ئه‌ی
نه‌وه‌ی ئاده‌م شه‌یتان له‌خشته‌تان نه‌بات وه‌كو چۆن دایك و باوكتانی به‌ده‌ركردن
دا له‌به‌هه‌شتدا و بووه هۆی داماڵینی به‌رگییان تا ببینن ئه‌و خراپه‌یه‌ی
كردویانه, كه‌واته ئیبلیس خاوه‌نی بانگه‌وازكردنی خۆ ده‌رخستن و ڕووتی یه وه
گه‌وره‌و مامۆستای بانگه‌وازكه‌رانی به‌ناو ئازادی ژنانه، هه‌رده‌م به‌رده‌وامه
له خشته بردنی نه‌وه‌ی ئاده‌م وه هیچ كه‌م ته‌رخه‌می ناكات له‌وه. خوای
گه‌وره‌ش به‌ڵێنی داوه به شه‌یتان و شوێن كه‌وتوانی كه ئه‌نجامیان دۆزه‌خه و
سزای سه‌خته, جا با ئه‌وه‌نده به‌س بێت بۆ خوشكه‌كانمان كه شه‌یتان و شوێن
كه‌وتووه‌كانیه‌تی بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ به‌دڕه‌وشتی و ڕووت كردنه‌وه، وه
ڕه‌خنه و ووته‌ی نابه‌جێ ده‌ڵێن به‌ئاین و شوێن كه‌وتوه‌كانی, گه‌ر ده‌ته‌وێت
له‌شوێن كه‌وتوانی ئه‌و دوژمنه نه‌بیت به‌رگی شه‌ره‌ف و حه‌یاو باوه‌ڕ بپۆشه و
خوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌رت بێت.
خۆده‌رخستن
خراپه‌كاری یه:
ئافره‌ت
عه‌وره‌ته وه ده‌رخستنی عه‌وره‌ت خراپه‌كاری و جێ ی سزایه,خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: (وَإِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً قَالُواْ وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءنَا
وَاللّهُ
أَمَرَنَا بِهَا
قُلْ إِنَّ اللّهَ لاَ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاء) (سورة الأعراف/ 28). واته: ئه‌گه‌ر
تاوانێك یان خراپه‌یه‌ك بكه‌ن ده‌ڵێن باو‌و باپیرانمان هه‌ر وابون و كردویانه و خوا
فه‌رمانمان پێ ده‌كات به‌و شێوه‌یه بین, به‌ڵام خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت پێ یان بڵێ خوای گه‌وره فه‌رمان ناكات به‌خراپه‌كاری,
وه خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێت: كه شه‌یتان فه‌رمان به خراپه‌كاری
ده‌كات (الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ
الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِالْفَحْشَاء) (سورة البقرة/ 268). واته:
شه‌یتان به‌ڵێن ی پێشكه‌وتن و ئازادی تان ده‌داتێ وه ئه‌ویشه فه‌رمانتان پێ
ده‌كات به خراپه‌كاری.
داواكارین له‌خوای
گه‌وره ئه‌و پابه‌ندبوونه‌مان پێ ببه‌خشێت وبه‌ئیمانداری بژێین وبمرین
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|