|
زیانه‌كانی
خۆده‌رخستن:
خۆده‌رخه‌ره‌كان
پێش كه‌وتن ده‌كه‌ن له‌سه‌رنج ڕاكێشانی پیاوان و شوێنه حه‌رام كراوه‌كانیان
ده‌رده‌خه‌ن, كه‌ده‌بێته هۆی نه‌مانی ڕه‌وشت, هه‌روه‌ها ئافره‌ت وه‌كو شتێكی
هه‌رزان به‌ها ده‌كات:
1- خراپ بونی
ڕه‌وشت به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كان وه‌پاڵ پێوه‌نانیان بۆ خراپه‌كاریه‌ك كه حه‌رام
كراوه, وه‌هه‌ندێك ده‌بنه فرۆشیار به‌سه‌ر ئافره‌ته‌وه و ده‌یكه‌نه هۆیه‌كی
ڕاگه‌یاندن بۆ بواری كڕین و فرۆشتن (اعلانات).
2- ئه‌مه خۆی
ئازاردانی ئافره‌ته له‌وه‌ی كه ئاوا ده‌رده‌خه‌ن نیه‌ت خراپ و پیسن وه‌له‌وه‌ی
خراپه‌كاران توشی ئازاریان ده‌كه‌ن.
3- بڵاوبوونه‌وه‌ی
ده‌ردو نه‌خۆشی, وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لم يظهر
الفاحشة في قوم قط, حتى يعلنوا بها إلا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التي لم
تكن في أسلافهم)
واته: له‌هه‌ر قه‌ومێك تاوان وخراپه‌كاری بڵاوبێته‌وه كه ئاشكرای ده‌كه‌ن
وبه‌ڕاشكاوی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌وا نه‌خۆشی وئازار وده‌رد بڵاوده‌بێته‌وه
له‌نێوانیان كه له‌پێشینانیان ئه‌و ده‌ردانه نه‌بده‌وو.
3- ئاسان بوونی
گوناهی زیناكردن, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (العينان زناهما
النظر) واته: چاو زینا ده‌كات, زیناكردنی چاو نه‌زه‌ره (تێ ڕوانین بۆ حه‌رام),
وه‌گران بوونی چاو گرتن له‌ئاستی حه‌رام كراوه‌كاندا كه‌زۆر خراپه‌و ده‌بێته هۆی
دابه‌وینی سزای خوا, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن الناس إذا
رأوا منكراً فلم يغيره أوشك أن يعمهم الله بعذاب) واته: گه‌ر خه‌ڵكی خراپه‌یه‌كیان
بینی و هه‌وڵیان نه‌دا بۆ گۆڕینی ئه‌وا زۆر نزیكه كه خوای گه‌وره به‌كۆ تووشی
سزایان بكات.
ئامۆژگاری:
ئه‌ی خوشكی
به‌ڕێزم بیرت نه‌كردۆته‌وه له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
كه‌ده‌فه‌رموێت: (ن‌ح الأذى عن طريق المسليمن) خۆت به‌دوور بگره له‌ئازاردانی
موسڵمانان, ده‌ی باشه گه‌ر لادانی ئازارده‌ر له ڕێگای موسولًماناندا به‌شێك بێت
له‌باوه‌ڕ ئایا كامیان زۆر ئازار ده‌ره؟به‌ردێك له‌سه‌ر ڕێگه‌دا یان خۆ ڕووت
كردنه‌وه و خراپ كردنی دڵه‌كان؟ یان بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌ناو
باوه‌ڕداراندا؟ ده‌ست بكه به‌جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و واز له‌چاولێ كردن
و لۆمه‌ی خه‌ڵكی بهێنه چونكه لێ پرسینه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار كه‌وره‌ترو سه‌خت تره.
وه ئه‌مه
مه‌رجه‌كانی
پۆشینی حیجابه بۆ تۆی به‌ڕێز به‌هیوای جێ به‌جێ كردنی:
1- داپۆشینی
هه‌موو لاشه‌ی ئافره‌ت .
2- نابێت حیجاب بۆ
خۆی شتێكی ڕازاوه و سه‌رنج ڕاكێشه‌ر بێت.
3- ده‌بێت ته‌نك و
دیار نه‌بێت.
4- ده‌بێت فراوان
بێت نه‌ك ته‌سك و ته‌نگ
5- نابێت بۆندار و
بۆنی لێ بدرێت
6- ده‌بێت
هاوشێوه‌ی (وه‌ك) پۆشاكی بێباوه‌ڕان نه‌بێت
7- ده‌بێت
هاوشێوه‌ی پۆشاكی پیاوان نه‌بێت
8- مه‌به‌ست
له‌له‌به‌ركردنی ناوداری نه‌بێت له‌ناو خه‌ڵكی دا.
گوێڕایه‌ڵی و جێ
به‌جێ كردن:
خوای گه‌وره
باوه‌ڕی كه‌سێكی هه‌ڵ وه‌شاندۆته‌وه گه‌ر له‌فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) ده‌ربچێت هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَيَقُولُونَ آمَنَّا بِاللَّهِ
وَبِالرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّى
فَرِيقٌ مِّنْهُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ وَمَا أُوْلَئِكَ بِالْمُؤْمِنين. وَإِذَا
دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌ مِّنْهُم
مُّعْرِضُونَ) (سورة: النور47- 48) خوای گه‌وره له‌سه‌ر زاری دووڕوه‌كانه‌وه
ده‌فه‌رموێت: ده‌ڵێن باوه‌ڕمان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وه‌گوێ ڕایه‌ڵی
ده‌بین پاشان له‌دوایشدا پشت هه‌ڵ ده‌كه‌ن ئه‌وانه باوه‌ڕدار نین وه ئه‌گه‌ر بانگ
بكرێن كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ببنه دادوه‌ر له‌نێوانیاندا كۆمه‌ڵێكیان ڕێ گری
ده‌كه‌ن. وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ
الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ
بَيْنَهُمْ أَن
يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ. وَمَن
يُطِعِ
اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ
الْفَائِزُونَ) واته: به‌ڵكو ووته‌ی باوه‌ڕداران ئه‌وه‌یه كه كاتێك بانگ ده‌كرێن
بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه‌بكرێنه دادوه‌ر له‌نێوانیاندا ده‌ڵێن گوێ
ڕایه‌ڵین و بێ فه‌رمانی ناكه‌ین به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕزگار بوانن. هه‌ركه‌سێ گه‌ێ
ڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێت و له‌خوابترسێت و ته‌قوای بۆ بكات ئه‌وانه
سه‌رفراز و براوه‌ن, وه له (صفية بنت شيبة) ده‌ڵێت: كاتێك ئێمه لای عائیشه
بووین (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌یفه‌رموو: (ئافره‌تانی قوڕه‌یشی فه‌چلى خۆیانیان
هه‌یه, سوێند به‌خوا من كه‌سم به‌وێنه‌ی ئافره‌تانی ئه‌نێار نه‌دیوه بۆ
گوێڕایه‌ڵی و به‌ڕاست دانانی كتێبه‌كه‌ی خوا, وه له‌باوه‌ڕیان سه‌باره‌ت به
دابه‌زینی فه‌رمانه‌كان, ئایه‌تی (وليضرب بخمرهن على
جيوبهن) كه ئه‌مه دابه‌زی پیاوه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان تاوه‌كو
ئه‌م فه‌رمانه‌یان به‌سه‌ر ئافره‌ته‌كانیاندا بخوێننه‌وه, وه هه‌ر پیاوه به‌سه‌ر
ئافره‌ته‌كه‌ی خۆی دا ده‌ی خوێنده‌وه, وه به‌سه‌ر خوشك و كچه‌كه‌ی دا وه به‌سه‌ر
هه‌موو كه‌سانی نزیكی دا, ئافره‌تان خێرا هه‌ستان و ئه‌و قوماشانه‌ی چنینی
كۆچكه‌ریان تیا چنیبوو دایان گرت و خێرا سه‌ریان پێ داپۆشی, بۆ به‌ڕاست زانینی و
باوه‌ڕبه‌وه‌ی دابه‌زی بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پاشان هه‌موویان
له‌پشت پێغه‌مبه‌ری خواوه بوون بێ ده‌نگ وه‌كو قه‌له‌ڕه‌ش له‌سه‌ریان
نیشتبێته‌وه). ئه‌مه‌یه نمونه‌ی ئافره‌تی باوه‌ڕدار, وه‌خوای گه‌وره هیدایه‌تی
ئه‌و ئافره‌تانه بدات كه‌جێ ی هیدایه‌تن و بیان كاته پۆشه‌ری جل و به‌رگی شه‌رعی
ویارمه‌تی ده‌ریان بێت بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوو دا‌و ئیسلاحی حاڵی
خوشكانمان بكات و پارێزراویان بكات وه‌بیان كاته مامۆستای ئه‌م ئاینه
وپه‌روه‌رده‌كه‌ری چاكی ئه‌وه‌كانمان.
واخر دعوانا ان
الحمد الله رب العالمین
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|