|
وه‌ك
له سه‌ره‌تاوه باسمان كرد حیجاب واجبه له سه‌ر ئافره‌تی بالغی موسڵمان له
بابه‌تی (به‌ڵگه‌ی واجب بوونی حیجاب پۆشین له قورئان و فه‌رمووده), واته فه‌رزه
له‌سه‌ری نه‌ك سوننه‌ت بێت, كه‌واته گه‌ر له‌به‌ری نه‌كات ئه‌وا تاوانبار ده‌بێت.
به‌ڵكو تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه واته له (كبائرة). وه‌ك له‌و به‌ڵگانه‌ی
ئێستا ده‌یهێنینه‌وه وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: صنفان من
أهل النار لم أرهما بعد: قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس،
ونسا‌ء
كاسيات عاريات، مائلات مميلات رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة، لا يدخلن الجنة
ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا) رواه
مسلم. واته: دوو كۆمه‌ڵ له خه‌ڵكی دۆزه‌خ نه‌م بینیون كۆمه‌لێكیان قامچیان پێ
یه‌و وه‌ك كلكی مانگا وایه پێ ی له خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن, وه كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تریان
ئافره‌تانێكن جلیان له‌به‌ردایه‌و ڕووتیشن، وه هانی ئافره‌تانی تریش ئه‌ده‌ن بێنه
سه‌ر ڕێگه‌یان وه له ڕێگه به له‌نجه‌و لار بڕۆن تا سه‌رنجی پیاوان بۆلای خۆیان
ڕابكێشن. قژیان ئه‌به‌ستن وكۆی ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ته‌قی سه‌ریان وه‌ك كۆپاره‌ی
ووشتر (البخت)ی لێ ده‌كه‌ن، ئا ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه ناچنه به‌هه‌شت، به‌ڵكۆ بۆنیشی
ناكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆنی چه‌نده‌ها ساڵ دورو درێژه‌و بۆنی ده‌ڕوات.
وه ئه‌م
فه‌رمووده‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرای تیایه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حیجابی
شه‌رعی ناپۆشن, یان جلیان له‌به‌ردایه به‌لاَم ڕووتن, واته یان جله‌كانیان
كورته زۆر له‌ئه‌ندامه‌كانی له‌شی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت یان ته‌نكه ولاشه‌ی دیاره
وه یان ته‌سكه، بێ گومان دیاره تاوانه‌كه زۆر گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر نا چۆن
به‌هۆی ئه‌م تاوانه‌وه ناچنه به‌هه‌شت. به‌ڵكو (سبحان الله) هه‌ر بۆنی به‌هه‌شتیش
ناكه‌ن. جا له‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره تر هه‌یه. (په‌نا به‌خوای گه‌وره).
هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (ثلاثة لا تسأل عنهم - يعني لأنهم من
الهالكين- : رجل فارق الجماعة وعصى إمامه ومات
عاصياً،
وأمَة أو عبد أبق فمات، وامرأة غاب عنها زوجها، قد كفاها مؤونة الدنيا،
فتبرجتْ
بعده، فلا تسأل عنهم) رواه الحاكم وأحمد وسنده صحيح. واته: (له ڕۆژی دوایی سێ جۆر
له خه‌ڵكی له پشت گوێ ده‌خرێن وتیاچوونه, پیاوێك له كۆمه‌ڵی موسڵمان دوور
بكه‌وێته‌وه سه‌رپێچی سه‌ركرده‌ی كردبێتت وه له سه‌ر ئه‌م سه‌رپێچی یه مردبێت.
وه كۆیله‌یه‌ك ڕابكات له‌ژێر ده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی و نه‌گه‌ڕێته‌وه تا ده‌مرێت.
وه ئافره‌تێك پیاوه‌كه‌ی بڕوات و سه‌فه‌ر بكات و هه‌موو پێویستی یه‌كانی بۆ دابین
كردبێ له گه‌ڵ ئه‌مه‌دا بچێت خۆی ده‌ربخات وجوانی خۆی بۆ پیاوانی نامه‌حره‌م
به‌ده‌ربخات.
هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌و شتانه‌ی كه‌له سه‌ری به‌یعه‌تی له
ئافره‌تان وه‌رده‌گرت دووركه‌وتنه‌وه بوو له سفوری و جوانی ده‌رخستن وه‌ك
له‌فه‌رمووده‌كه‌ی (امیمة بني رقیقة) هاتووه كه به‌یعه‌تی دا به پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار
نه‌ده‌ی وه دزی نه‌كه‌ی وه زینا نه‌كه‌ی وه مناڵه‌كانی خۆت نه‌كوژی وه بوختان
بۆ كه‌س هه‌ڵنه‌به‌ستی وه هاوارو شین و ڕۆ ڕۆ نه‌كه‌ی وه جوانی له‌شت به‌ده‌ر
نه‌خه‌ی بۆ بێگانه). فه‌رمووده‌كه ئیمام احمد گێڕایه‌تێوه.
هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه حیجاب ناپۆشن و سفورن به
دوو ڕوو ناویان ده‌بات وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (المتبرجات هُنّ النافقات). واته:
به‌ڕاستی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی جوانی له‌شی خۆیان به‌ده‌ر ده‌خه‌ن بۆ نامه‌حره‌م دوو
ڕوون.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|