ماڵه‌وه‌ - حیجاب و خۆداپۆشین

ئه‌وانه‌ی حیجاب ناپۆشن دوو جۆرن:-

 

جۆری  یه‌كه‌م/

ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ ی هه‌یه‌, به‌ڵام له‌به‌ر لاوازی ئیمانیان نایپۆشن ئه‌وا تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌و نه‌فره‌تیان لێ كراوه‌ له‌ چه‌ندان فه‌رمووده‌ فاسق بوونه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر نابن به‌م كاره‌ ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه‌ تیایدا ده‌فه‌رموێ: (لا یدخلون الجنة) بۆ ئافره‌ته‌كان بۆ هه‌تا هه‌تایی نی یه‌ به‌ڵكو ماوه‌یه‌ك به‌ گوێره‌ی تاوانه‌كه‌ی له‌ دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه‌ ئینجا خوای گه‌وره‌ به‌ویستی خۆی ده‌ریده‌هێنێ. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر لێ ی خۆش نه‌بوو .

وه‌ ئه‌گه‌ر لێشی خۆش بوو ئه‌وا به‌ڕه‌حمه‌تی خوا یه‌كسه‌ر ده‌چێته‌ به‌ هه‌شت. وه‌ نابێ هه‌ر ئافره‌تێكی سفورمان بینی یه‌كسه‌ر نه‌فره‌تی لێ بكه‌ین چوونكه‌ له‌وانه‌یه‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خۆش بوێت و حه‌ز به‌ كردنی حیجابیش بكات به‌ڵام له‌به‌ر لاوازی ئیمانی نه‌ی كردووه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی موسڵمان بێت وه‌ تاوانێك بكات له‌وانه‌یه‌ چاكه‌ی تری هه‌بێت وه‌ك ئه‌و سه‌حابی یه‌یه‌ی كه‌  هێنایان بۆلای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) تا حه‌ددی مه‌یی خواردنه‌وه‌ی لێ ده‌ربكه‌ن یه‌كێك له‌ سه‌حابه‌كان ووتی: ئه‌ی نه‌فره‌تی خوات لێ بێت ئه‌وه‌ چه‌ند جاره‌ بتهێنن و حه‌ددت لێ ده‌ركه‌ن! یه‌كسه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: (لا تلعنه فوالله ما علمتُ إلاّ إنه يحب الله ورسوله). بوخاری ڕوایه‌تی كردووه‌.

واته‌: (( نه‌فره‌تی لێ مه‌كه‌ن چوونكه‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆش ده‌وێت)). جا سه‌یر بكه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌یی خۆر نه‌فره‌تی لێ كراوه‌ به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ڕێگه‌ی نه‌دا نه‌فره‌ت له‌و سه‌حابی یه‌ بكرێت.

له‌به‌ر ئه‌و چاكه‌یه‌ی كه‌ خۆش ویستنی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی, به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین  نه‌فره‌ت له‌ ئافره‌ته‌ سفوره‌كان بێت. 

جۆری دووه‌م/

ئه‌وانه‌ن كه‌ باوه‌ڕیان پێ ی نی یه‌ وه‌ یان گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن یان به‌ شتێكی دواكه‌وتووانه‌ له‌ قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن یان سفوری به‌ حه‌ڵاڵ ده‌زانن ئه‌وانه‌ كافرن و له‌ئیسلام ده‌رچوون وه‌ فه‌رموده‌ی (لایدخلون الجنة) بۆ ئه‌مانه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایی یه‌. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت له‌م جۆره‌ یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌یان نه‌فره‌تیان لێ بكرێت چونكه‌ ئه‌وان كافرن و هیچ چاكه‌یان نی یه‌ ئه‌م تاوانه‌یان بسڕێته‌وه‌, ئه‌گه‌ر چاكه‌شیان هه‌بێت لێیان وه‌ناگیرێت. وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت به‌ پێغه‌مبه‌ر: (لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ) (سوره‌ الزمر: 65).

واته‌: گه‌ر هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بده‌ی هه‌موو كارو كرده‌وه‌كانت به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ڕی خوشكان