|
هۆی چیه
چه‌نده‌ها له ئافره‌تان به‌تایبه‌ت كچانی ئه‌مڕۆ حیجاب ناپۆشن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
خۆیان به موسڵمان ده‌زانن؟
خوای گه‌وره
حیجابی پێویست كردووه له‌سه‌ر ئافره‌ت تاكو پاكێتی بیپارێزێت و ببێته نیشانه‌یه‌ك
بۆ باوه‌ڕه‌كه‌ی و گوێڕایه‌ڵی كردنی په‌روه‌ردگاری. هه‌ر بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی
دوور ده‌كه‌وێته‌وه له به‌رنامه‌ی خوا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خۆشه و پێویستی به
چاره‌سه‌ر هه‌یه تاكو بگه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی پێشوی و له‌به‌خته‌وه‌ریدا بێت..
وه له‌و دیارده خراپانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه تووشی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بووه
دیارده‌ی سفوری و لاشه ده‌رخستنه له‌ناو ئافره‌تان به‌تایبه‌ت چینی كچان، لێره‌دا
مه‌به‌ستمان ئه‌ویه بۆچی حیجاب و پاڵاپۆشینی ته‌واوه‌تی ناكه‌ن و ئه‌و هۆكارانه
چین وای لێ كردوون به سفوری بمێننه‌وه.
به‌پێی
به‌راوردكردن و لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ زۆر حاڵه‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌بینی
چه‌نده‌ها هۆكار هه‌ن بوونه‌ته ڕێگر و لێره‌دا هه‌ر یه‌كه‌و ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین
و له‌سه‌ریشی ده‌دوێین، له‌و هۆكارانه‌ش:
بیانوی یه‌كه‌م:
یه‌كه‌میان
ده‌ڵێت: هێشتا قه‌ناعه‌تم نه‌گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی بڕیاری حیجاب بده‌م و باڵاپۆش بم.
لێره‌دا دوو
پرسیاری لێ ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: ئایه تۆ
له ناخه‌وه باوه‌ڕت هه‌یه به ڕاستێتی و بێگه‌ردی ئیسلام؟
ده‌ڵێت به‌ڵێ،
چونكه شایه‌تمان ده‌دات (لا اله الا الله محمد رسول الله) و خۆی به موسڵمان
ده‌ژمێرێت، ئه‌مه‌ش به باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه قه‌ناعه‌تی پێیه‌تی و به شه‌ریعه‌تی
ده‌زانێت، به‌مانایه‌كی تر: باوه‌ڕێ به ئیسلام هه‌یه وه‌كو عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ
و شه‌ریعه‌ت و په‌یڕه‌وی ژیان.
دووه‌م: ئایه
حیجاب و باڵاپۆشین له شه‌ریعه‌تی ئیسلام و پێویستیه‌كانێتی؟
بێگومان گه‌ر ئه‌م
خوشكه‌مان به‌دوای ڕاستێتی وه‌ڵامه‌كه بگه‌ڕێت و ڕاستی مه‌به‌ست بێت هه‌ر ده‌ڵێت:
به‌ڵێ پێویسته ئافره‌تی موسڵمان حیجاب بپۆشێت.
چونكه ئه‌و
خوایه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی، له قورئاندا فه‌رمانی پێ كردووه خۆی داپۆشێت و
هه‌روه‌ها ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌شی شوێنی ده‌كه‌وێت فه‌رمانی پێ كردووه حیجاب بكات.
كه‌واته مادام
ڕاستێتی پۆشینی حیجاب كارێكی پێویسته، ده‌بێت هه‌ر به كرده‌وه‌ش بیكات.
بیانوی دووه‌م:
ئافره‌تی
دووه‌ممان ده‌ڵێت: من باوه‌ڕم به جلی حیجاب و باڵاپۆشین هه‌یه به‌پێی شه‌ریعه‌ت،
به‌ڵام دایك و باوكم ڕێگریم ده‌كه‌ن و ناهێڵن ته‌نانه‌ت له‌چكیش بكه‌م، هه‌رچه‌نده
پێم ناخۆشه به‌ڵام نابێت له قسه‌یان ده‌ربچم وفه‌رمانیان بشكێنم نه‌بادا خوا
له‌خۆم بڕه‌نجێنم گه‌ر له قسه‌یان ده‌رچم.
وه‌ڵامی ئه‌م
قسه‌یه‌ش فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) دێته‌وه یاد كه
ده‌فه‌رموێت: (لا
طاعة لمخلوق في
معصية الخالقواته: مرۆڤ بۆی نیه گوێڕایه‌ڵی یه‌كێكی تر بكات له كارێكدا
پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوا بێت. بێگومان ده‌زانین پله‌ی دایك و باوك (به‌تایبه‌ت
دایك) پله‌یه‌كی زۆر به‌رز و به‌ڕێزن و خوای گه‌وره له قورئاندا له‌گه‌ڵ باشترین
كرده‌وه كه به‌ندایه‌تی كردنی خۆیه‌تی پێگه‌وه هێناوێتنی وه‌كو ده‌فه‌رموێت:
{وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَاناً}
[النساء:36]. واته: خوای گه‌وره بپه‌رسته‌و هاوه‌ڵی بۆ په‌یدا مه‌كه‌و له‌گه‌ڵ
دایك و باوكیشتدا چاكه‌كار به.
كه‌واته
گوێڕایه‌ڵی كردنی دایك و باوك هیچ كه‌س بۆی نیه لێی لا بدات، ته‌نها له‌یه‌ك كاتدا
نه‌بێت ئه‌ویش گه‌ر فه‌رمانه‌كه‌یان پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی بێت، وه‌كو
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَإِنْ جَاهَدَاكَ لِتُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ
عِلْمٌ فَلا تُطِعْهُمَا} [لقمان:15]. واته: گه‌ر دایك و باوكت كۆششیان له‌گه‌ڵتا
كرد، تا به‌بێ هچ به‌ڵگه‌و زانیاریه‌ك هاوه‌ڵ بۆ من بریار بده‌یت، ئه‌وا
فه‌رمانبه‌رداریان مه‌به و به‌قسه‌یان مه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
گوێڕایه‌ڵیان ناكه‌یت له ئه‌نجامدانی تاواندا، پێویسته له دنیاشدا هاوڕێ و
هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێكی چاك به بۆیان له‌هه‌موو بارودۆخێكدا {وَصَاحِبْهُمَا فِي
الدُّنْيَا مَعْرُوفاً} [لقمان:15]. وه له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆشماندا كچانمان
ئه‌وه‌نده‌یان توانا هه‌یه كه بتوانن به‌رگری له خۆیان و حیجابیان بكه‌ن
ئه‌گه‌ریش له‌ماڵه‌وه ڕێیان لێ بگرن.
بیانووی سێیه‌م:
ئه‌م بیانووه‌ش
زیاتر له وه‌رزی هاویندا دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌م كچه‌یان ده‌ڵێت: دنیا زۆر
گه‌رمه له ووڵاتمان و منیش ناتوانم خۆم بپۆشم و حیجاب بكه‌م ئه‌گینا له‌گه‌رما
ئه‌ته‌قم.
ئه‌م جۆره
خوشكانه‌شمان پێویسته زۆر به‌باشی بیر له چاره‌نوسی خۆیان له ڕۆژی دونیا
بكه‌نه‌وه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: {قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرّاً لَوْ
كَانُوا يَفْقَهُونَ} [التوبة:81]. واته: ئاگری دۆزه‌خ زۆر به تینتر و گه‌رمتره
گه‌ر تێبگه‌ن، ده‌ی ئاخۆ ئه‌و كاته چ ڕزگاریان ده‌كات له ئاگری دۆزه‌خ گه‌ر
نه‌پۆشینی حیجاب له گه‌رمی كه‌ش وهه‌وا بیانحه‌سێنێته‌وه..
چۆن گه‌رمی كه‌ش و
هه‌وا به‌راورد ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ گه‌رمی دۆزه‌خ؟
خوشكه‌كه‌م بزانه
كه شه‌یتان خستیه یه‌كێك له داوه‌كانێوه تاكو له گه‌رمیی دونیا ڕزگارت بكات
به‌ڵام به‌ره‌و گه‌رمیی دۆزه‌خ هه‌نگاو بنێیت و هه‌ستی پێ نه‌كه‌یت، بۆیه پێوسته
بیر بكه‌یته‌وه‌و خۆت ڕزگار بكه‌یت له‌ده‌ستی، گه‌رمی خۆریش بكه به به‌هره‌یه‌ك
نه‌ك ڕق لێبونه‌وه لێی، چونكه یادت ده‌خاته‌وه به ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌ی
پله‌ی گه‌رمیه‌كه‌ی زۆر زۆر له‌وه به‌رزتره بیری لێ بكه‌ینه‌وه.
بیانووی چواره‌م:
خاوه‌نی ئه‌م
بیانووه‌شمان ده‌ڵێت: ده‌ترسم گه‌ر حیجاب بپۆشم به‌ڵام جارێكی تر فڕێی بده‌م ،
چونكه زۆرم بینیوه توانایان نه‌بووه بیكه‌ن!!
به‌م خوشكه‌شمان
ده‌ڵێین: گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی وه‌كو تۆ بیریان بكردایه‌ته‌وه ده‌بوایه ئێستا
هه‌موو دینه‌كه‌یان به‌جێ بهێشتایه، وه نوێژیان واز لێ بهێنایه، چونكه
هه‌ندێكیان ده‌ترسن وازی لێ بێنن، وه چیتر ڕۆژوویان نه‌گرتایه چونكه زۆر له
خه‌ڵكی ده‌ترسن نه‌یگرنه‌وه... هتد. ده‌بینی چۆن شه‌یتان گومانی خستۆته ناو
دڵته‌وه‌و جارێكی تر ته‌ڵه‌كه‌كه‌ی گرتیه‌وه‌و له حه‌ق لات دا؟
پێغه‌مبه‌ری
ئازیزمان ده‌فه‌رموێت: (أحب
العمل إلى
الله أدومه وإن قل) واته: باشترین كرده‌وه‌ی چاك لای خوا ئه‌و كرده‌وه‌یه
به‌رده‌وام بیت تیایدا هه‌رچه‌ند كه‌م و بچوك بێت. ده‌ی كه‌واته بۆ به‌دوای ئه‌و
هۆكارانه نه‌گه‌ڕاویت كه بۆچی ئه‌و خه‌ڵكه به بیانوویه‌وه وازیان له
حیجابه‌كه هێناوه؟ تاكو تۆش له‌و هۆكار و خاڵانه خۆت دوور بگریت و پارێزراو بیت
و به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر پۆشینی حیجاب.
بیانووی پێنجه‌م:
هه‌ندێ له
خوشكانمان له‌به‌ر ئه‌وه حیجاب ناپۆشن ده‌ڵێن: گه‌ر حیجابی ته‌واوه‌تی بكه‌م
ده‌ترسم ناو وناتۆره‌م لێ ده‌ربكه‌ن و بڵێن سه‌ر به حیزبه ئیسلامیه‌كانه و منیش
بێ لایه‌نم و ڕقم له حزبایه‌تیه.
ئه‌و حزبانه‌ی
ئه‌مڕۆ هه‌ن چ به‌ناو ئیسلامه‌وه بێت یان عه‌لمانی و جۆری تر، وه‌كو ده‌زگایه‌كی
دونیایی كار بۆ چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراویان ده‌كه‌ن.. به‌ڵام بێگومان له بیری
ئیسلامی‌دا ته‌نها دوو كۆمه‌ڵ و حزب هه‌ن و مه‌به‌ست پێیان ئه‌م حزبانه ناگرێته‌وه
و خوای گه‌وره ناوی بردوون له قورئاندا: حزبی یه‌كه‌م: حزب الله، ئه‌مه‌ش ئه‌و
كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌كه‌ن و دوور ده‌كه‌ونه‌وه له تاوان
ویاساغ كرا‌و وخراپه‌كاری، هه‌ربۆیه خوای گه‌وره ده‌یان پارێزێت و سه‌ریان ده‌خات.
حزبی دووه‌م: حزب و تاقمی شه‌یتانه: ئه‌و كه‌سانه‌ن سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوا
ده‌كه‌ن و زه‌وی پڕ ده‌كه‌ن له فه‌ساد و خراپه‌كاری، جا كاتێ تۆش حیجاب ده‌پۆشیت و
فه‌رمانی خوا جێ به‌جێ ده‌كه‌یت (وه‌كو حیجاب)، لێره‌دا خۆت ده‌خه‌یته ناو حزب و
كۆمه‌ڵی خوا كه سه‌رفرازی دونیا و قیامه‌تن، وه كاتێكیش لاشه‌ت ده‌رده‌خه‌یت له
بازاڕ و ناو خه‌ڵك و قوتابخانه‌و كوێ و كوێدا، بێگومان سواری كه‌شتی شه‌یتان و
هاوه‌ڵانی ده‌بیت، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان سه‌رگه‌ردانی دونیا و دواڕۆژن.
بیانووی شه‌شه‌م:
با بێینه سه‌ر
بیانووی كچێكی ترمان بزانین چی ده‌ڵێت.. ده‌ڵێت: بیستوومه گه‌ر حیجاب بپۆشم كه‌س
نایه‌ته داوام و به‌كچێتی ده‌مێنه‌وه، بۆیه مه‌سه‌له‌ی حیجابه‌كه‌م بۆ پاش
شووكردن هه‌ڵگرتووه.
خوشكی به‌ڕێزم
بزانه ئه‌و مێرده‌ی كه تۆی به سفوری و ڕووتیه‌وه بوێت و پێی خۆش بێت ژنه‌كه‌ی
له‌به‌رچاوی خه‌ڵك هه‌موو لاشه‌ی ده‌ربكه‌وێت و گه‌نجانیش له‌ولاوه ته‌ماح له
له‌شی بكه‌ن بزانه ئه‌و پیاوه شایه‌نی ئه‌وه نیه ببێته هاوسه‌رت و باوكی
منداڵه‌كانت.. گه‌ر پیاوێك غیره‌تی له‌سه‌ر ژن و خوشك و دایكی نه‌بێت، وه هاوكاریت
نه‌كات بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی به‌هه‌شت و قوتاربوون له دۆزه‌خ، ئا بزانه ژیانێكت
له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئاوها پڕ ده‌بێت له تاوان و قینی خوا و له دونیاشدا هه‌ر
سه‌رگه‌ردانیت بۆ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌و
ده‌فه‌رموێ: {وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكاً
وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى} [طه:124].. واته: هه‌ر كه‌س له یاد و
دینه‌كه‌م پشت هه‌ڵبكات، ئه‌وا ژیانێكی تاڵ و ته‌نگ و پڕ مه‌ینه‌تی ده‌چێژێت، وه
له دوا ڕۆژیشدا به كوێری حه‌شری ده‌كه‌ین.
وه چاك بزانه
شووكردن و ژن هێنان به‌هره‌یه‌كه له به‌هره‌كانی خوا ده‌یبه‌خشێ به‌هه‌ر كه‌سێك
بیه‌وێت، چه‌نده‌ها ئافره‌تی خۆداپۆشراو و موحه‌جه‌به هه‌یه شووی كردووه‌و ژیانی
هاوسه‌رێتی پێك هێناوه، چه‌نده‌ها ئافره‌تی سفور و ڕووتیش هه‌یه شووی نه‌كردووه‌و
وه‌كو قه‌یره كچ ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ر یه‌كه‌شیان هۆیه‌كی بۆ ڕه‌خساوه، جا خۆ گه‌ر
مه‌به‌ستیشت ئه‌وه بێت بڵێیت جارێ حیجاب ناكه‌م و سفور ئه‌بم تاكو مه‌به‌سته
پاكه‌كه‌م ئه‌پێكم كه شووكردنه، ئه‌مه‌ش هه‌ر نابێت، چونكه هه‌رچه‌ند مه‌به‌ستت
پاك بێت به‌ڵام كارێكی خراپ هه‌ر خراپه له‌ئیسلامدا. خۆ گه‌ر ویستت بگه‌یت به
مه‌به‌ست و ئه‌نجامێكی پاك و حه‌ڵاڵ ده‌بێت ئه‌و ڕێگایه‌شی ده‌یگریته به‌ر هه‌ر
پاك و حه‌ڵاڵ بێت.
بیانووی حه‌وته‌م:
ئه‌ی حه‌وته‌ممان
چی ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت: ده‌زانم حیجاب و خۆداپۆشین پێویسته و فه‌رمانی خوایه، به‌ڵام
كاتێك ده‌یكه‌م گه‌ر خوا به‌ته‌واوه‌تی هیدایه‌تم بدات و باوه‌ڕم به‌هێز بێت.
له‌م خوشكه‌شمان
ده‌پرسین ئایه ئه‌و هه‌نگاوانه چیه گرتویه‌تیه به‌ر تاكو هیدایه‌تی
په‌روه‌ردگار بیگرێته‌وه؟
چاك ده‌زانین بۆ
هه‌موو شتێك خوای گه‌وره هۆكارێكی بۆ داناوه، بۆنمونه نه‌خۆش ده‌رمان ده‌خوات و
چاك ده‌بێته‌وه، وه سواری ئۆتۆمبیل و فڕۆكه ده‌بیت تاكو به‌هۆیه‌وه بگه‌یته
شوێنی مه‌به‌ست، نمونه‌ش زۆره.. ئایه ئه‌م خوشكه به‌ڕێزه‌مان هیچ هه‌نگاوی ناوه
و هیچ هۆكاری گرتۆته به‌ر تاكو هیدایه‌ت وه‌رگرێت؟ وه‌كو: پاڕانه‌وه له‌خوای
گه‌وره به دڵێكی پاك و دڵسۆزیه‌وه، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {اهْدِنَا
الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ} [الفاتحة:6]. ئه‌ی په‌روه‌ردگارا ڕێگا و شه‌قامی
ڕاستمان نیشان بده. یان ئایه هاوڕێیه‌تی ئه‌و ده‌سته خوشك و ئافره‌تانه‌ی
كردووه كه ڕێی خوایان گرتووه‌و پاڵاپۆش و له‌خواترسن؟ چونكه هاوڕیه‌تی خوشكانێكی
باوه‌ڕدار باشترین هۆكار و یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رده‌وام بوون و هیدایه‌ت، تاكو
خوای گه‌وره ڕێی پێ نیشان ده‌دات و ده‌گاته مه‌به‌ست و خۆی ده‌پۆشێت.
بیانووی هه‌شته‌م:
خوشكێكی ترمان
هێشتا خۆی به بچوك ده‌زانێت و ده‌ڵێت: من جارێ گه‌نجم و كاتی حیجابم نه‌هاتووه،
خۆ كه‌ی گه‌وروبووم و حه‌جم كرد و چومه ناو ساڵه‌وه ئه‌وجا حیجاب ده‌كه‌م به‌بێ
یه‌ك ودوو.
جا كێ له ئێمه
خۆی هه‌ڵگرتووه بۆ ساڵێكی تر چ جای به‌یانی و دوو به‌یانی؟ چه‌ند له كه‌سوكارمان
له ته‌مه‌نی لاوێتیدا مردن یه‌خه‌یانی گرت و به‌جێیان هێشتین.. چه‌ند له
ئافره‌تانمان به‌هۆی ڕووداوی جیاجیاوه ژیانیان به‌جێ هێشت و تیایاندا هێشتا له
خه‌وی غه‌فڵه‌ت بوو هه‌مان قسه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه كه گه‌ر گه‌وره بوو ڕێی
خوا ده‌گرێت و حیجاب ده‌كات. بۆیه باشتر وایه تۆش ئه‌مڕۆ خۆت داپۆشیت پێش سبه‌ینێ
نه‌وه‌ك له‌سه‌ر تاوان بمریت.
بیانووی نۆیه‌م:
هێشتا بیانووی
ترمان ماوه له‌ناو خوشكاندا بۆ نه‌پۆشینی حیجاب، یه‌كێكی تریش له‌وانه ده‌ڵێت:
له‌ڕووی ئابووریه‌وه توانام نیه حیجاب بكڕم و چه‌ند جلێكی پۆشته بده‌مه كردن...
بێگومان هه‌ر یه‌ك
له ئێمه هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌نده توانا‌مان هه‌یه جلێكی حیجاب بكڕین له‌پێناوی
ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا و چوونه به‌هه‌شت مسۆگه‌ر بكه‌ین، توانای ده‌یان جۆری
ده‌رمان و مكیاج و جل و پێڵاومان هه‌یه به‌ڵام بۆ توانای ده‌ستێ جلی پۆشته‌و ڕێك و
پێكمان نه‌بێت؟!!!
چه‌نده‌ها هۆكار و
بیانووی تر هه‌ن زۆر له ئافره‌تانی ئه‌مڕۆ ده‌یڵێنه‌وه‌و تیایاندا هه‌یه هێشتا
زاڵ نه‌بووه به‌سه‌ر هۆكاره‌كه‌و تیایاندا هه‌یه خۆی خه‌ڵه‌تاندووه پێی،
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت به‌داخه‌وه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان
حیجاب ناكات چونكه پاش ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی داینامه‌زرێنن له شوێنی كار و
فه‌رمانگه‌كان، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌و مه‌عاشی خۆی هه‌بێت گه‌ر حیجابیشی كردبێت
هه‌ر هیچ نه‌بێت سه‌رپۆشه‌كه‌ی فڕێ ده‌دات هه‌رچه‌نده زۆری لێ نه‌كراوه..
له‌كۆتاییدا
ده‌ڵێین: حیجاب و خۆداپۆشین نیعمه‌تێكه خوای گه‌وره ده‌یبه‌خشێت به ئافره‌تان،
ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا نه‌یكردبێت و تام و چێژی نه‌چه‌شتبێت، بێگومان
نرخی ئه‌و به‌ها به‌رزه هه‌ست پێ ناكات.
بێ شك حیجاب
پاراستنمانه
حیجاب سه‌ربه‌ستی
و زاڵ بوونمانه به‌سه‌ر شه‌هوه‌تدا
حیجاب سه‌ربه‌رزی
و سه‌رفرازی دونیا و دواڕۆژمانه
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان |