|
ده‌سپێك
ئافره‌تان
قوتابخانه‌ی میلله‌تن، چاكی و خراپی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌نده به ئاستی باشی و
خراپی ئافره‌تانه‌وه، چونكه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی وه‌چه‌یه‌كی مرۆڤ له ده‌ستی
ئه‌وه‌ندایه. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌یه خۆی بۆخۆی پڕ بوو له به‌ها جوانه‌كان
و خه‌سڵه‌ته به‌رزو په‌سه‌نده‌كان، ئه‌وا نه‌وه‌كانیش به جوانی ئه‌و ئاكارانه
ئارایشت ده‌بن.
له به‌رئه‌وه
گاور‌و جوله‌كه و ئه‌ڵقه له‌گوێكانیان هێنده‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به بواری ئافره‌تان
و راكێشانیان به‌ره‌و زه‌لكاوی دونیا ویستی و چڵكاوی ئاره‌زوو بازی و له‌خشته
بردنیان... هه‌رگیز به‌نیو هێنده گرنگی ناده‌ن به ره‌گه‌زه‌كانی تر.. له‌م
پێناوه‌شدا سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی ئیغراء و له‌خشته بردنیان ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی
بریتی بووه له ئافره‌تان.
ئه‌وه‌شی
وایكردووه له‌م پیلانه‌یاندا سه‌ركه‌وتووبن، خۆش بڕوایی و به‌فیتره‌ت پاكی و سینه
سافی ئافره‌تان بووه كه زۆر به سانایی به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كانیانه‌وه چوون و
بونه‌ته نێچیری ده‌سته‌مۆی هه‌موو ئه‌و فیكر و بیردۆزه گومڕا و گومڕاكه‌رانه.
ئه‌وه‌تا یه‌كێ
له‌و گاورانه ده‌ڵێ: (كأس
وغانية يفعلان في أُمة محمد ما لا يفعله الآف المدافع).
واته: قاپێك
مه‌یی و ئافره‌تێكی گۆرانی بێژ كاریگه‌رییه‌كی وایان هه‌یه له‌سه‌ر ئومه‌تی
محه‌ممه‌د (صلى الله علیه وسلم) كه به‌هه‌زاران تۆپ ناكرێت.
جا خوشكی
به‌ڕێز... ئه‌ی په‌روه‌ردیاری میلله‌تێك. چاك بزانه ئه‌و پیلانه نه‌خشه بۆ
كێشراوه ورده درێژخایه‌نه‌ی بۆ تۆ دانراوه و له‌رێگه‌تدا چێنراوه زۆر له‌وه
سامناكتره كه له یادی بكه‌یت و گوێ و چاوی خۆتی له‌ئاستا بنوقێنی.
پێویسته هه‌رده‌م
بێداربێت و دۆست و دوژمنانت له‌یه‌ك جیا بكه‌یته‌وه و بزانیت ده‌روون نه‌خۆشان تا
هێنده تۆیان له‌لا به‌بایه‌خه تا ئاره‌زووه شه‌یتانیه‌كان له‌سه‌ر تۆ تێر
ده‌كه‌ن و پاشتر ده‌بێته كاڵایه‌كی رزیوی بێ بایه‌خ له‌لایان، هه‌موو ئه‌و ووشه
باق و بریقانه‌ی رۆژانه كاوێژی ده‌كه‌نه‌وه: له (مافی ئافره‌ت و ئازادی ره‌هاو
نه‌هێشتنی باوك سالاری و شكاندنی كۆتی كۆمه‌ڵگا...وهتد), جگه له به‌شێك له‌و
پیلانه ترسناكه چی تر نییه.
خوشكه خوشه‌ویست
و جوامێره‌كه‌م... ئه‌ی پاڵه‌وانی خۆڕاگر له ئاستی هه‌موو ئه‌م شاڵاوه
دڕندانانه‌دا: تۆ له كۆمه‌ڵگایه‌كدایت هێشتا بریسكه‌ی ره‌وشته به‌ررزو جوانه‌كانی
ئیسلامه‌تی و كوردایه‌تی: له شه‌رم و حه‌یا و داوێن پاكی تیایدا ده‌دره‌وشێته‌وه،
سوپاس بۆ خوای گه‌وره به‌سه‌دان باوه‌شێن و فوی ده‌م نه‌توانرا و ناتوانرێت ئه‌و
به‌ها و سه‌رمایه گه‌وره‌مان له‌ناوبه‌رن و بیكوژێننه‌وه.
تۆی ڕوسوور
(له‌خوشكان و دایكان)... له‌م مانگه پڕ فه‌ڕ و پیرۆزییه‌ی ره‌مه‌زاندا چه‌ند
جوانن... هێنده‌ی تر خۆتان جوانتر كرد به‌ئاوی ده‌ست نوێژ و ویردی رۆژانه‌و زوبانی
به‌رۆژوتان. ئێوه مانگێگ له‌پاڵه‌وانێتی و ئارامگرتنتان له‌ناو نامه‌ی كرده‌وه
جوانه‌كانتاندا تۆمار كرد.
الله... چه‌ند
شیرینه دیمه‌نی ئه‌و هه‌موو ئافره‌ته باڵا پۆشه به‌هه‌یبه‌ت و حورمه‌ته‌ی
له‌به‌ر ترسی خوای گه‌وره... خۆی كرده گوڵێكی ئه‌رخه‌وانی و خۆی له زۆر حه‌زو
ئاره‌زووی نه‌فسی گرته‌وه.
منیش داوات
لێده‌كه‌م... وه‌ك چۆن ئه‌م مانگه شه‌یتانه‌كانت خسته ژێر پێ و توانیت زاڵ بیت
به‌سه‌ر خۆتدا و خۆت له‌حه‌لاڵه‌كانی وه‌ك (خواردن و خواردنه‌وه) گرته‌وه.
له‌مه‌ودوا به‌ڵێن بده به‌خوای خۆت و دلێرانه‌تر.. جه‌سورانه‌تر ئه‌و كرده‌وه
چاكانه‌ی له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامتدا.. ئه‌و له‌چكه به‌ویقاره‌ی له‌سه‌رت كرد
داینه‌نێیت و وازی لێ نه‌هێنی.. چونكه چاك بزانه سوێند به‌خوا به‌وه‌وه جوانتری،
به‌ڕێزتری، خۆشه‌ویستری.
جا له‌م كۆتای
مانگی ره‌مه‌زانه‌دا و پاش ڕه‌مه‌زانیش من وه‌ك برایه‌كی خۆت.. ئه‌م كۆمه‌ڵه
ئامۆژگارییه‌ت بۆ ده‌كه‌مه دیاری، هیوادارم زۆر به‌وردی بیخوێنیته‌وه‌و زیاتر رێز
و به‌های خۆت بۆ روون بێته‌وه‌و له سۆنگه‌ی ئیسلامه‌و زیاترخۆت بناسی و لات ئاشكرا
بێت كه ئه‌و باڵا پۆشییه‌ی له‌به‌رتایه، ئه‌و تاجه به‌رزه‌ی له‌سه‌رتایه
چه‌ندێك سه‌نگین و ره‌نگینه.
ئاماده‌كردنی/
برای به‌ڕێز كاك دانا ساڵح
ئه‌و بابه‌تانه‌ی
تر په‌یوه‌ندییان به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه:
-
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ خوشكان
- به‌های ئافره‌ت
له‌نێوان بیری نه‌فامی و رێبازی ئیسلامییدا
- دیارده‌ی سفوری
له‌ناو ئافره‌تاندا
- هۆكاره‌كانی
ده‌ركه‌وتنی سفوری له كۆمه‌ڵًگادا
- ئه‌و
ده‌رئه‌نجامانه‌ی له سفورییه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه
- مه‌رجه‌كانی
پۆشاكی ئافره‌تی موسڵمان و ئامۆژگارییه‌ك
- شیعر/ سه‌ر پۆش
|