|
له وڵاتانی
رۆژئاوا‌و له سایه‌ی بیری نه‌فامی ده‌ستكردا ساڵانه سه‌دان ئافره‌ت له‌سه‌ر
جاده‌كاندا ره‌ق ده‌بنه‌وه‌و له‌سه‌رمادا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی دووری
له‌خێزان و بێ به‌هابوونیان له‌لای كه‌س و كار‌و هاوسه‌ریان، ئه‌ویش به‌هۆی پیری و
چوونه ساڵه‌وه. چونكه ئه‌وان پێیان وایه ئافرت ئه‌وه‌نده پێویسته تا گه‌نجه‌و
توانای تێركرنی ئاره‌زووه‌كانی پیاوی هه‌یه. وه دایكانیشیان كه پیر ده‌بن فڕێ
ده‌درێنه خانه‌ی پیران (دار العجائز) و بێ به‌ش ده‌كرێن له سۆز‌و به‌زه‌یی
دایكایه‌تی.
به‌ڵام له سایه‌ی
رێبازه جوانه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگاردا دایك سێ جار مافی له پێشتره به‌سه‌ر
باوكدا، وه‌كاتێ ده‌گاته ته‌مه‌نی پیری مافیان زیاد ده‌كات به‌سه‌ر
نه‌وه‌كانیانه‌وه.
له ئیسلامدا ئه‌و
كاته‌ی پیر ده‌بن و ده‌چنه ساڵه‌وه ده‌بنه گوڵی ماڵ و ده‌خرێنه سه‌ره‌وه‌ی
مه‌جلیس و به‌بێ پرس و راوێژی ئه‌وان هیچ ناكرێت، منداڵان راده‌هێنرێن كه به
(داپیره گیان) ناویان به‌رن و ده‌ستیان ماچ بكه‌ن و وه‌ك باخی بۆن خۆش
نه‌وه‌كانیان به‌هره‌مه‌ند ده‌بن له بۆنی په‌ند و چیرۆكه نایابه‌كانیان.
ئافره‌ت له‌لای
بیری نه‌فامی له ژێرناوی سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌وه ده‌كرێته كاڵای ده‌ستی چاو
برسیان و داوێن پیسان و ده‌رون نه‌خۆشان و وه‌ك په‌شته‌ماڵی حه‌مام و قاپی
چێشتخانه و پیاڵه‌ی گازینۆكان هه‌رده‌مه و كه‌سێك گه‌مه‌ی پێ ده‌كات،
له‌به‌رئه‌وه له رۆژئاوادا زۆر ئاساییه كه ئافره‌تێكی گه‌نج چه‌ند كوڕێك
له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌وه و ده‌چنه ژووری تایبه‌تی خۆی و ده‌مێننه‌وه!! ئه‌گه‌ر
باوكی پرسیاری كرد ئه‌وه‌كییه له‌گه‌ڵت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: (My
friends) هاوڕێمه!!
ئه‌مه‌یه داڕمانی
كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵوه‌شانی شیرازه‌ی خێزانه‌كان.
له
راپرسییه‌كی گۆڤاری (L)ی
ئه‌ڵمانیدا هاتووه كه له‌سه‌ر (100) ئافره‌تی سه‌رو ته‌مه‌نی (14) ساڵی
ئه‌نجامیداوه: كه (69%)یان په‌یوه‌ندی سێكسی و خوشه‌ویستییان له‌گه‌ڵ پیاوێكی تری
جگه له هاوسه‌ره‌كانیان هه‌یه، وه (25%) یان پێشتر په‌یوه‌ندییان هه‌بووه
له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر. وه (21%)یان
له‌گه‌ڵ
دوو پیاوی تری
جگه له‌هاوسه‌ره‌كانیان په‌یوه‌ندییان هه‌یه
و
(3%)یان
پێیان وایه كه ده‌گونجێت له یه‌ك كاتدا و به‌ئاشكرا له‌گه‌ڵ (3) پیاودا
په‌یوه‌ندییان هه‌بێت.!!!!
ئافره‌ت له
سایه‌ی بیردۆزه نه‌فامییه‌كاندا كاڵایه‌كی بێ به‌هایه.. ریكلامی سه‌ر زۆرێك له
به‌رووبوومه بازرگانیه‌كانه: سابوون، تایت، خوارده‌مه‌نیه‌كان..
وه‌ك (داهۆڵ)ێك
ده‌خرێته كۆگانه‌وه بۆ ره‌واج دان به‌شت‌و مه‌كه‌كانیان. وه بۆ بازاڕدان
به‌گۆرانیه‌كانیان، به‌ناو هونه‌رمه‌نده‌كان به چه‌ندان شێوه ئافره‌تانی سۆزانی و
سه‌ماكار ده‌كه‌ن به كلیپی به‌رهه‌مه‌كانیان و به‌ده‌رخستنی لاشه‌ی هه‌رزانیان
سه‌رنجی بینه‌ران راده‌كێشن، كام كلیپ زیاتر لاشه‌ی ئافره‌تانی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌وه‌یان زیاتر مه‌رغوبتره و زیاتر سه‌رف ده‌بێت.
له رێبازی جوانی
خوایدا له‌پشت هه‌موو قاره‌مانێكی هه‌ڵكه‌وتووه‌وه ئافره‌تێكی سه‌ربازی ون
هه‌بووه كه بۆته هۆی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنیان. له ناو ژیاننامه‌ی
پێغه‌مبه‌راندا چه‌ندان كه‌ڵه‌ئافره‌ت به‌رچاوده‌كه‌ون له نمونه‌یان دایكی مو‌سا
(علیه الصلاة والسلام)، مه‌ریه‌می پاكداوێنی دایكی عیسا پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاة
والسلام)، هاجه‌ره‌ی دایكی ئیسماعیل (علیه الصلاة والسلام) و چه‌ندانی تر.
خوشكی
خۆشه‌ویستم... له‌ئیسلامدا ئێوه ڕیزی پێشه‌وه‌ی كاروانی بانگه‌وازو شه‌هاده‌تتان
گرتووه: یه‌كه‌م كه‌س ئیمانی هێنا به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
خه‌دیجه بوو (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت)، وه یه‌كه‌م شه‌هید (سومه‌ییه)ی دایكی
عه‌مماری كوڕی یاسر بووه (ڕه‌زای خوا له هه‌ردوكیان بێت).
سه‌دان نمونه‌ی
ئازایی و گیانفیداكاری و بوێری له لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ئیسلامییدا ئافره‌تان
ئه‌كته‌ری بوون، له نمونه‌ی: ئه‌سمائی كچی ئه‌بو به‌كر و زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش و
نوسه‌یبه‌ی كچی كه‌عب و سه‌دانی تر....
به‌ڵام له‌سایه‌ی
بیردۆزه نه‌فامییه‌كاندا جگه له ئافره‌تانی بێ شه‌رم و شكۆ و شۆراوه له به‌ها
جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا چی تر به‌دی ناكرێت... چونكه: خۆ رووت كردنه‌وه..
ئیغراكردنی گه‌نجان.. له‌ش فرۆشی.. گۆرانی و سه‌ما... دروشم و به‌رنامه و
ئامانجیانه.
جا له‌م كۆتای
مانگی ره‌مه‌زانه‌دا و پاش ڕه‌مه‌زانیش من وه‌ك برایه‌كی خۆت.. ئه‌م كۆمه‌ڵه
ئامۆژگارییه‌ت بۆ ده‌كه‌مه دیاری، هیوادارم زۆر به‌وردی بیخوێنیته‌وه‌و زیاتر رێز
و به‌های خۆت بۆ روون بێته‌وه‌و له سۆنگه‌ی ئیسلامه‌و زیاترخۆت بناسی و لات ئاشكرا
بێت كه ئه‌و باڵا پۆشییه‌ی له‌به‌رتایه، ئه‌و تاجه به‌رزه‌ی له‌سه‌رتایه
چه‌ندێك سه‌نگین و ره‌نگینه.
ئاماده‌كردنی/
برای به‌ڕێز كاك دانا ساڵح
ئه‌و بابه‌تانه‌ی
تر په‌یوه‌ندییان به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه:
- وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ
خوشكان
- به‌های ئافره‌ت
له‌نێوان بیری نه‌فامی و رێبازی ئیسلامییدا
- دیارده‌ی سفوری
له‌ناو ئافره‌تاندا
- هۆكاره‌كانی
ده‌ركه‌وتنی سفوری له كۆمه‌ڵًگادا
- ئه‌و
ده‌رئه‌نجامانه‌ی له سفورییه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه
- مه‌رجه‌كانی
پۆشاكی ئافره‌تی موسڵمان و ئامۆژگارییه‌ك
- شیعر/ سه‌ر پۆش
|