|
یه‌كێك له‌و
دیارده زه‌ق و نامۆیانه‌ی له وڵاتانی موسڵماناندا به‌دی ده‌كرێت: خۆڕووتكردنه‌وه
و لاشه‌ی خۆ ده‌رخستنی ئافره‌تانه بۆ كه‌سانی بێگانه، وه‌چوونه ده‌ره‌وه‌یانه
له‌ماڵ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش و بۆنی خۆشدان له‌خۆ .
ده‌با سه‌رنجێك
بده‌ینه قورئان و بزانین ئیسلام چی ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به جل و به‌رگ و پۆشاكی
ئافره‌تان:
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: (قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا
فُرُوجَهُمْ
ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (30) وَقُل
لِّلْمُؤْمِنَاتِ
يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا
يُبْدِينَ
زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ
عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ
آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاء بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاء
بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي
أَخَوَاتِهِنَّ
أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ
التَّابِعِينَ غَيْرِ أُوْلِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ
الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاء وَلَا يَضْرِبْنَ
بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا
إِلَى
اللَّهِ
جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (31)). (سورة النور)
واته: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا به بڕوادارانی نێر بڵی كه له ڕوانینی چاوه‌كانیان بگرنه‌وه‌و
داوێنیان بپارێزن, ئا ئه‌وه چاكترو پاكتره بۆیان, بێگومان خوای گه‌وره
شاره‌زایه به‌وه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌یكه‌ن, وه به ئافره‌تانی بڕوادار بڵی با له
ڕووانینی چاوه‌كانیان بگرنه‌وه‌و داوێنیان بپارێزن, وه با جوانی خۆیان -جگه
له‌وه‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت- وه‌ده‌رنه‌خه‌ن, وه با به سه‌رپۆشه‌كانیان یه‌خه‌و
به‌رۆكیان داپۆشن, وه با جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن مه‌گه‌ر بۆ مێرده‌كانیان یان
باوكانیان یان باوكانی مێرده‌كانیان یان كوڕه‌كانیان یان كوڕانی مێرده‌كانیان یان
براكانیان یان كوڕانی براكانیان یان كوڕانی خوشكه‌كانیان یان ئافره‌تانیان یان
كه‌نیزه‌ك و كۆیله‌كانیان یان پیاوانێكی به‌رده‌ست كه ته‌ماعیان له ژن‌دا نییه,
یان منداڵانێك كه عه‌قڵیان به عه‌وره‌تی ژن ناشكێ, وه با ئافره‌تان لاقی خۆیان
به زه‌ویدا نه‌كوتن بۆ ئه‌وه‌ی خشڵێك كه په‌نهانیان كردووه پێی بزانرێ, وه
تێكڕا هه‌مووتان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌ی بڕوادارینه به‌ڵكو
سه‌رفراز ببن.
له سوره‌تێكی
تردا خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (يَا
أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ
يُدْنِينَ
عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا
يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا) (الحزاب/ 59).
واته: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا به خێزانه‌كانت و كچه‌كانت و ئافره‌تانی بڕواداران بڵێ كه
چارشێوه‌كانیان له خۆیانه‌وه بپێچن, ئا ئه‌وه چاكتره بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێن (كه
خاوه‌ن حه‌یاو حورمه‌تن)و (به‌هۆی ته‌ماع تێكرانه‌وه) ئازار نه‌درێن, وه خوای
گه‌وره لێبورده‌ی به به‌زه‌یییه.
جارێكی تر به
خێزانه به‌حه‌یاو به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
يَا نِسَاء النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاء إِنِ اتَّقَيْتُنَّ
فَلَا تَخْضَعْنَ
بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ
قَوْلًا
مَّعْرُوفًا (32) وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ
الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ
اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ
الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (33)) (سورة الاحزاب).
واته: ئه‌ی
خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێوه ئه‌گه‌ر خواناس بن (له فه‌زڵدا) وه‌ك هیچ
ئافره‌تێكی تر نین, ده‌سا ده‌نگتان ناسك مه‌كه‌نه‌وه نه‌با ئه‌و كه‌سه‌ی دڵیی
نه‌خۆشی ده‌غه‌ڵی تێدایه ته‌ماعتان پی ببات, وه ووته‌ی چاك و باش بڵێن. وه‌له
ماڵه‌كانتاندا بمێننه‌وه‌و وه‌ك خۆده‌رخستنی ئافره‌تانی سه‌رده‌می نه‌فامی خۆتان
ده‌رمه‌خه‌ن. وه‌نوێژ به‌رپا بكه‌ن و زه‌كات بده‌ن و گویڕایه‌ڵی خوا‌و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكه‌ن. به ڕاستی ئه‌ی ئه‌هلی به‌یت خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێت پیسی
و تاوانتان لێ دوور بخاته‌وه‌و پاكتان بكاته‌وه به پاك كردنه‌وه.
جا له ته‌فسیری
ئه‌م دوو ئایه‌ته‌دا ئیبن كپیر (ره‌حمه‌تی خوای لی بێت) ده‌فه‌رموێت: (هذا آداب
أمرَ الله تعالى بها نسا‌ء النبي (صلى الله عليه وسلم) ونسا‌ء الأمة تبع لهن
في ذلك...) تفسیر
القرآ‌ن العڤیم 3/422.
واته: ئه‌مه
كۆمه‌ڵه ئادابێكه خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه به خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم), وه خێزانی پیاوانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ش له‌مه‌دا شوێنكه‌وته‌ن و
ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه.
به‌ڵام بی ئاگا
له‌م ئایه‌تانه‌و چه‌ندان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم), زۆرێك
له ئافره‌تان له‌م ڕۆژگاره‌دا لاشه‌و جه‌سته‌ی خۆیان كردۆته كاڵایه‌كی هه‌رزان و
بێ باكانه نیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌نیشانه‌كانی ئاخر زه‌مان
و قیامه‌ت.
عن عبدالله بن
عمرو (رضی الله عنه) مرفوعاً: (سيكون في آخر اُمتي نسآء كاسيات عاريات، على رؤوسهن
كأسنمة البخت، العنوهن فانهن
ملعونات). أخرجه الطبراني في المعجم الصغير ص 232، وقال الالباني في حجاب
المرأة المسلمة ص 56: اسناده صحيح.
واته: له‌كۆتایی
ئوممه‌ته‌كه‌مدا ئافره‌تانێكی پۆشته‌ی رووت په‌یدا ده‌بن. قژیان وه‌كو كۆپاری
سه‌رپشتی حوشتر لێ ده‌كه‌ن، جا نه‌فره‌تیان لێ بكه‌ن ئه‌وانه نه‌فره‌ت لێكراون.
جا ئه‌بێ ئه‌م
تاوانه چه‌ندێك گه‌وره‌بێت تا بگاته ئه‌و ئاسته‌ی شایسته‌ی نه‌فره‌ت لێ‌كردن بێت.
وه ئه‌و جۆره
كه‌سانه له‌وانه‌ن كه بۆنی به‌هه‌شت ناكه‌ن:-
عن أبی هریره
(رضي الله عنه) قال: قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم): (صنفان من أهل النار لم
أرهما: قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونسآء
كاسيات عاريات مميلات مائلات، رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة، لايدخلن الجنة ولايجدن
ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا). رواه مسلم في صحیحه (17/190- بشرح
النووي).
واته: دوو
كۆمه‌ڵه كه‌س هه‌ن له ئه‌هلی ئاگرن و نه‌مدیون: كۆمه‌ڵێكیان كه‌سانێكن قامچییان
پێیه له وێنه‌ی كلكی مانگا له خه‌ڵكی پێ ده‌ده‌ن، وه ئافره‌تانێكی پۆشته‌ی
رووتی لاده‌ر له گوێرایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و ره‌وشت، كه به‌لار وله‌نجه ده‌ڕۆن
به‌ڕێدا. قژیان وه‌ك كۆپاره‌ی لاربووه‌وه‌ی سه‌رپشتی حوشتر لێ ده‌كه‌ن (به‌وه‌ی
قژیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و له‌لایه‌كی سه‌ریاندا گرێی ده‌ده‌ن)، ئه‌مانه ناچنه
به‌هه‌شته‌وه و بۆنیشی ناكه‌ن، له‌كاتێكدا بۆنی به‌هه‌شت له دووری ئه‌وه‌نده‌و
ئه‌وه‌نده‌وه ده‌بیسرێ..
سه‌رنج بده:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) مرۆڤی سته‌مكاری ئازارده‌ری خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ
ئافره‌تێكی پۆشته‌ی رووتدا به‌یه‌كه‌وه ناوبردووه.
جا (پۆشته‌ن)
به‌ومانایه‌ی: پۆشاكیان له به‌ردایه‌و به‌ڵام (رووتن) به‌وه‌ی: پۆشاكه‌كانیان
ئه‌ركی داپۆشینی لاشه نابینێت، به‌وپێیه‌ی ته‌نكه یان ته‌سكه و ئه‌ندامه‌كانی
لاشه‌ی لێوه دیاره، یان هه‌ندێك له لاشه‌ی ده‌رده‌خات و هه‌ندێكی تری داپۆشیوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا به‌دی ده‌كرێت: له‌چكۆڵه‌یه‌كی كردووه كه‌چی به‌شی
خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی جل و به‌رگه‌كانی ته‌سك و ته‌نك و كورته.
ئه‌و جۆره
ئافره‌تانه‌ی لاشه‌ی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و نه‌ك هه‌ست به تاوان و سه‌رپێچی ناكه‌ن
بگره زۆر به كه‌شخه‌یی و فیزه‌وه ده‌ڕۆن به‌ڕێدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم) به مونافیق ناوزه‌دی كردوون:
عن ابي ذنبة
الصدفي مرفوعاً: (خير نسآءكم الودود الولود.... وشر نسآءكم المتبرجات المتخيلات،
وه‌ن المنافقات، لا يدخل الجنة منهن إلاّ مثل الغراب الأعصم)، أخرجه البيهقي في
السنن الكبري 7/82 وقال الالباني في السلسلة الصحيحة (1849): حديث صحيح.
واته: چاكترین
ئافره‌تانی ناو ئێوه ئه‌وانه‌یانن كه خۆشه‌ویستن له‌لای مێرده‌كانیان و وه‌چه‌و
منداڵ ده‌خه‌نه‌وه.... وه‌خراپترینی ئافره‌تانیشتان ئه‌وانه‌یانن كه لاشه‌ی خۆیان
ده‌رده‌خه‌ن و به فیز و خۆ به‌زلزانن. ئه‌وانه مونافیقن لێیان ناچێته
به‌هه‌شته‌وه ته‌نها به‌ئه‌ندازه‌ی قه‌له‌ره‌شی سپی به‌ڵه‌ك نه‌بێت.
شێوازێكی تری
سیمای ئافره‌تانی پۆشته‌ی رووت بریتییه له پۆشینی به‌رگ و پۆشاكی پیاوانه
له‌لایه‌ن هه‌ندێك ئافره‌ته‌وه، وه‌ك له‌به‌ركردنی پانتۆڵ و بلوسی پیاوانه‌و
قژبڕین و كورتكردنه‌وه‌و داهێنانی به‌شێوه‌یه‌ك كه سیمای مێینه‌یی خۆیان له ده‌ست
ده‌ده‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان ده‌رده‌كه‌وێت.جا ئه‌م
جۆره كارانه‌ش له سیفاتی ئه‌هلی دۆزه‌خیانه:
عن إبن عمر (رضي
الله عنه) مرفوعاً: (ثلاث لايدخلون الجنة: العاق لوالديه، والديوث، ورجلة النسآء).
رواه في المستدرك 1/72 والطبراني في مجمع الزوائد 4/327 بسند قال المنذري: لا أعلم
فيه مجروحاً قريب منه.
واته: سێ كۆمه‌ڵ
هه‌ن ناچنه به‌هه‌شته‌وه: ئه‌و كه‌سه‌ی ئازاری دایك و باوكی ده‌دات، وه‌پیاوی
گه‌وواد (ئه‌و پیاوه‌ی رازییه به خراپه و داوێن پیسی له‌ناو خێزانه‌كه‌ی)، وه
ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆی ده‌خاته سه‌ر شێوه‌ی پیاوان.
هه‌روه‌ك چۆن به
پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆر گه‌نج هه‌ن شێوه‌و قسه‌و رۆشتن و سیمایی خۆیان وه‌ك ئافره‌ت
لێ ده‌كه‌ن، ئه‌مانیش به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ون:
عن إبن عباس (رضي
الله عنه) قال: (أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) لعن المخنثين من الرجال و
المتبرجات من النسآء). اخرجه النسائي في السنن الكبرى رقم (9251).
واته:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) نه‌فره‌تی كردووه له‌و پیاوانه‌ی خۆیان
ده‌شوبهێنن به ئافره‌تان و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه لاشه‌ی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
له هه‌مووی
سه‌یرتر ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تانی گۆرانی بێژ و سه‌ماكه‌ری كوردی و له كۆمه‌ڵگای
موسڵمانی خۆماندا، وه به‌ئاسایی ته‌ماشاكردنی ئه‌م دیارده‌یه‌یه له‌لایه‌ن
خه‌ڵكانه‌وه، به‌جۆرێك كه‌ناڵه ناوخۆیی و ئاسمانییه‌كانی كورد زۆر
به‌شانازییه‌وه په‌خشی ده‌كه‌ن.
عن سهل بن سعد أن
رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: (سيكون في آخر الزمان خسف وقذف ومسخ. قيل:
ومتى ذلك يا رسول الله؟ قال: إذا ظهرت المعازف و القينات). رواه الطبراني. قال
الالباني: صحيح. أُنظر صحيح الجامع الصغير 3/216 رقم (3559).
واته: له‌ئاخر
زه‌ماندا دیارده‌ی رۆچوونی زه‌وی و به‌ردبارین و گۆڕانی دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك (بۆ
سه‌ر ته‌بیعه‌تی گیانله‌به‌رانی وه‌ك مه‌یمون و به‌راز) رووده‌دات، وتیان: ئه‌وه چ
كاتێ په‌یدا ده‌بێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)؟ فه‌رمووی: كاتێك كه
ئامێره‌كانی مۆسیقا و گۆرانی بێ‌ژان ده‌ربكه‌ون به‌تایبه‌تی گۆرانی بێژی ئافره‌ت.
(سبحان الله)!!
ئه‌م دوو دیارده‌یه‌و نیشانه‌ی قیامه‌ت ئێستا له‌ناویدا ده‌ژین و به‌چاوی خۆمان
راستی ئه‌م فه‌رموودانه ده‌بینین.
ئه‌وه‌تا له
هه‌واڵه‌كاندا دیارده‌ی رۆچوونی زه‌وی روون و ئاشكرایه، وه دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك
به‌جۆرێك گۆڕاوه... دڵ ره‌قی، سپڵه‌یی، بێ شعوری، ته‌بیعه‌تی ئاژه‌ڵی له‌ناو
كۆمه‌ڵگاكاندا روو له‌زیاد بوونه.
جا خوشكی سه‌ر
به‌رزم.... سوپاسی خوای گه‌وره‌ی ده‌وێت كه تۆ دووریت له‌م جۆره ئافره‌تانه‌و
هاوشێوه‌یان.
ئاماده‌كردنی/
برای به‌ڕێز كاك دانا ساڵح
ئه‌و بابه‌تانه‌ی
تر په‌یوه‌ندییان به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه:
- وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ
خوشكان
- به‌های ئافره‌ت
له‌نێوان بیری نه‌فامی و رێبازی ئیسلامییدا
- دیارده‌ی سفوری
له‌ناو ئافره‌تاندا
- هۆكاره‌كانی
ده‌ركه‌وتنی سفوری له كۆمه‌ڵًگادا
- ئه‌و
ده‌رئه‌نجامانه‌ی له سفورییه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه
- مه‌رجه‌كانی
پۆشاكی ئافره‌تی موسڵمان و ئامۆژگارییه‌ك
- شیعر/ سه‌ر پۆش
|