|
ئه‌و هۆكارانه‌ی
ده‌بنه ده‌ركه‌وتن و ته‌شه‌نه‌كردنی سفووری و ده‌رخستنی لاشه له‌لایه‌ن
ئافره‌تانه‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا:
1. ئیمان لاوازی:
ئه‌ویش به‌هۆی زاڵ بوونی دونیاویستی و شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو، وه
دووركه‌وتنه‌وه له قورئان خوێندن و نزا‌و پاڕانه‌وه‌و عیباده‌ته‌كان به‌گشتی.
2. لاوازی
په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیی له‌ناو خێزانه‌كان و قوتابخانه‌و خوێندنگاكانداو زاڵ بوونی
بیر و بۆچوونی تر، وه ون بوونی ره‌وشته به‌رزه‌كانی وه‌ك: شه‌رم و حه‌یا، چونكه
مرۆڤ كه شه‌رمی نه‌كرد هه‌رچییه‌ك بكات پرسیاری لێ ناكرێت.
قال رسول الله
(صلى الله عليه وسلم): (ثلاث لاتسأل عنهم: ........ وامرأة غاب عنها زوجها وقد
كفاها مؤنة الدنيا فتبرجت بعده). رواه البخاري في الأدب المفرد (590) والحاكم وأحمد
وصححه الالباني (صحيح الجامع 3058).
واته: سێ جۆره
كه‌س هه‌ن پرسیاریان لێ ناكرێت بۆ وا ده‌كه‌ن (چونكه په‌رده‌ی حه‌یا و شه‌رم و
شكۆیان دڕاندووه): ..... له‌و سیانه یه‌كێكیان: ئافره‌تێكه مێرده‌كه‌ی له
سه‌فه‌ر بێت و ئاگای لێی نه‌بێت، وه‌ماڵ پێویستی دونیاشی بۆ فه‌راهه‌م هێنابێ، كه
چی ئه‌م ئافره‌ته لاشه‌و جوانیه‌كان زینه‌ی خۆی ده‌ربخات بۆ بیگانه.
ئه‌ی ده‌بێت حاڵی
ئافره‌تانێك چۆن بێت كه به به‌رچاوی باوك و براو مێرده‌كانیانه‌وه خۆیان رووت
ده‌كه‌نه‌وه. یاخود حاڵی ئه‌و پیاوانه چۆن بێت كه ئافره‌ته‌كانیان بوون به
مه‌یمونی ماڵه‌وه و ئاسكی ده‌ره‌وه، وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یانگێڕن به بازاڕ‌و
شوێنه تێكه‌ڵاوییه پڕ له تاوانه‌كان و به‌نیوه رووتی ده‌یانخه‌نه به‌رده‌می
پیاوانی بێگانه.
زۆر به‌داخه‌وه
كه ئافره‌تان به‌جۆرێك سووك بكرێن كه له‌كاتی زه‌ماوه‌ندیاندا به‌رگێكی ته‌سكی
ته‌نكیان له‌به‌ر بكرێت و وه‌ك بووكه به‌بارانه بكرێنه په‌ندی ناوخه‌ڵك. یان زۆر
زاوا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا وێنه ده‌گرن و له‌جامخانه‌ی دووكانی وێنگره‌كاندا
هه‌ڵبواسرێ و خه‌ڵكی سه‌یری ناموسیان بكات.
3. ته‌قلید و
چاولێكه‌ری كوێرانه: به‌تایبه‌تی له‌ناو ره‌گه‌زی ئافره‌تاندا، به‌جۆرێك كه‌سێك
له‌گه‌ڵ (مۆد) دا نه‌ڕوات به‌نامۆی ده‌زانن. وه‌هه‌ر جل و به‌رگێكی نوێ له‌سه‌ر
ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وێت و له‌به‌ری ئه‌كته‌رێكی بێ ڕه‌وشتی رۆژئاوادا
ببینرێ خێرا لێره لاسایی ده‌كرێته‌وه‌و ده‌خرێته بازاڕ.
4. ونبوونی
فه‌رمان كردن به‌چاكه‌و به‌رگری كردن له‌خراپه و ره‌خنه گرتن له‌م دیاردانه:
به‌جۆرێ زۆر به ده‌گمه‌ن كه‌سێك سه‌رزه‌نشتی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ناوخێزانه‌كه‌ی
ده‌كات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌نجام و سزای ئه‌م تاوانه.
5. نه‌بوونی
زانستی شه‌رعی و بێ ئاگایی له‌و ده‌قانه‌ی باس له راده‌ی تاوان و سزای ئه‌م
تاوانه ده‌كه‌ن له قیامه‌تدا.
6. ترسانی
ئافره‌تان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له پێناو نه‌هێشتنی سیمای ئیسلامیی
كۆمه‌ڵگاو چه‌سپاندنی به‌رنامه‌ی عه‌لمانییه‌تی لادینی له‌وڵاتدا.
7. پیلانی شه‌وو
رۆژی بێ دینان: له‌هێنانه‌وه‌ی جل و به‌رگ و سیما و خوڕه‌وشتی رۆژئاوایی و
نیشاندانی فیلم و گۆرانی ره‌وشت رووشێنه‌ر له راگه‌یاندنه‌كانیاندا وه‌مراندنی
غیره‌تی پیاوه‌تی له پیاواندا و گومڕاكردن و به‌نج كردنی گه‌نجان به ده‌یان
گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی بانگه‌وازكه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و سانسۆر خستنه سه‌ر باڵاپۆشان
له‌قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌كاندا و ته‌ماشاكردنیان به چاوێكی سووك و مرۆڤی پله
دوو، وه ته‌عین نه‌كردنیان و كارئاسانی بۆ نه‌كردنیان.
ئاماده‌كردنی/
برای به‌ڕێز كاك دانا ساڵح
ئه‌و بابه‌تانه‌ی
تر په‌یوه‌ندییان به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه:
- وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ
خوشكان
- به‌های ئافره‌ت
له‌نێوان بیری نه‌فامی و رێبازی ئیسلامییدا
- دیارده‌ی سفوری
له‌ناو ئافره‌تاندا
- هۆكاره‌كانی
ده‌ركه‌وتنی سفوری له كۆمه‌ڵًگادا
- ئه‌و
ده‌رئه‌نجامانه‌ی له سفورییه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه
- مه‌رجه‌كانی
پۆشاكی ئافره‌تی موسڵمان و ئامۆژگارییه‌ك
- شیعر/ سه‌ر پۆش
|