|
خوشكی خۆم ...ئه‌و
به‌رگ و پۆشاكه‌ی له‌به‌ری ده‌كه‌یت پێویسته چه‌ند خاڵێكی تێدا ڕه‌چاو بكه‌یت و
چه‌ند مه‌رجێكی تێدا بێته دی (وه‌ك زانایان به درێژی باسیان لێوه كردووه), نه‌ك
به شێوه‌ی مۆدێك –وه‌ك لای هه‌ندێك ئافره‌ت باوه- ته‌نها له‌چكێك له‌سه‌ر ده‌كات
كه نیوه‌ی سه‌ری داپۆشیوه‌و به‌رگ وپۆشاكی لاشه‌شی له به‌رگی موسڵمان ناچێت. جا
ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1- ده‌بێت
سه‌راپای جه‌سته‌ی داپۆشێت جگه له ده‌م وچاوو هه‌ردوو ده‌سته‌كانی تا
مه‌چه‌كه‌كان.
2- نابێت
پۆشاكه‌كه زریق و بریق و سه‌رنج ڕاكێش بێت.
3- نابێت ئه‌و
پۆشاكه ته‌نك بێت و پێستی لێوه به‌ده‌ر بكه‌وێت.
4- نابێت ته‌سك
بێت و قه‌باره‌و شێوه‌ی لاشه‌ی دیار بخات.
5- نابێت ئه‌و
پۆشاكه له هی پیاوان بچێت, چ جای ئه‌وه‌ی به‌رگی پیاو بێت.
6- نابێت له هی
كافران بچێت.
7-نابێت شۆره‌تی
پی ده‌ربكات ئه‌وه‌نده گرانبه‌ها بێت.
له‌كۆتایدا
خوشكی به‌ویقارو
سه‌ربه‌رز.... ئێستا بۆت روون بوویه‌وه لاشه‌ی خۆده‌رخستن سیمای نه‌فامان و ده‌رون
به‌زیوانه. زانیت سزای ئه‌م تاوانه چه‌ندێك سه‌خته... بیربكه‌ره‌وه هه‌رچه‌ند
لاشه‌ت ناسك و جوان و سه‌رنج راكێش بێت، له‌گه‌ڵ مردن گه‌شته سه‌رت و چه‌ند
كاتژمێرێكت به‌سه‌رتا تێپه‌ڕی.. كه‌س ناوێرێ نزیكت بكه‌وێت و ته‌ماشات بكات.. دوای
چه‌ند رۆژێك گۆشتی ناسك و پێستی سپیت تێكه‌ڵ به كرم و مار و مێروو ده‌بن.. ئیتر چ
فیتره‌تێكی شێواوه كه‌سێك بۆ چه‌ند رۆژێكی كه‌می دونیا سزای سه‌ختی هه‌تا هه‌تایی
توشی خۆی بكات..
خوشكه جوانه‌كه‌م
... ئه‌گه‌ر له‌دونیادا دامه‌زراوو به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر خۆداپۆشین و
عیباده‌ته‌كانت.. ئه‌وا له قیامه‌تدا له حۆرییه چاو ره‌شه‌كان جوانتری.. به‌ڵكو
ده‌كرێیته پێشه‌واو لێپرسراوی حۆریه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ت. ده‌با ده‌رخستنی
جوانیه‌كانت ته‌نها بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بێت, نه‌ك خه‌ڵكانی بێگانه.
جوانی تۆ به
ده‌رخستنی قاچ و ده‌ست و به‌رۆكته‌وه نییه. ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بوو گیان
له‌به‌ران له مرۆڤ جوانتر بوونایه. خۆ ئه‌وان هه‌موو لاشه‌یان به‌ده‌ره‌وه‌یه..
سه‌ر پۆش و له‌چك
له پۆشاكی ئافره‌تانی ناو به‌هه‌شته: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (....ولو اطلعت امرأة من نسا‌ء أهل الجنة إلى الأرض لملأت ما بينهما
ريحاً، ولأضاءت مابينهما، ولنصيفها على رأسها خير من الدنيا وما فيها). رواه
البخاري (6/15فتح).
واته: ئه‌گه‌ر
ئافره‌تێك له‌حۆریه‌كانی به‌هه‌شت ته‌ماشایه‌كی زه‌وی بكات، پڕی ده‌كات له بۆنی
خۆش و رووناكی ده‌كاته‌وه. وه سه‌رپۆشه‌كه‌ی سه‌ری چاكتره له‌دونیا و له‌وه‌ش
له دونیادایه.
ئاماده‌كردنی/
برای به‌ڕێز كاك دانا ساڵح
ئه‌و بابه‌تانه‌ی
تر په‌یوه‌ندییان به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه:
- وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ
خوشكان
- به‌های ئافره‌ت
له‌نێوان بیری نه‌فامی و رێبازی ئیسلامییدا
- دیارده‌ی سفوری
له‌ناو ئافره‌تاندا
- هۆكاره‌كانی
ده‌ركه‌وتنی سفوری له كۆمه‌ڵًگادا
- ئه‌و
ده‌رئه‌نجامانه‌ی له سفورییه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه
- مه‌رجه‌كانی
پۆشاكی ئافره‌تی موسڵمان و ئامۆژگارییه‌ك
- شیعر/ سه‌ر پۆش
|