|
یه‌كێك له‌و
گومانه ژه‌هراوییانه‌ی ناحه‌زانی ئیسلام له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه
مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقه كه له‌دژی موسڵمانان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌ڵێن:
ئێوه جیاوازی
ده‌خه‌نه نێوان ژن و پیاودا، وه ته‌ڵاقتان إداوه‌ته ده‌ست پیاو چونكه بڕواتان
به توانای ئافره‌تان نیه،
وه ئێوه‌ی موسڵمان ده‌تانه‌وێت جێگیربوونی ماڵی ئافره‌ت و خۆشی به‌ده‌ستی پیاو
بێت، گه‌ر ویستی ته‌ڵاقی ده‌دات و ژیانی لێ تاڵ ده‌كات، وه گه‌ر ویستی
ده‌یهێڵێته‌وه‌و ژیانی به‌هه‌ڵواسراوی و مه‌ترسیدار له‌نێوان ئه‌م دوو حاڵه‌ته
ده‌مێنێته‌وه.
بۆیه ئێمه‌ش
دڵێین وه‌ڵامی ئه‌م گومانه كه ده‌ڵێت یه‌كسانی نیه له‌نێوان ئافره‌ت و پیاو له
مافی ته‌ڵاقدا ده‌ڵێین:
1- ده‌بێت ئێمه
جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان جوانی و دادپه‌روه‌ری یاسایه‌ك وه له‌نێوان به‌خراپ
به‌كارهێنانی، بۆیه گه‌ر پیاوان و ئافره‌تان به‌هه‌ڵه مافیان به‌كارهێنا ئه‌وا
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه یاساكه خراپه و سته‌مكاره، به‌ڵكو ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت
كه مرۆڤه‌كان خۆیان به‌خراپی به‌كاری دێنن و توند‌و تیژی تیادا ده‌كه‌ن.
2- پاشان دوو جۆری
ته‌ڵاق هه‌یه: (یه‌كه‌م): ته‌ڵاقێك ڕوو ده‌دات به ویست و ئاره‌زووی هه‌ردولا، پێی
ده‌وترێت (ئاره‌زووی هاوبه‌ش)، دووه‌م: به ویست و ئاره‌زووی یه‌ك لایه‌ن ڕوو
ده‌دات، یان به ویست و ئاره‌زووی ته‌نها پیاوه‌كه و ئافره‌ته‌كه له‌ولاشه‌وه
پێی ڕازی نیه، یان به ویست و حه‌زی ئافره‌ته‌كه ده‌بێت و پیاوه‌كه له‌ولایه‌وه
پێی ناخۆشه، ئا ئه‌م دوو یاسایه هه‌ردووكیان هه‌ن له‌ناو شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا،
كه‌واته ئیمه‌ی موسڵمان ته‌ڵاقمان نه‌داوه‌ته ده‌ستی پیاوان به‌ته‌نها، به‌ڵكو
شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌موو حاڵات و بارودۆخه‌كانی ڕه‌چاو كردووه.
3- بێگومان
بانگخوازانی یه‌كسانی ڕه‌خنه له ته‌ڵاق ده‌گرن چونكه ته‌نها به‌ده‌ست پیاوه،
بۆیه ئه‌و خاڵه‌ش ده‌بێت ڕوون بكه‌ینه‌وه:
گه‌ر ته‌ڵاق
له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه دروست بوو، ئه‌وا شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ته‌عویز و مافێكی
نه‌فسی و ماڵیی ده‌داتێ كه ئه‌ویش نه‌فه‌قه‌ی (خه‌رجی) ماوه‌ی عودده‌كه‌یه‌و
هه‌روه‌ها نه‌فه‌قه‌ی موتعه‌كه‌ش (عودده ئه‌و ماوه‌یه‌یه ئافره‌ته‌كه داده‌نیشێت
پاش ته‌ڵاقدانی كه سێ مانگه پاشان بۆی هه‌یه شووی دووه‌م بكات)، وه
ماره‌ییه‌كه‌ش هه‌موو بۆ ئافره‌ته‌كه ده‌بێت مه‌گه‌ر حاڵاتی (نشوز) نه‌بێت و
كه‌مته‌رخه‌می هۆكه‌ی ئافره‌ته‌كه بوبێت، وه گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه له‌سه‌ر داواكاری
ئافره‌ته‌كه بوو ئه‌وا قازی ته‌ڵاقه‌كه ئیمزا ده‌كات و مافی ماڵیی خۆی
وه‌رده‌گرێت گه‌ر (نشوز) و كه‌مته‌رخه‌می له پیاوه‌كه‌وه بوو، به‌ڵام گه‌ر
ئافره‌ته‌كه به هه‌وه‌س و خۆشی خۆی داوای ته‌ڵاقی كرد واته هۆیه‌كی سه‌ره‌كی
نه‌بوو بۆ جیابوونه‌وه ئه‌وا ته‌عویزێكی ماڵیی ده‌داته پیاوه‌كه و ئه‌م
حاڵه‌ته‌ش پێی ده‌وترێت (مخالعة) یان (خلع).
4- هه‌ركه‌س
سه‌یری ئایین و مه‌زهه‌به‌كان بكات له مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقدا ده‌بینی كه‌وا ئایین و
مه‌زهه‌بی وا هه‌یه ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ی نێوان دوو هاوسه‌ر حه‌رامه، واته
په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رایه‌تی ده‌كاته هه‌تاهه‌تایی، وه تیایاندا هه‌یه هیچ نرخ و
قودسیه‌تێكی بۆ ته‌ڵاق و عه‌قدی زه‌واج دانه‌ناوه، واته ده‌رگای كردۆته‌وه
له‌سه‌ر پشت هه‌میشه. به‌ڵام ئیسلام ئایینی مامناوه‌ندی و دادپه‌روه‌رییه، بۆیه
ته‌ڵاقی داناوه‌و سنوور و پێویستیشی بۆ دیاری كردووه، تاكو نه‌بێته
دارده‌سته‌یه‌كی ڕوخێنه‌ر بۆ گرنگترین ده‌زگا له بوونه‌وه‌ردا كه‌وا خێزانه،
كه‌واته ته‌ڵاق ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی یه‌كه‌و دوا چاره‌سه‌رێكه بۆ خێزان به‌كاری
ده‌هێنێت هه‌ركات پێویستی پێ بوو.
5- شتێكی زۆر
هه‌ڵه‌یه گه‌ر حوكم له‌سه‌ر ده‌قێك بكه‌ین له یاسادا به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری
ده‌ستووره‌كه هه‌موو نه‌كه‌ین و له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌قه‌كان نه‌گه‌ین،
مه‌به‌سته‌كه‌شمان هه‌ر ئه‌مه‌یه له‌باسی ته‌ڵاقدا، چونكه ئیسلام مامه‌ڵه ده‌كات
له‌گه‌ڵ ده‌قی ته‌ڵاق له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌روه‌كو چۆن زه‌ڕه‌نگه‌ر مامه‌ڵه
ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو تای ته‌رازوودا، بۆیه تایه‌كی داوه‌ته ده‌ست پیاوه‌كه‌وه
(له‌هه‌ندێ حاڵاتدا) وه ماره‌یی و نه‌فه‌قه‌ی مانگانه‌ی داوه‌ته ئافره‌ته‌كه
له‌لایه‌كی تره‌وه، واته هه‌رلایه‌ك مافێكی به‌ستراوی هه‌یه به لایه‌كی
تره‌وه.
6- بێگومان ئیسلام
كاتێك دانی نا به ته‌ڵاق كاتێكی بۆی دیاری كرد و چه‌ند مه‌رحه‌له‌یه‌كی بۆی
سازكرد، بۆنمونه پیاو ته‌ڵاقی ناكه‌وێت گه‌ر له‌كاتی توڕه‌یی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق
دابوو، یان به‌زۆر پێی ته‌ڵاق درابوو، یان ژنه‌كه‌ی له‌كاتی بێ نوێژیدا بوو،
هه‌روه‌ها ڕێی داوه به سازش و ڕێككه‌وتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بۆ ته‌ڵاق چه‌ند
ژماره‌یه‌كیش بڕیارداوه:
ته‌ڵاقی یه‌كه‌م:
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه.
ته‌ڵاقی دووه‌م:
دواهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی.
ته‌ڵاقی سێیه‌م:
به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چیتر په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی سه‌رناگرێت، كه‌واته
كاره‌كه ساده‌و ساكار نیه.
7- شه‌ریعه‌تی
ئیسلام تاكه شه‌ریعه‌ته له مه‌سه‌له‌ی (مراجعة) واته گه‌ڕانه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه
پاش ته‌ڵاقی یه‌كه‌م یان دووه‌م، چونكه مرۆڤ جێی هه‌ڵه و تاوانه، وه له كاری
(مراجعة) پاراستنی ماف و سه‌ربه‌ستی و كه‌رامه‌تی ئافره‌ته‌كه‌یه، وه (عدة -
عودده)ی بۆ دیاری كردووه تاكو ژنه‌كه نه‌بێته یارییه‌ك به‌ده‌ستی پیاوه‌كه‌وه
هه‌ركات بیه‌وێ ته‌ڵاقی بدات و هه‌ركاتیش بیه‌وێ بیهێنێته‌وه، جا گه‌ر ماوه‌ی
عودده‌كه ته‌واو بوو ئه‌وا پیاوه‌كه بۆی نیه ژنه‌كه‌ی بهێنێته‌وه ماڵ تاكو
ماره‌ییه‌كی نوێ و عه‌قدێكی نوێ ده‌به‌ستێته‌وه، بۆیه لێره‌دا ژنه‌كه بۆی
هه‌یه‌و مافی خۆیه‌تی گه‌ر مه‌رجی نوێ دابنێت و داوای هه‌ر شتێك بكات مافه‌كانی
بپارێزێت گه‌ر پیاوه‌كه هۆی ته‌ڵاقه‌كه بوو وه ژنه‌كه ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه
لای پیاوه‌كه.
8- ئه‌مڕۆ دووكه‌س
جیاوازی نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پیاوان به‌شی لای چه‌پی مۆخی به‌كاردێنن كه‌وا
واقعیه‌ت و عه‌قڵانیه‌تی له‌خۆ گرتووه، وه زۆربه‌ی ئاقره‌تانیش لای ڕاستی مۆخ
به‌كار دێنن كه به‌هێزترین شت تیایدا خه‌یاڵ و عاتیفه‌و سۆز و داهێنانه، بۆیه
شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕه‌چاوی جیاوازیه‌كانی نێوان تاكی كردووه له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا
كاتێك بڕیاری ته‌ڵاقی داوه‌ته ده‌ستی پیاو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافی داوه‌ته
ئافره‌ت به چه‌نده‌ها ئامراز و ڕێگه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ سروشتی سۆز و
عاتیفه‌یدا.
9- له وڵاتی تونس
ماف درایه ئافره‌ت بۆ ته‌ڵاق به‌و ڕادده‌یه‌ی پیاو چه‌ند بۆی هه‌یه، واته
هه‌ركات ئافره‌تیش ویستی ته‌ڵاق وه‌رگرێت یه‌كسه‌ر وه‌ری ده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی
پیاوه‌كه ڕازی بێت یان نا، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی گه‌شته چی؟ بینرا له‌و
ساڵه‌دا ڕێژه‌ی ته‌ڵاق چه‌نده‌ها جار به‌رز بوویه‌وه، ناچار یاساكه‌یان گۆڕی
جارێكی تر، چونكه ده‌بینرا زۆربه‌ی حاڵاتی ته‌ڵاق كه ژنه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر
ده‌دا مێرده‌كانیان ته‌ڵاق ده‌دا ته‌نها به‌هۆی كاردانه‌وه‌یكی سۆزداری و عاتفی بوو
به‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی پیاوه‌كه‌و یه‌كسه‌ر ژنه‌كه ته‌ڵاقی ده‌هاته سه‌ر زمان،
پاشان زۆربه‌یان په‌شیمان ده‌بوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته.
10- له ئه‌مریكا
گه‌ر ته‌ڵاق ڕوو بدا له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ئه‌وا ژنه‌كه نیوه‌ی موڵك و
سامانی پیاوه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته خاوه‌نی، ئه‌مه‌ش سته‌مێكه بۆ هه‌ردوو
لا، چونكه ژنه‌كه ده‌كرێته خاوه‌ن شتێك كه‌وا له‌ئه‌سڵدا موڵكی خۆی نیه و
ئه‌مه‌ش سته‌مێكه، وه پیاوه‌كه‌ش شتێكی به‌زۆر لێ ده‌سه‌ندرێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی
خۆی، ئه‌مه‌ش سته‌مێكی تره، به‌ڵكو جارێكی پیاوێك چه‌نده‌ها خان‌و و موڵك و سامانی
هه‌بوو، كاتێك ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا هه‌موو موڵكه‌كه‌ی فرۆشت به سه‌د دۆلار، بۆیه
په‌نجا دۆلاری داوه ژنه‌كه‌ی و په‌نجاكه‌ی تری بۆخۆی هه‌ڵگرت تاكو به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه‌ی سوود له پاره‌و موڵكی ئه‌م وه‌رنه‌گرێت و ئه‌مه‌ش
به‌حوكمی دادگا په‌سه‌ند كرا.
11- له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باس كرا ده‌بینین شه‌ریعه‌تی ئیسلام مافی ته‌ڵاقی داوه‌ته
ده‌ستی ئافره‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆلای قازی، له‌م
حاڵه‌ته‌شدا یه‌كسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه، ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت كه
له‌سه‌ره‌تاوه وه‌كو مه‌رج دایبنێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی له‌عه‌قدی زه‌واجدا كه‌وا
ئه‌ویش بۆی هه‌یه ته‌ڵاقی به‌ده‌ست بێت. واته ده‌یكاته مه‌رج له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی
له‌كاتی خوازبێنیدا.
12- وڵاته
ئه‌وروپیه‌كان كه پێشتر ڕێیان گرتبوو له ته‌ڵاق و پیاو و ژن بۆیان نه‌بوو جیا
ببنه‌وه هه‌ستیان كرد به‌و مه‌ترسیه‌و ناچار یه‌ك له‌دوای یه‌ك ته‌ڵاقیان بڕیاردا،
دواهه‌مینیان ئیتاڵیا بوو
كه سالضی (1971)
بڕیاری دا ته‌ڵاق
هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین هه‌ركات ئیتاڵیا ته‌ڵاقی خسته یاسا و دادگاوه
نزیكه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن داوای ته‌ڵاق هاته ناو دادگایه‌وه.
هه‌روه‌كو له گۆڤاری (الاسبوع العربي) ژماره (681) لاپه‌ڕه 65 هاتووه:
دروستكردنی كارتی پیرۆزبایی ڕووی كرد له مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقیش كه‌وا كارێكی واقعی
گرنگه، بۆیه له بازاڕی ووڵاته ڕۆژئاواییه‌كان كارتی تایبه‌ت دروست كرابوو
تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتیان كۆتایی پێ هێناوه، وه بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌شی ده‌یانه‌وێت پیرۆزبایی لێ بكه‌ن به‌بۆنه‌ی ته‌ڵاقه‌وه، كارته‌كانیش
هه‌ندێ ڕسته‌یان له‌خۆ گۆتبوو وه‌كو: (پیرۆزباییت لێ ده‌ده‌ین به‌بۆنه‌ی
ته‌ڵاقه‌وه)، (به‌غیلیت پێ ده‌به‌ین به‌و سه‌ربه‌ستی‌یه‌ی ده‌ستت كه‌وتووه)،
(چه‌ند جوانه ئه‌م كاره‌ی كردتان.. به‌ختێكی خۆش بۆتان).
13- شه‌ریعه‌تی
ئیسلام مافی داوه‌ته ئافره‌ت كه‌وا ته‌ڵاقی خۆی وه‌رگرێت هه‌ركات مێرده‌كه‌ی
دووركه‌وته‌وه لێی بۆماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵ یان نه‌فه‌قه‌ی پێ نه‌ده‌دا، یان
نه‌خۆشی هه‌بوو وه‌كو گه‌ڕیی یان هاوشێوه‌ی، یان زیانێكی پێ گه‌شتبوو چ ده‌روونی
بێت یان ماڵیی بێت.
14- ئافره‌ته
به‌ناوبانه‌گانی ڕۆژئاوا كاتێك شوو ده‌كه‌ن مه‌رجێك پڕ ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر
پیاوه‌كانیان كه‌وا له‌حاڵه‌تی ڕوودانی ته‌ڵاق پیاوه‌كه بۆی نیه زیاتر له سه‌د
هه‌زار دۆلار به‌رێت بۆنمونه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ (مادۆنا) ڕووی دا كاتێك شووی كرد
به ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگ و پاشان ژیانی هاوسه‌رێتیان نه‌گه‌شته ساڵێك و
جیابوونه‌وه، ئایه ئه‌مه ئه‌و دادپه‌روه‌رییه داواكراوه‌یه؟؟!!
بۆیه ده‌ڵێین
مافی ئافره‌ت له‌هه‌موو بوواره‌كانی ژیانه‌وه ته‌نها و ته‌نها له ئیسلامدا
پارێزراوه، چونكه خوای گه‌وره ئه‌م ئیسلامه‌ی بۆ بڕیار داوین و خۆی ئیسلام و
قورئانی بۆ كردووینه‌ته به‌رنامه‌ی ژیانمان و ته‌نها خۆی ده‌زانێت چ شتێك له
قازانج و سوودی ئافره‌تانه ئه‌وجا ئه‌و یاسایه‌ی كردۆته خه‌ڵاتمان..
ئه‌وانه‌شی ئه‌مڕۆ
فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕژێنن بۆ مافه‌كانی ئافره‌تان زۆربی زۆریان له پیاوانن،
زۆربه‌شیان له‌ژیانی هاوسه‌رێتیان فاشلن و یان نه‌یان توانیوه پێكی بهێنن بۆیه
ده‌یانه‌وێت ئافره‌تان وه‌كو كالای هه‌رزان و به‌لاش له‌به‌رده‌ستیان بێت و به‌خۆڕا
ئاره‌زووه‌كانی خۆیانی پێ تێر بكه‌ن تاكو جوانی تیادایه‌و پاشان بخرێنه خانووی
پیرو په‌ككه‌وته‌وه..
كه‌واته باسی
ته‌ڵاقیش به‌و شێوه نیه كه‌وا ناحه‌زانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و تیره
ژه‌هراویه‌كانیان ده‌هاوێژن بۆ كچانی حه‌واء، وه پشتیوان به‌خوا له‌ماوه‌ی
داهاتوودا چه‌نده‌ها بابه‌تی تر ده‌خه‌ینه ڕوو وه‌كو فره‌ژنی و شایه‌تیدان و
ماره‌یی و چه‌نده‌ها بابه‌تی تر و له بڕگه‌ی به‌ناو گومانه ژه‌هراویه‌كان
داده‌نرێت تاكو گشت خوشكان و دایكان و كچانمان به‌ئاگابن وچیتر هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین
به‌قسه‌ی بریقه‌داری ئه‌و كه‌سانه.
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی
خوشكان
تێبینی:
له‌ئاماده‌كردنی بابه‌ته‌كه سوود له بابه‌تێكی
دكتۆر (جاسم المطوع) وه‌رگیراوه كه به عه‌ره‌بی بووه. |