|
زۆر كه‌س هه‌یه
ئه‌م ئایه‌ته: (يوصيكم الله في أولادكم للذكر مثل حظ الأنثيين) ده‌هێنه‌وه به
تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌وه بۆ پاڵپشتی گومانه‌كه‌یان و ده‌ڵێن: ئێوه‌ی موسڵمان
جیاوازیتان خستۆته نێوان پیاو و ئافره‌تدا ته‌نانه‌ت له میراتیشدا چونكه ئافره‌ت
لاتان نیوه‌ی میراتی پیاوه‌كه وه‌رده‌گرێت یان پیاوه‌كه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژنه‌كه
وه‌رده‌گرێت، واته ئافره‌ت به نیوه مرۆڤێك ده‌ژمێرن، وه بۆ زیاتر ژه‌هراویكردنی
گومانه‌كه‌یان تیایاندا هه‌یه ده‌ڵێت باشه خۆ گه‌ر له مێژووی ڕابردوودا پێویستی
بكردایه به‌و شێوه میراته‌كه دابه‌ش بكرێت و ژنه‌كه به‌هۆی كاروباری نێو
ماڵه‌وه سه‌رقاڵ ببوایه‌و پیاوه‌كه زیاتر پێویستی به خه‌رجی هه‌بوایه ئه‌وا
ئه‌مڕۆ ئافره‌ت شان به‌شانی پیاو له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كانی ژیاندا كار ده‌كات و
هه‌موو مه‌سروفیش ده‌گرێته ئه‌ستۆ، كه‌واته بۆچی ئێستاش به‌ناوی ئایینه‌وه سته‌م
له ئافره‌ت ده‌كه‌ن و نیوه‌ی میراتی ده‌ده‌نێ؟!
1- پێش ئه‌وه‌ی
وه‌ڵامی ئه‌م گومانه‌ش بده‌ینه‌وه پێویسته ئامانجه‌كانی دابه‌شكردنی میرات بزانین
و ئاشنای بین كه:
- په‌یوه‌ندی
نێوان ئه‌ندامه‌كانی خێزان پته‌وتر ده‌كات، بۆ نمونه منداڵان میراتی دایك و
باوكیان به‌ر ده‌كه‌وێت و به‌مه هه‌ست ده‌كه‌ن كه دایك و باوكیان خاوه‌ن فه‌زڵ و
منه‌تن به‌سه‌ریانه‌وه.
- یاسای میرات
یارمه‌تیده‌رێكه بۆ نه‌هێشتنی دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆی سه‌رمایه‌داری و پاره‌كه
له‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كۆ نه‌بێته‌وه، وه ئه‌و هه‌موو پاره‌و
سامانه‌ی یه‌ك كه‌س هه‌یبوو دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی تر.
- هانی تاكه
كه‌سه‌كان ده‌دات بۆ كاركردن، بۆ نمونه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌زانێت نزیكترین كه‌س
لێیه‌وه میراتی ئه‌می به‌رده‌كه‌وێت ئه‌وا هه‌وڵ ده‌دات كار و به‌رهه‌می زیاتری
هه‌بێت له خۆشه‌ویستی ئه‌ودا.
2- با سه‌یری
یاسای میراتیش بكه‌ین له‌هه‌ندێ مه‌زهه‌ب و دیانه‌تی تر له‌جیهاندا:
- لای
فارسه‌كان میراتی پیاوه‌كه ته‌نها ئه‌و ژنه‌ی ده‌گرته‌وه كه زیاتر له‌وانی تری
خۆش ده‌وێت و هه‌روه‌ها دایك و كچ و خوشكیش بێ به‌ش ده‌بوون له میراته‌كه‌ی، وه
لای جووله‌كه‌كانیش ته‌نها كوڕ (نێرینه) میراتگری باوكێتی و ژن و خوشك و كچیش بێ
به‌ش بوون، وه لای عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌رده‌می نه‌فامی وپێش هاتنی ئیسلامدا ئافره‌ت
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی نه‌بوو میراتی كه‌س و خزمی خۆی به‌ر بكه‌وێت.
3- ئه‌وه‌ی وورد
ده‌بێته‌وه له‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینێت كه خوای گه‌وره ڕێنمایی سه‌باره‌ت
به منداڵان ده‌كات، وه ڕوونی كردۆته‌وه كه نێرینه ئه‌وه‌نده‌ی دوو مێیینه‌ی
هه‌یه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (یوصیكم الله في أولادكم للذكر مثل حظ
الأنثیین)، كه‌واته له‌م ئایه‌ته‌دا بنچینه‌كه تایبه‌ته ته‌نها به منداڵان (في
أولادكم)، وه بۆ ده‌قی (للذكر مثل حظ الأنثیین) ئه‌وا ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ته له
بیست و چوار حاڵه‌تی میرات كه هه‌یه، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م دابه‌شكردنه
ئه‌نجام نادرێت له حاڵه‌ته‌كانی تری میراتدا.
4- له‌هه‌موو
حاڵه‌ته‌كانی میراتدا ته‌نها چوار حاڵه‌ت هه‌یه پیاو به گشتی دوو ئه‌وه‌نده‌ی
ئافره‌ت وه‌رده‌گرێت، وه زیاتر له (10) حاڵه‌ت هه‌یه كه پیاو و ئافره‌ت وه‌كو
یه‌ك به یه‌كسانی میرات وه‌رده‌گرن، به‌ڵكو زیاتر له پانزه (15)
حاڵه‌ت هه‌یه كه ئافره‌ت
زیاتر له پیاو وه‌رده‌گرێت، وه چه‌نده‌ها حاڵه‌تی تری جیاواز هه‌یه كه له‌به‌ر
درێژی بابه‌ته‌كه وه‌كو نمونه ئاماژه‌ی پێ ناكه‌ین.
5- بۆ نمونه سێ حاڵه‌ت باس
ده‌كه‌ین كه ئافره‌ت و پیاو یه‌كسانن له میراتدا (حاڵه‌تی تریش زۆر هه‌یه):
- گه‌ر كه‌سه
مردووه‌كه كۆمه‌ڵێ منداڵ و دایك باوكی پاش خۆی به‌جێ هێشتبوو: هه‌ر یه‌ك له دایك
و باوكی (پیاو و ئافره‌تن) وه‌كو یه‌ك وه‌رده‌گرن له میراته‌كه ئه‌ویش شه‌ش یه‌كی
میراته‌كه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی بخرێته نێوانی نێرینه‌یی باوكه‌كه‌و
مێینه‌یی دایكه‌كه، چونكه خوای گه‌وره یه‌كسانیانی كردووه‌و ده‌ڵێت: (ولأبویه
لكل واحد منهما السدس).
- گه‌ر مردووه‌كه
برایه‌ك له دایكه‌كه‌ی به‌جێ هێشتبوو پاش خۆی: گه‌ر هیچ ڕێگرێك نه‌بێت بۆ
وه‌رگرتنی میراته‌كه‌ی ئه‌وا براكه‌ی و خوشكه‌كه‌ی شه‌ش یه‌كی میراته‌كه‌ی
وه‌رده‌گرن، واته ئه‌م برا و خوشكه‌كه‌ی خۆی یه‌كسان ده‌بن له وه‌رگتنی
میراته‌كه، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (أخ أو أخت فلكل واحد منهما
السدس).
- حاڵه‌تی سێیه‌م:
گه‌ر مردووه‌كه چه‌ند برایه‌كی (دوو به‌ره‌و سه‌ره‌وه) به‌جێ هێشتبوو له
دایكه‌كه‌ی، وه چه‌ند خوشكێك هه‌ر له‌و دایكه‌ی: لێره‌دا براكانی
به‌هاوبه‌شییه‌وه سێ یه‌كی میراته‌كه وه‌رده‌گرن، وه خوشكه‌كانیشی به‌هه‌مان
شێوه به‌هاوبه‌شییه‌وه سێ یه‌كی وه‌رده‌گرن به‌بێ جیاوازی خستنه نێوان نێرینه‌و
مێینه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌مان: (فإن كانوا أكثر من
ذلك فهم شركا‌ء في الثلث).
6- جا با لێره‌دا
دوو حاڵه‌تی تری میرات ئاماژه پێ بكه‌ین كه ئافره‌ت چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده‌ی پیاو
وه‌رده‌گرێت له میراتدا (نموونه‌ی تریش زۆره):
- گه‌ر ئافره‌تێك
بمرێت و پاش خۆی مێرده‌كه‌ی و كچێكی به‌جێ بهێڵێت: لێره‌دا كچه‌كه‌ی نیوه‌ی
میراته‌كه وه‌رده‌گرێت و باوكیشی واته مێردی ئافره‌ته‌كه چوار یه‌كی
وه‌رده‌گرێت، واته مێینه‌كه دوو ئه‌وه‌نده‌ی نێرینه‌كه وه‌رده‌گرێت له
میراته‌كه.
- گه‌ر پیاوێك
له‌پاش مردنی خۆی ژنه‌كه‌ی ودوو كچی و برایه‌كی خۆی هه‌بێت: لێره‌دا ژنه‌كه‌ی هه‌شت
یه‌كی سامانه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، وه دوو كچه‌كه‌شی سێ یه‌ك، وه هه‌رچیش مایه‌وه
بۆ مامه‌كه‌یان كه برای مردووه‌كه‌یه، لێره‌دا هه‌ریه‌كێك له دوو كچه‌كه زیاتر
وه‌رده‌گرێت له مامی، چونكه به‌شی هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌كاته
(8/24)
به‌ڵام به‌شی مامیان ده‌كاته
(5/25).
7- بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت كه دابه‌شكردنی میرات له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا به‌پێی ڕه‌گه‌زێتی
نێرینه‌یی و مێیینه‌یی نیه، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌و كار و پیشه‌یه‌یه كه هه‌ر یه‌ك
له پیاو و ئافرت له‌شوێنی خۆیدا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا پێی هه‌ڵده‌ستن، هه‌روه‌ها
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه تا چ ڕادده‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه پێویستی به میراته‌كه هه‌یه و
جۆری په‌یوه‌ندی له‌نێوانی ئه‌و كه‌سه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سی مردوو، كه‌واته كاره‌كه
ته‌نها په‌یوه‌ندی به باری ئابوورییه‌وه هه‌یه نه‌ك ڕه‌گه‌زی نێرینه‌یی و
مێیینه‌یی بكرێته پێوه‌رێك، بۆیه له‌چه‌ند حاڵه‌تێكدا ده‌بینین ئافره‌ته‌كه
ئه‌وه‌ندی پیاوه‌كه وه‌رده‌گرێت به‌یه‌كسانی و له حاڵه‌تی تریشدا زیاتر له
پیاوه‌كه وه‌رده‌گرێت.
8- وه بۆ ئه‌و
حاڵه‌تی كه شه‌رع زیاتر ده‌دات به نێرینه‌كه وه‌ك له مێینه‌كه ئه‌وا به
شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بووه‌و بۆ نزمكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئافره‌تیش نیه، به‌ڵكو
به‌هۆی پله‌ی خه‌رجی كردنێتی له‌نێو خێزاندا، بۆ نمونه سه‌رپه‌رشتیاری خێزانه‌كه
هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و ماڵه‌وه‌ی به‌خێو ده‌كات و خه‌رجی ئه‌وانیش
له‌سه‌ر ئه‌مه، وه گه‌ر سه‌ڵت بێت و پاشان ژن بهێنێت ده‌بێت ماریی بدات و شوێنی
جێ‌نشین و كه‌لوپه‌لی ناوماڵیش دابین بكات، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی خه‌رجی خێزانی و
منداڵه‌كانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. وه له‌كاتی كوشتنی كه‌سێك به‌هه‌ڵه هه‌ر له‌سه‌ر
پیاوه‌كه‌یه پاره‌و فدیه‌كه بدات و له‌حاڵه‌تی
جیهادیشدا خه‌رجی ده‌كه‌وێته سه‌ر خۆی. وه مه‌حكه‌مه‌ش ده‌یكاته سه‌ر پیاوه‌كه
و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای خه‌رجی له ئافره‌ته‌كه ناكات بۆ ئه‌م شتانه، بۆیه
گه‌ر ئه‌و بڕه میراته‌ی پیاوه‌كه وه‌ری ده‌گرێت گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ژمێریاری
بیژمێرین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شی پیاوه‌كه ده‌كاته‌وه هه‌مان به‌شی
ئافره‌ته‌كه گه‌ر كه‌متریش نه‌بێت.
9- یاسای
ڕۆژئاوایی به‌تایبه‌ت ئه‌مریكی، میراته‌كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان ژن و
مێرده‌كه ده‌ژمێرێت پێش حاڵه‌تی مردنه‌كه، له‌م یاسایه‌شدا زوڵم و سته‌مێكی
گه‌وره‌ی له‌خۆ گرتووه چونكه باری كاركردن و ئاستی به‌رپرسیارێتی بۆ هه‌ردوو
ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی له‌نێو خێزاندا ڕه‌چاو نه‌كردووه، جاری وه‌ها هه‌یه ئه‌وه‌ی زیاتر
پێویستی به میراته‌كه هه‌یه بێ به‌ش ده‌كرێت، یان ژن و مێرده‌كه ناگه‌نه
ڕێككه‌وتنێك و پاش مردنه‌كه به‌هۆی ئه‌م یاسایه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره ڕوو
ده‌دات.
10- ئه‌مما بۆ
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن كه ئێستا باره‌كه گۆڕاوه‌و ئافره‌ت پاش ئه‌وه‌ی
له‌ڕابردوودا له ماڵه‌وه بوو ئێستاش فه‌رمانبه‌ره، ده‌ڵێین: هه‌رچه‌ند باری
ئافره‌ت بگۆڕێت ئه‌وا هه‌ر له‌سه‌ری نیه خه‌رجی منداڵان و پیاوه‌كه‌ی و ماڵه‌كه‌ی
بكات، وه گه‌ر بیه‌وێت به‌شداری بكات و خه‌رجی بدات ئه‌وا دیارییه‌كه له
خۆیه‌وه‌و شه‌رع نه‌یكردۆته سه‌ری. وه له‌به‌ر پاراستنی كه‌رامه‌تی و ڕێزلێنانی
ئازادێتی ئافره‌ته‌كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام كه‌سێكی كردۆته به‌رپرس له‌سه‌ر
دابینكردنی پێداویستی و خه‌رجی بۆ ئافره‌ته‌كه له‌و ڕۆژه‌ی له‌دایك ده‌بێت تاوه‌كو
ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مرێت.
11- گه‌ر خه‌یاڵی
ئه‌وه بكه‌ین كه شه‌رع بیكردایه‌ته سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ش كه ده‌بێت خه‌رجی ماڵه‌وه
بكات ئه‌وا پێویستی ده‌كرد له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه بڕواته ده‌ره‌وه بۆ په‌یداكردنی
ڕزق و ڕۆزی و به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌وخێزانه‌ی ڕاپێچی چه‌نده‌ها كێشه ده‌كرد هه‌روه‌كو
چۆن خێزانی ڕۆژئاوایی تێی كه‌وتووه، به‌ڵام شه‌ریعه‌تی ئیسلام ویستوویه‌تی ڕێز له
ئافره‌ت بگیردرێت و ڕێزی لێناوه به‌وه‌ی كه ڕزقه‌كه‌ی بۆی دابین كردووه تاكو
دڵنیابێت و خه‌می ئه‌وه‌شی نه‌بێت و له‌ولاشه‌وه نه‌وه‌ی چاكه‌كار و پاك و خاوێن
به‌رهه‌م بهێنێت بۆ كۆمه‌ڵگه و ماڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه ببات، له‌هه‌مان كاتدا ئازادی
ئابووری بۆی فه‌راهه‌م هێناوه‌و ده‌رگای كاركردنی بۆ كردۆته‌وه گه‌ر ئاره‌زووی لێی
هه‌بێت (له‌و كارانه‌ی بۆی شیاوه)، به‌ڵام كاركردنی پێویست كردووه له‌سه‌ر
پیاوان، وه گه‌ر ئافره‌ته‌كه هه‌ر پاره‌یه‌ك په‌یدا بكات ئه‌وا تایبه‌ته به‌خۆی
و كه‌س بۆی نیه لێی زه‌وت بكات یان لێی ده‌ربهنێت و سه‌رف بكرێت به‌بێ پرس و
ڕه‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌كه خۆی.
12- مه‌سه‌له‌ی
میرات مه‌سه‌له‌یه‌كی ژمێریاریه نه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ست و سۆز و په‌یوه‌ندیدار
به ڕه‌گه‌زایه‌تییه‌وه: ئافره‌ته‌كه سێ یه‌كی میراته‌كه وه‌رده‌گرێت تاكو بۆ
خۆی سه‌رفی بكات، به‌ڵام پیاوه‌كه سێ یه‌كه‌كه وه‌رده‌گرێت تاكو سه‌رفی بكات
به‌سه‌ر یه‌كه‌م كه‌س خێزانی -كه ئافره‌ته- وه دووه‌م به‌سه‌ر ماڵ و
منداڵه‌كانی، جا كامیان له‌وی تر زیاتری به‌رده‌كه‌وێت به‌پێی ژمێریاری و
له‌یه‌كدانه‌وه‌ی؟ وه گه‌ر حاڵه‌تی زۆر كه‌م هه‌بێت كه پیاو پاره‌و سامانه‌كه‌ی
ته‌نها له‌سه‌ر خۆی سه‌رف بكات و ژن نه‌هێنێت و خێزان پێكه‌وه نه‌نێت ئه‌وا ئه‌م
نموونانه زۆر زۆر ده‌گمه‌نن.
پاشان ڕێژه‌ی
میرات ته‌نها تایبه‌ته به‌و پاره‌و سامانه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌بێ ماندوبوون و
كاركردن، ئه‌مه‌ش به‌پێی دادپه‌روه‌رێتی په‌روه‌ردگار دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌ر یه‌كه
به‌پێی پێویستی به‌و پاره‌یه پێی ده‌درێت كه خۆی له‌و به‌رپرسیارێتی و ته‌كالیفه
ده‌بینێته‌وه هه‌ر یه‌كه له پیاو و ئافره‌ته‌كه هه‌یانه له‌نێو خێزان و
كۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌ڵام ئه‌و
پاره‌و سامانه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه وه‌كو وه‌رگرتنی كرێی
ئیشێك یان قازانجی بازرگانی و كشتوكاڵی، ئه‌وا له‌م شتانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
جیاوازی نیه له نێوان پیاو و ئافره‌ت چونكه لێره‌دا یاسایه‌كی تر په‌یڕه‌و
ده‌كرێت ئه‌ویش یه‌كسانیی له‌نێوان ماندوبوون و پاداشتدا.
13- به‌ڕاستی
وه‌رگرتنی ئافره‌ت له‌بۆ نیوه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی پیاو له‌هه‌ندێ حاڵه‌تی میراتدا
ئه‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌رێتیه، چونكه پاره‌و سامانی پیاوه‌كه ده‌ڕوات و نامێنێت به
پێدانی ماره‌یی و خه‌رجی بۆ خێزانی و منداڵه‌كانی و له‌كاتێكدا پاره‌ی ئافره‌ته‌كه
به وه‌رگرتنی ماره‌یی زیاد ده‌كات یان بیخاته پڕۆژه‌یه‌كه‌وه.
14- نوكته‌یه‌ك
به‌پێی یاسای ڕۆژئاوایی: ده‌ڵێن پیاوێكی ئینگلیزی كاتێك كه مرد وه‌سێتی كرد هه‌موو
موڵك و سه‌ره‌وت و سامان و سه‌یاره‌كه‌ی بدرێته سكرتێره‌كه‌ی، وه یه‌ك دۆلاری بۆ
ژنه‌كه‌شی نه‌هێشته‌وه چونكه ژنه‌كه‌ی مایه‌ی نه‌هامه‌تی و خه‌م وپه‌ژاره‌یی بوو
له ژیانیدا، كه‌واتا ئه‌مه یه‌كسانییه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن؟!
15- ئافره‌ت مافی
خۆی له میراتدا وه‌ده‌ست هێنا به‌بێ شۆڕش و كۆنگره‌و خوێن ڕشتن... به‌ڵام
ئافره‌تان له جیهاندا پاش سه‌دان ساڵ و سه‌دان كۆنگره‌و باری گرژیی ئه‌وجا ئه‌وه‌ی
خۆیان داوایان ده‌كرد پێی گه‌شتن.
16- دوا
نموونه: گه‌ر له كارگه‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتیاره‌كه (1000) دیناری وه‌رده‌گرت و
جێگره‌كه‌ی (800) دینار، وه سه‌رپه‌رشتیاره‌كه پیاو بێت و جێگره‌كه‌شی ئافره‌ت
بێت ئه‌وا دابه‌شكردنی موچه‌كه‌یان ڕاست و دروسته، خۆ گه‌ر ئافره‌ته‌كه
سه‌رپه‌رشتیار بێت و پیاوه‌كه‌ش جێگر بێت ئه‌وا دابه‌شكردنه‌كه هه‌ر ته‌واو و
ڕاسته، چونك پاره‌كه به‌پێی ماندوبوون و پله‌ی به‌رپرسیارێتی دابه‌ش ده‌كرێت
نه‌ك به‌پێی ڕه‌گه‌ز، كه‌واته په‌یوه‌ندی نیه به ڕه‌گه‌زی نێرینه‌یی و مێیینه‌یی
به‌ڵكو به پله‌و پایه‌ی كه‌سه‌كه‌و ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی له‌سه‌ر شانێتی.
بۆیه جارێكی تر
له كۆتاییدا ده‌یڵێینه‌وه میرات دابه‌ش نه‌كراوه به‌پێی ڕه‌گه‌زی نێرینه‌یی و
مێیینه‌یی تاكو بڵێین سته‌م له مێیینه كراوه له ئیسلامدا، وه كه‌سیش نیه له
خوای كاربه‌جێ و زانا زیاتر دادپه‌روه‌ر بێت و به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌كانی بوێت،
كه‌واته ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان باوه‌ڕمان وایه خوای گه‌وره میراتی كه به‌و
شێوه‌یه دابه‌ش كردووه زۆر ڕاسته‌و ته‌نها و ته‌نها ئه‌و حاڵه‌ته
دادپه‌روه‌رانه‌یه به‌رامبر به ئافره‌ت و پیاو.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
تێبینی:
له‌ئاماده‌كردنی بابه‌ته‌كه سوود له بابه‌تێكی
دكتۆر (جاسم المطوع) وه‌رگیراوه كه به عه‌ره‌بی بووه. |