به‌شی
دووه‌م: سیفه‌ته‌كانی ئافره‌تی ساڵح
1- به‌رده‌وام
بوونی له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوای كه‌وره, به جێ‌به‌جێ كردنی
فه‌رمانه‌كانی وه‌ك: نوێژ‌و ڕۆژوو داوێن پاكی‌و خۆداپۆشین (حیجاب)و چاوپاراستن له
سه‌یركردنی یاساغ كرا‌و... هتد.
2- گوێ ڕایه‌ڵی
كردنی مێرده‌كه‌یی‌و به‌جێ هێنانی مافه‌كانی به‌ته‌واوی به‌مه‌رجێ داواكاری
مێرده‌كه‌ی ناشه‌رعی نه‌بێت.
3- له‌كاتی
سه‌فه‌ركردن یان دیار نه‌بوونی مێرده‌كه‌ی به‌رده‌وام خۆی بپارێزێت له‌نامووسی‌و
حه‌یای خۆی دا هه‌روه‌ها ماڵ‌و منداڵیشی بپارێزێت. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(فَالصَّالِحَاتُ
قَانِتَاتٌ
حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ وَاللاَّتِي تَخَافُونَ
نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ) (النساء: 34)..
واته: ئافره‌تانی
ساڵح گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ن گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كانیانن, هه‌تا له‌كاتی دیار
نه‌بونیشیاندا ماڵ‌و شه‌ره‌فیان ده‌پارێزن.
هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إذا صلت المرأة خمسها, وصامت شهرها،
وحصنت فرجها, وأطاعت زوجها, قيل لها إدخلي الجنة من أي أبواب الجنة شئت) حدیث
الصحیح.
واته: ئه‌گه‌ر
ئافره‌ت پێنج نوێژه‌كه‌ی بكات‌و ڕۆژووی مانگه‌كه‌ی بگرێت‌و داوێنی بپارێزێت له
خراپه‌و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بكات, ئه‌وا پێ‌ی ده‌ڵێن, له كام ده‌رگای
به‌هه‌شته‌وه حه‌ز ده‌كه‌ی بچۆره به‌هه‌شته‌وه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین ئامانجی
هه‌موو موسڵمانێكه, كه‌واته با ئه‌م فه‌رمووده‌یه بێته هانده‌رێك بۆ ئافره‌تانی
موسڵمان به‌و هیوایه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین به‌ده‌ست بهێنن.
4- خزمه‌ت كردنی
مێرد‌و ماڵ‌و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ‌و ئاماده‌كردنی خواردن‌و خواردنه‌وه‌و زۆر
كاری تریش....
ئافره‌تانی پێشین
هه‌میشه به‌خزمه‌ت بوون بۆ مێرده‌كانیان به‌بێ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی پێ ناخۆش بوون,
باشترن نمونه‌شمان (ئه‌سمای كچی ئه‌بو به‌كر)ه ڕه‌زای خوای لێ بێت. جگه
له‌خزمه‌تی مێرده‌كه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی ئاو ده‌داو له زه‌وی‌و زاریش دا یارمه‌تی
داوه.. له (بوخاری)یه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه.
5- پاراستنی نهێنی
مێرده‌كه‌ی, به‌تایبه‌تی ئه‌و كارانه‌ی له نێوان خۆی‌و مێرده‌كه‌ی به ته‌نیایی
ڕوو ده‌ده‌ن, چونكه بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و نهێنیانه مێرده‌كه‌ی ئازار ده‌ده‌ن,
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) جارێكیان فه‌رمووی: (ڕه‌نگه پیاو باسی ئه‌و كاره
بكات كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات, یان ئافره‌تیش باسی ئه‌و كاره بكات
كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات؟) (ئه‌سمای كچی زه‌ید) وتی: به‌ڵێ
پیاوانیش‌و ئافره‌تانیش وا ده‌كه‌ن؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (وا
مه‌كه‌ن ئه‌و كاره وه‌ك ئه‌وه وایه شه‌یتانێكی نێره بگات به شه‌یتانێكی مێ‌یه
له ڕێگاداو بكه‌وێت به سه‌ریدا, وه خه‌ڵكی سه‌یریان بكه‌ن) (أداب الزفاف).
6- خۆی به
باشترین‌و جوانترین شێوه پیشانی مێرده‌كه‌ی بدات به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی
سه‌یری كرد دڵخۆشی بكات, چونكه پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم):
باشترین ئافره‌ت كامه‌یه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (التي تسره إذا نظر, وتطيعه إذا أمر,
ولا تخالفه في
نفسها ومالها بما يكره) (سلسله الصحیحة).
واته: باشترین
ئافره‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه سه‌یرت كرد دڵت خۆش بكات, ئه‌گه‌ر فه‌رمانت پێ كرد
به گوێت بكات, سه‌ر پێچی نه‌كات له نه‌فس‌و ماڵی به‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی پێ‌ی
ناخۆشه..
7- له ماڵی
خۆی‌و مێرده‌كه‌ی ده‌رنه‌كات به‌بێ مۆڵه‌تی مێرده‌كه‌ی, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) ده‌فه‌رمووێ: (لا يجوز لإمرأة عطية إلا بإذن زوجها) (سلسله الصحیحة).
واته: نابێ‌و
دروست نی‌یه بۆ هیچ ئافره‌تێك به‌خشین مه‌گه‌ر به پرسی مێرده‌كه‌ی. زانای
فه‌رمووده ناس (محمد ناصر ا‌لدین الألبانی) ده‌فه‌رموێت (به‌ڵام نابێت پیاوی
موسڵمانی ڕاست ئه‌م فه‌رمووده‌یه بكاته هه‌وڵ بۆ سته‌م كردن له خێزانه‌كه‌ی‌و
نه‌هێڵێت هیچ له سامانه‌كه‌ی سه‌رف بكات كه ئه‌مه‌ش چه‌ند بۆچوونێكی له‌سه‌ره.
8- به بێ پرسی
مێرده‌كه‌ی مۆڵه‌تی كه‌س نه‌دات بۆ ماڵه‌وه, چوونكه له فه‌رمووده‌یه‌كدا
هاتووه: (لا يحل لإمرأه أن تصوم
وزوجها
شاهد, إلا بإذنة, ولا تأذن في بيته إلا بأذنه) (متفق علیه).
واته: دروست
نی‌یه بۆ ئافره‌ت كه ڕۆژووی سونه‌ت بگرێت به ئاماده‌یی مێرده‌كه‌ی‌و به بێ
مۆڵه‌تی ئه‌و, وه دروست نی‌یه ڕێگه به كه‌س بدات بێته ماڵی به بێ مۆڵه‌تی
مێرده‌كه‌ی.
9- به بێ هۆ
داوای جیا بونه‌وه (طلاق) نه‌كات. چوونكه هه‌ر ئافره‌تێك به‌بێ هۆ داوای جیا
بونه‌وه بكات له مێرده‌كه‌ی ئه‌وه بۆنی به‌هه‌شتی لێ حه‌رام ده‌بێت وه‌ك
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (یأيما إمرأة سألت زوجها الطلاق من
غير ما بأس فحرام عليها رائحة الجنة) (صحیح الخمسة إلا النسائي)
10- وازهێنان له
نه‌فرین كردن (اللعن): له ووتارێكدا پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رموی: (ئه‌ی گرۆی ئافره‌تان خێر‌و چاكه زۆر بكه‌ن چونكه بینیم زوربه‌ی ئه‌هلی
دۆزه‌خ ئێوه بوون).
ئافره‌تان ووتیان:
بۆچی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟ پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: نه‌فرین زۆر ده‌كه‌ن. متفق
علیه.
11- سوپاس كردنی
مێرد له‌سه‌ر ئه‌و چاكانه‌ی كه به‌رامبه‌ری ده‌یكات, ئه‌ویش به ووته‌ی شیرین‌و
گوێڕایه‌ڵی كردن له چاكه‌داو له بیرنه‌كردنی چاكه‌كانی, چوونكه ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی سوپاسگوزاری مێرده‌كانیان نابن‌و چاكه‌كانیان له بیر ده‌كه‌ن‌و پێ‌ی
نازانن‌و ده‌بنه ئه‌هلی دۆزه‌خ.
وه‌ك له
فه‌رمووده‌كه‌ی پێشوده هاتووه, هۆی دووه‌می چونه دۆزه‌خی ئافره‌ت, دوای نه‌فرین
كردن, ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ی سه‌د ساڵ چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكات, پاشان یه‌ك
خراپه له مێرده‌كه‌ی ببینێت, به مێرده‌كه‌ی ده‌ڵێت: هیچ چاكه‌یه‌ك‌و خێرێكم له
تۆ نه‌دیوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی سوپاسی مێرده‌كه‌ی ناكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پێویستی پێ‌یه‌تی له
ڕۆژی دوایدا خوای گه‌وره ته‌ماشای ناكات وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێ: (لا ينظر الله إلى إمرأة لا تشكر لزوجها وهى لا تستغني عنه) (سلسلة
الصحيحة.
12- پۆشاكی
دانه‌كه‌نێت له ماڵی مێرده‌كه‌ی نه‌بێت, چونكه له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتوه:
(ايما إمرأة نزعت ثيابها
في غير
بيتها خرق الله عز وجل عنها ستره) (صحیح الجامع).
واته:
هه‌ر ئافره‌تێك پۆشاكی دابنێ له‌هه‌ر شوێنێك جگه له‌ماڵی مێرده‌كه‌ی خوای گه‌وره
په‌رده‌ی شه‌رمی له‌سه‌ر لاده‌بات.
تێبینی
ماڵپه‌ڕی خوشكان: ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌باره‌ی (حه‌مامی ژنانه‌وه) هاتووه وه‌كو
سه‌نه‌د و ته‌خریجی فه‌رمووده‌كه به‌م شێوه‌یه هاتووه: عن أبي مليح الهذلي: أن
نسا‌ء من أهل حمص، او من أهل الشام دخلن على عائشة فقالت: أنتن اللاتي تدخلن
الحمّامات؟ سمعتُ رسول الله صلى الله عليه و سلم يقول: (ما من إمرأة تضع ثيابها في
غير بيت زوجها إلا هتكت الستر بينها و بين ربها) رواه الترمذي، و اللفظ له. و قال:
حديث حسن.. و أبو داود و ابن ماجه و الحاكم، و قال صحيح على شرطهما.. و رواه الامام
أحمد في مسنده ج 6 : 173-199. و رواه أبو داود في كتاب الحمام 1، و رواه الترمذي في
كتاب الادب 43، و رواه ابن ماجه في كتاب الأدب 38, و حسته الترمذي.
وه
هه‌روه‌ها هاتووه: وفی روایه: أن عائشة دخل عليها نسوة من نسا‌ء أهل الشام فقالت:
لعلكن من الكورة التي يدخلن نساؤها الحمامات؟ قلن: نعم. قالت: أما اني سمعت رسول
الله صلى الله عليه و سلم يقول: (ما من امرأة تخلع ثيابها في غير بيتها إلا هتكت ما
بينها و بين الله من حجاب) أخرجه أبو داود و الترمذي.
13-
ڕازی كردنی مێرده‌كه‌ی به هه‌موو هۆیه‌ك كه له توانایدا بێت, وه‌ك چۆن پێشتر
ئاماژه‌مان بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌یه كرد كه ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت: خۆشی نوستن نابینم
واته (نانوم) هه‌تا ڕازی نه‌بێت. ده‌بینی لێره‌دا ئامۆژگاری تێدایه بۆ ئافره‌تان
كه پیاوه‌كانیانم له خۆیان ڕازی بكه‌ن, ئه‌ویش به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی له كاتی
بانگ كردن‌و به‌رده‌وام شه‌رم كردن لێ‌ی‌و گوێڕایه‌ڵی كردنی‌و بێ ده‌نگ بوون له
كاتی قسه كردنیدا‌و دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌بنه هۆی
توڕه‌بوونی مێرده‌كه‌ی‌و خۆبۆنخۆش كردن بۆی‌و خۆجوانكردن له‌كاتی ئاماده بوونی‌داو
واز هێنان له خۆڕازاندنه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی مێرده‌كه‌یدا‌و ڕێزگرتن
له خزم‌و كه‌س‌و كاره‌كه‌یی‌و وه پێزانینی چاكه‌ی مێرده‌كه‌ی. له (الكبائر
الذهبي) وه‌رگیراوه.