به‌شی
سێیه‌م: گه‌وره‌یی مافی پیاو.
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رمویت: (الرِّجَالُ
قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا
أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ) (سوره النساء: 34).
واته: پیاوان
ده‌مڕاست‌و سه‌رگه‌وره‌ن به‌سه‌ر ژنانه‌وه به‌و پێ‌یه‌ی خوای گه‌وره ڕێزی
هه‌ندێكیانی داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا, وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سامان‌و ماڵیان
خه‌رجیان ده‌كێشن.
له‌ته‌فسیری (ابن
كثیر)دا هاتووه كه (قیم) به‌واتای سه‌رۆك‌و گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵات‌دار دێت, كه
پیاوان ده‌بنه هۆی ڕێنمایی ئافره‌تان له‌كاتی لادانیاندا.
زانای ته‌فسیرخواز
(القاسمي) ده‌فه‌رموێت (قوام) بریتی‌یه له مشور خوارد‌ن و دابینكردنی
په‌رژه‌وه‌ندی‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ده‌ب, فێركردنی ئافره‌ت‌و فه‌رمان كردنی
به‌چاكه‌و ڕێگرتنی له‌خراپه ده‌گرێته‌وه, وه‌ك چۆن لێپرسراو ده‌بێته چاو‌دێر
به‌سه‌ر خه‌ڵكی.
پێغه‌مبه‌ریش (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (كل نفس من بني آدم سيد، فالرجل سيد أهله، والمرأة
سيدة بيتها) (رواه ابن السني وصححه الألبانی). واته: هه‌موو كه‌سێك له‌نه‌وه‌ی
ئاده‌م گه‌وره‌یه, پیاو گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌یه‌تی‌و ئافره‌تیش گه‌وره‌یه له
ماڵه‌كه‌یدا.
هه‌روه‌وها
ده‌فه‌رموێت: (لو
كنت أمراً
أحدا أن يسجد لغير الله لأمرتُ المراة أن تسجد لزوجها, والذي نفس محمد
بيده لا
تؤدي المراة حق ربها حتى تؤدي حق زوجها) (صحیح).
واته گه‌ر
فه‌رمانم بكردایه به‌هه‌ر كه‌سێك كه كڕنوش به‌رێت بۆ بێجگه له‌خوای گه‌وره,
ئه‌وا فه‌رمانم به‌ئافره‌ت ده‌كرد كه كڕنوش به‌رێت بۆ مێرده‌كه‌ی, سوێند بێت
به‌وه‌ی كه‌گیانی منی به‌ده‌سته ئافره‌ت مافی په‌روه‌ردگاری جێ‌به‌جێ ناكات هه‌تا
مافی مێرده‌كه‌ی جێ‌به‌جێ‌نه‌كات.
ئاشكرایه ئه‌و
فه‌رموده‌یه زۆر هانی ئافره‌تان ده‌دات كه گوێ‌ڕایه‌ڵی پیاوه‌كانیان بن‌و
هه‌میشه به‌ده‌نگیانه‌وه بچن.
عن عائشة (رضي
الله عنها): قالت: ساَلت رسول الله (ێلی الله على وسلم): قالت: ساَلت رسول الله
(صلي الله على
وسلم): (أي
الناس أعظم حقا على المرأة؟ قال: فأي الناس أعظم حقاً على الرجال؟ قال:
أمه) رواه
البزاز والحاكم) رواه البزاز والحاكم.
واته: عائشه
(ڕه‌زای خوای لێ بێت), پرسیارم كرد له‌پێغه‌مبه‌ر كێ گه‌وره‌ترین مافی هه‌یه
به‌سه‌ر ئافره‌ته‌وه؟ فه‌رمووی پیاو, وتم ئه‌ی كێ گه‌وره‌ترین مافی هه‌یه به‌سه‌ر
پیاوه‌وه؟ فه‌رموی دایكی...
هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله على وسلم) ده‌فه‌رموێ؟ (لا يحق للمرأة أن تصوم وزوجها شاهد
إلا بأذنه, وما أنفقت من نفقة عن غير أمره, فأنها يؤدي أليه شطره) متفق علیه.
واته: ئافره‌ت
بۆی نی‌یه ڕۆژوی سونه‌ت بگرێت كاتێك مێرده‌كه‌ی ئاماده ده‌بێت به‌بێ مۆڵه‌تی, وه
هه‌ر خێرێك بكات به‌بێ ئاگای مێرده‌كه‌ی نیوه‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت.
له كتێبی
(الفتح)دا هاتووه ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه: له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌كه‌وێت كه‌مافی پیاو له ڕۆژوی پێش سونه‌ته‌وه‌یه.
پرسیار كرا له
شێخی ئیسلام (ابن تیمیه) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت: ئافره‌تێك به ڕۆژ به‌ڕژوو
ده‌بێت‌و به‌شه‌و شه‌و نوێژ ده‌كات, وه هه‌ر كاتێك مێرده‌كه‌ی داوای سه‌ر جێ‌ی لێ
بكات به ده‌نگی‌یه‌و ناڕوات, ئایا حوكمی چی‌یه؟ ئه‌وه‌یش له وه‌ڵامدا فه‌رمووی:
(ئه‌و كاره دروست نی‌یه, به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ری كه گوێڕیه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بكات
كه واجبه به‌ڵام شه‌و نوێژ‌و ڕژو سونه‌تن, كه‌واته چۆن ئافره‌تێكی باوه‌ڕدار
سونه‌تێك ده‌خاته پێش واجبێكه‌وه).