|
گومانی تیادا نیه خێزان بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، گه‌ر خێزانه‌یش
به‌خته‌وه‌ر بێت بێشك كۆمه‌ڵگه‌ش چالاك و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، خێزانیش پێك هاتووه
له ئه‌ندامه‌كانی كه هه‌ر یه‌ك له ئێمه یه‌كێكین
لێیان، هیچ
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتوو نابێت گه‌ر داخوازیه‌كانی خێزان و
پێویستیه‌كانی پشت گوێ خرابێت، ماڵپه‌ڕی خوشكانیش له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنێوه
گرنگی ڕاسته‌وخۆی داوه به ئافره‌تان به‌تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بواره‌كانی زیاتر
فراوانتر كردووه‌و گشتگیری كردووه به ماڵ و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری،
ئامانج و خواستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش
ده‌توانین له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ڕۆشنا بكه‌ینه‌وه:
1-
پێكهێنانی ماڵپه‌ڕێكی به‌سوود تایبه‌ت به بواری
خێزان و ئافره‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری به‌گشتی ئه‌مه‌ش
دیاره یه‌كه‌م كاره له‌م شێوه‌یه.
2-
ئاشناكردنی تێروانین و هه‌ڵوێسته‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام
به‌رامبه‌ر به خێزان و تاكه‌كانی به‌گشتی و ئافره‌تان به
تایبه‌تی و لابردنی ئه‌و ته‌م ومژانهی ده‌رهه‌قی بڵاو
ده‌كرێنه‌وه.
3- پڕكردنه‌وه‌ی
پێداویستیه‌كانی خێزانی كوردی به‌گشتی
و ئافره‌تی كورد به‌تایبه‌تی له بابه‌ت وزانیاری له بواری دینه‌كه‌ی
وپه‌روه‌رده‌یی ونێو خێزان وماڵ وته‌ندروستی و
هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی منداڵان.
4- به‌شداریكردن
له هاندان وئاراسته‌كردنی توێژی ئافره‌تان به‌ره‌و به‌ها به‌رزه‌كانی ڕه‌وشتی پاك
وخاوێن كه له ئایینی ئیسلام ده‌یبینینه‌وه.
5- گرنگی پێدان
بۆ پشتگیری كردنی پڕۆژه‌ی چاكه‌خوازی له ژیانماندا.
6- هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك گه‌یشتنی تاكه‌كانی
خێزان و گومان باش بردن به‌یه‌كتر له‌مه‌ڕ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ری گونجاو.
7- پڕكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیری ئافره‌تان
به‌گشتی له چه‌ند بوارێكی نێو ماڵ و خێزان وه‌كو بواری دروستكردنی خواردن
به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و گرنگیدان به جوانی ناو ماڵ و هه‌روه‌ها جوانكاری
ئافره‌تان و ته‌ندروستی.
8- هاندان بۆ به‌كارهێنانی ئامرازه
سه‌رده‌میه‌كان وه‌كو ئینته‌رنێت له‌بواری گونجاو و به‌سوود و بنیاتنه‌ر نه‌ك
ڕوخێنه‌ر و زیانگه‌یه‌نه‌ر.
#
ئه‌مه‌و هه‌ر خاڵێكی
تر وه‌كو ئامانجێك به‌دی بكرێت وله قازانجی
خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری بێت ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین وه‌كو
ئامانجێكی تری ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان.
|