|
الحمد لله والصلاة
والسلام على رسوله الكریم
- خوای
گه‌وره شه‌ریعه‌تی داناوه وسنوری داناوه بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ
له دونیا‌و ئاخیره‌ت وه په‌یوه‌ست بوون به‌م سنوورانه‌ی كه خوای
گه‌وره له شه‌رع دایناوه ولانه‌دان لێی وسه‌رپێچی نه‌كردنی,
گه‌وره‌ی وپاكی وخۆپاراستن وبه‌رزی ده‌رونی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌و خۆ
به دوور گرتنه له شتی بێ نرخ وكه‌م ودوور كه‌وتنه‌وه‌یه
له‌خراپه وشه‌ڕو فه‌سادی وتاوان. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
(إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ)
(الاحزاب:33). واته: خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت پیسی وشتی نابه‌جێتان
له سه‌ر لابدات وتیاتان نه‌هێڵی. وه‌له‌م په‌یامه نموونه‌ی
هه‌ندێ له‌و سه‌رپێچیانه‌ی ئافره‌تان كه تێكه‌وتون ده‌یخه‌ینه
پێش چاو.
- وه له‌به‌ر
گه‌وره‌یی وكاریگه‌ری ئافره‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان، وه
بۆ پاراستنی خوشكانی موسوڵمان له‌تێكه‌وتن تیایدا حه‌زمان كرد
چه‌ند ئاگاداریه‌ك بڵاوبكه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان لێی بپارێزن و
وازی لێ بهێنن وئێمه‌و ئه‌وان بگه‌ڕێينه‌وه بۆلای خوای گه‌وره
ئه‌گه‌ر له یه‌كێكیاندا تێكه‌وتبووین، پاشان خوشكانی تری لێ
ئاگادار بكه‌ینه‌وه ونه‌هی له‌و كه‌سه بكه‌ین كه ئه‌م كاره
ده‌كات. داواكارین له خوای گه‌وره نیه‌ت وكرده‌وه‌كانمان چاك
بكات وكاره‌كانمان لێ وه‌رگرێت.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر |