|
یه‌كه‌م:- چوونی بۆلای جادوگه‌ران وفاڵچیان
وكاهینه‌كان له به‌ر نه‌خۆشیه‌ك یان چاولێدانێك یان به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی جادویه‌ك
یان بۆكارێك. پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌و له چوون
بۆلایان ده‌فه‌روێ: (مَنْ أتى عَرّافا فَسأله عن شي‌ء لم تقبلْ له صلاة أربعينَ
يوماً) رواه ابوداود وابن ماجد والنسائي والترمذي. واته: (هه‌ركه‌سێ پرسیار له
یه‌كێك له فاڵچی وبانگه‌شه‌كه‌ره‌كانی زانینی غه‌یب بكات ئه‌وا نوێژی چل شه‌وی لێ
قبوڵ ناكرێت) ئه‌مه ته‌نها ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بكرێت وه باوه‌ڕ پێ كردنیشیان
كوفره وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه و سلم) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ أتى كاهِناً
فَصدّقَهُ بِما يَقول فقدْ كَفَرَ بِما أنزلَ على محمد) رواه مسلم, واته
(هه‌ركه‌سێ بچێته لای كاهنێك وفاڵچی یه‌ك وه باوه‌ڕی پێ بكات ئه‌وا به‌ڕاستی بێ
باوه‌ڕ بووه به‌وه‌ی بۆ محمد (صلى الله علیه وسلم) دابه‌زیوه كه (قورئانه).
دووه‌م:- سه‌ردان كردنی گۆڕستان یان سه‌فه‌ركردن
بۆ گۆڕی پیاو چاكان به تایبه‌تی گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم),
پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێت: (لعينٌ زواراتِ القبورِ) رواه احمد في المسند. واته
(نه‌فره‌تی له‌و ئافره‌تانه كردووه كه زۆر سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان ده‌كه‌ن).
سێیه‌م:- گریان و ڕۆڕۆیان وله خۆدان ودڕاندنی
یه‌خه‌ی كراسه‌كانیان له سه‌ر مردووه‌كان پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێ: (ليس مِنّا مَنْ لَطَمَ الخدودَ وَشَقَ الجيوبَ وَدَعا بِدَعْوَى
الجاهِلية. واته (له ئێمه نی یه یه‌كێك له‌ده‌م وچاوی خۆی بدات ویه‌خه‌ی خۆی
دادڕێ وه‌هاوارو ڕۆڕۆی جاهلی بكات واته له‌سه‌ر مردوو) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (النائِحَةُ إذا لَمْ تَتُبْ قَبْلَ مَوتِها تُقام
يومَ القيامةِ وَعَليها سِرْبالٌ مِنْ قِطْرانٍ وَدرعٌ مِنْ جرْبٍ) رواه مسلم.
واته: (ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه له‌سه‌ر مردوو گریان وله‌خۆدان وڕۆڕۆی كردووه
گه‌ر ته‌وبه نه‌كات له پێش مردنی ئه‌وا له‌ڕۆژی قیامه‌ت زیندوو ده‌كرێته‌وه وه
كراسێكی له‌به‌ردایه له‌مسی تواوه دروست كراوه).
چواره‌م:- دڵ ته‌نگی وبێ ئوومێدبوونی هه‌ندێ
ئافره‌ت له‌به‌ر ناخۆشیه‌ك به‌سه‌ریاندا هاتووه ودووعا له‌خۆیان ده‌كه‌ن به‌مردن
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): ده‌فه‌رموێ: (لا يَتَمَنّيْنَ أحَدُكُمُ المَوْتَ
لِعَجْزٍ نَزَلَ بِهِ فإنْ كانَ لابُدّ مُتَمَنّياً فَلْيَقُلْ: اللّهُمّ احْيِني
ماكانَتِ الحياةُ خَيراً لِي وتَوَفّيِني إذا كانتِ الوَفاةُ خَيراً لي) متفق عليه.
واته: (باكه‌س له‌ئێوه خۆزگه به‌مردن نه‌خوازێ. گه‌ر ناچاربوو بابڵێت: خوایه تا
ژیان خێری هه‌یه بۆم له‌سه‌ر ّژیان بمهێڵه‌وه وه بمرێنه گه‌ر مردن خێری
تیایه‌بۆم).
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
سه‌رچاوه:
نامێلكه‌ی (50 سه‌رپێچی ئافره‌تان)
نوسینی: شێخ
عبدالله
بن جبرین
وه‌رگێڕانی:
إلیاس الكردي
چاپی پێنجه‌م |