|
یه‌كه‌م:- وازهێنان له فه‌رمان كردن به‌چاكه
ونه‌هی كردن له‌خراپه وبڵاوكردنه‌وه‌ی ئامۆژگاری وڕێنمایی له نێوه‌نده
ئافره‌تیه‌كان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ
بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاء بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ
الْمُنكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللّهَ
وَرَسُولَهُ أُوْلَـئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ)
(التوبة/ 71)
دووه‌م:-
عه‌زیه‌ت دانی دایك وباوك به‌تایبه‌تی دایكی وه به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ریان
وه‌قسه پێ وتنیان وگوێ ڕایه‌ڵی نه‌كردنیان خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت ((فَلاَ
تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِيمًا)
(الإسرا‌ء/ 23).. واته: (پێیان مه‌ڵێن ئۆف وه به‌توندی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن
وه به‌نه‌رم ونیانی و ڕێزه‌وه قسه‌یان له گه‌ڵدا بكه‌ن).
سێیه‌م:-
بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌ردو به‌ڵای غه‌یبه‌ت ودوزمانی وه غه‌یری ئه‌مانه له‌نێوان
ئافره‌تاندا كه هه‌روه‌ك بنێشتی سه‌رده‌میان لێهاتووه خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ:
((وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا). الحجرات:12. واته: (با كه‌ستان به غیبه‌ت
وخراپه باسی ئه‌وی ترتان نه‌كات وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ:
(لايدخل الجنة قتات) رواه البخاري وابن الاثير. واته (ناچێته به‌هه‌شت ئه‌و
كه‌سه‌ی خه‌ڵك ده‌گرێت ودوایی ده‌چێت لای خه‌ڵكی تر باسی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
نێوانیان تێك بدات).
چواره‌م:-
پشت گوێ خستنی چاو داپۆشین. (سه‌یر نه‌كردنی حه‌رام) وه‌ك بڵێیت
خوای گه‌وره ته‌نها چاو داپۆشینی له‌سه‌ر پیاوان فه‌رز كردبێت خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێ: ((وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ
فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا
وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ
إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ...) (النور/ 31)... واته: (ئه‌ی محمد
(صلی الله علیه وسلم) به ئافره‌تانی ئیمانداران بڵێ چاویان داپۆشن له‌و شتانه‌ی
كه خوا حه‌رامی كردووه سه‌یر بكه‌ن كه ده‌بێته هۆی فیتنه‌و كاری خراپه وه‌با
داوێنیان بپارێزن له‌كاری فاحشه‌گه‌ری).
پێنجه‌م:-
هه‌ندێك ئافره‌ت كه سه‌یری له‌شی ئافره‌تێكی تر ده‌كات بۆ پیاوێكی بێگانه له‌و
ئافره‌ته‌ی كه سه‌یری كردووه ده‌یگێڕێته‌وه به‌بێ هیچ بیانوو مه‌به‌ستێكی شه‌رعی
وه‌ك ژن هێنان، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌روێ: ((لاتُباشِرُ المرأةُ
المرأةَ فَتَصِفْها لِزَوْجِها كأنّهُ يَنْظُرْ إليها) (متفق علیه). واته: (با
ئافره‌ت سه‌یری له‌شی ئافره‌ت نه‌كات به‌ڕووتی دوای بچێت لای مێرده‌كه‌ی باسی بكات
به‌شێوه‌یه‌ك بۆی باس بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی خۆی سه‌یری بكات).
پێنجه‌م:-
كردنی هه‌ندێك كردار كه‌ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تی خوای به‌ربكه‌وێت
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لَعَنَ الله الواشمات والمستوشمات
والناصِمات والمتنصمات والمتفلجات للحُسْنِ المغيراتِ خَلْقَ الله) متفق علیه.
واته: (خوای په‌روه‌ردگار نه‌فره‌تی له‌و ئافره‌تانه كردووه كه‌ده‌ست و ده‌م
وچاوویان ده‌كووتن وه ئه‌وانه‌ی بۆیان ده‌كوتن وه ئه‌وانه‌ی نێوان دانه‌كانیان
بۆش ده‌كه‌ن بۆ جوانی وه ئه‌وانه‌ی برۆیان ده‌كه‌ن وئه‌وانه‌ی برۆیان بۆده‌كه‌ن)
وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمووی: (لعن الله الواصلة والمستوصلة) رواه مسلم عن أسماء بنت إبي
بكر.. واته: (خوای گه‌وره نه‌فره‌تی له‌و ئافره‌تانه كردووه كه قژێكی ده‌ست
كرد ئه‌خاته سه‌ر قژی خۆی وه ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی بۆده‌كات. هه‌روه‌ها له ئیبن
عه‌باس (خوای لێ ڕازی بێت) به (مرفوع)ی: ((لعن رسول الله المتشبهين من الرجال
بالنسا‌ء والمتشبهات من النساء بالرجال) رواه البخاري. واته: (پێغه‌مبه‌ری خوا
نه‌فره‌تی له‌و پیاوانه كردووه كه‌خۆیان به ئافره‌ت ده‌شوبهێنن وه‌نه‌فره‌تی
له‌و ئافره‌تانه‌كردووه كه خۆیان به‌پیاو ده‌شوبهێنن).
شه‌شه‌م:-
قسه‌نه‌رم كردن
وخۆش كردنی له‌گه‌ڵ پیاوی بێگانه, ئه‌مه‌ش حه‌رامه به‌تایبه‌تی له‌كاتی قسه‌كردن
له‌ته‌له‌فۆن ڕووده‌دات. كه‌ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كوڕه‌كان (معاكسه)یان بكه‌ن
وه‌تێ كه‌وتنی داماو ونه‌فامه‌كان له ئافره‌تان له ته‌ڵه‌ی گورگه‌كانی مرۆڤایه‌تی
ئه‌وانه‌ی پیشه‌وكاریان ڕابواردنه له‌ته‌له‌فون به‌كچی خه‌ڵكی.
حه‌وته‌م:-
غروری وخۆبه‌زل زانینی هه‌ندێ ئافره‌ت له‌به‌ر جوانیه‌كه‌ی یان له‌به‌ر گران به‌های
جل وبه‌رگه‌كه‌ی وخشڵ وئاڵتونه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ:
(لايدخل الجنة من كان في قلبه مثقال حبة من كبر). رواه مسلم. واته: (ناچێته
به‌هه‌شت ئه‌وه‌ی به‌قه‌د یه‌ك ده‌نكه گه‌نم خۆبه‌گه‌وره زانینی له‌دڵدا بێت).
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
سه‌رچاوه:
نامێلكه‌ی (50 سه‌رپێچی ئافره‌تان)
نوسینی: شێخ
عبدالله
بن جبرین
وه‌رگێڕانی:
إلیاس الكردي
چاپی پێنجه‌م |