|
پسپۆڕان
ئه‌ڵێن زۆربه‌ی خه‌ڵكی خوارده‌مه‌نیه‌كه‌یان ئه‌خه‌نه سه‌ر مێز و به‌رده‌ستیان
كاتێك له‌ماڵه‌وه‌ن یان له چێشتخانه‌وه ئه‌یهێنن گه‌ر له‌شوێنی كار بن و
به‌رده‌وام ئه‌بن له خواردن به‌درێژایی ڕۆژگاردا. گه‌ر تۆش به‌م شێوه ڕه‌فتار
ئه‌كه‌یت ئه‌وا پسپۆڕان ئامۆژگاریت ئه‌كه‌ن ڕابوه‌ستیت له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره.
هه‌روه‌ها
ئامۆژگارییان ئه‌وه‌یه كه شوشه‌یه‌ك ئاو دابنرێت له‌سه‌ر مێز یان
له‌به‌رده‌ستدا له‌كاتی ئیشكردن چونكه خواردنه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئیشه‌كه‌دا
ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌ده پڕ بێت له ئاو و زیاتر تێربوونت پێ ئه‌به‌خشێت.
وه
سه‌باره‌ت به وه‌رزش ئه‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت له‌كاتی دانیشتن به ڕاكشانی
هه‌ردوو قاچت، وه‌رزشی هه‌ردوو ڕان یان هه‌ستانه‌وه له‌سه‌ر كورسیه‌كه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش باوه كه هه‌ستان له‌سه‌ر كورسی له‌ماوه‌ی هه‌ر (60 – 90)
خوله‌ك و بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌كێك یان ڕێكردن له شوێنه‌كه‌دا و ئه‌نجامدانی
هه‌ندێ ڕاڤه وه‌كو ڕاكشانی باڵه‌كان یان ڕێكردن و سه‌ركه‌وتنی قادرمه
كاریگه‌ری گه‌وره‌تری هه‌یه.
هه‌روه‌ها
پسپۆڕان ڕێنماییان ئه‌وه‌یه كه سه‌ردانی پزیشكێك یان شاره‌زایه‌كی ناوچه‌كه‌ی
خۆتان بكه‌یت تا بزانیت چی بكه‌یت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ش زۆر زه‌حمه‌ته بۆ زۆر
كه‌س چه‌ند كیلۆیه‌ك كه زیاده له كێشی خۆیان كه‌می بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها
زۆری تریش هه‌ن كه ناتوانن ئه‌و كێشه ڕێك و تازه‌یه‌ی پاش ڕێجیم پێی گه‌یشتون
بتوانن پارێزگاری لێ بكه‌ن و زیادی نه‌كه‌نه‌وه. وه به‌هۆی زه‌حمه‌تی و گرانی
هه‌ستان به كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش و پابه‌ندبون پێیه‌وه پاڵی ناوه به زۆر
كه‌سه‌وه بۆ گه‌ڕان به‌دوای وه‌ده‌ستهێنانی هاوكاری له‌ڕێی چه‌نده‌ها
به‌رنامه‌ی تجاری تاكو كێشه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی
بیه‌وێت كێشه‌كه‌ی دابه‌زێنێت پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ندروستی و بێ زیان
بگرێته به‌ر و بتوانێت خۆی له‌سه‌ر ڕێجیم ڕاهێنێت، بۆ ڕاگرتنی زیادبونی كێش
پێویسته سه‌ره‌تا ڕێگیری بكرێت له زیاتر ده‌ستكه‌وتنی لاشه بۆ گه‌رمه پله
(سعرات حراریة) كه له‌ڕێی جۆره خواردنه‌كانه‌وه وه‌ری ئه‌گرێت هه‌روه‌ها
ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌بێته هۆی سوتاندنی گه‌رمه پله‌كان له‌ڕێی
هه‌ستان به چالاكی لاشه‌یی ڕۆژانه یان ئه‌م دوو كاره پێكه‌وه گرێ بدرێت.
له چ ڕوویه‌كه‌وه سه‌یری به‌رنامه‌ی ڕێجیم و كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش بكه‌ین؟
پێویسته
له‌وه دڵنیابین كه ئه‌و به‌رنامه‌ی له‌سه‌ری ئه‌ڕۆیت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی
كێشه‌كه‌ت هیچ زیانێكت پێ نه‌گه‌یه‌نێت. به‌رنامه‌ی بێ زیان هه‌موو ئه‌و مادده
خۆراكیانه ئه‌گرێته‌وه كه ڕێنمایی ئه‌كرێت ڕۆژانه بخورێت به
فیتامینه‌كانه‌وه‌ش، هه‌روه‌ها كانزا و پرۆتینه‌كان. وه ئه‌و خۆراكه
تایبه‌ته‌ی له‌ماوه‌ی ڕێجیمه‌كه‌دا ئه‌خورێت پێویسته گه‌رمه پله‌ی نزم و كه‌م
تیادا بێت نه‌ك له ڕووی فیتامین و كانزاكانه‌وه كه‌می له‌خۆ گرتبێت. واته
پێویسته خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به فیتامین بخۆیت به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه
گه‌رمه پله‌ی كه‌م تیادا بێت.
كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش به له‌سه‌رخۆیی و به‌به‌رده‌وامی:
لێره‌دا
پێویسته ئامانجی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌سه‌ری ئه‌ڕۆیت كه‌م كردنه‌وه‌ی
كێشه‌كه‌ت بێت به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ و ته‌دریجی و كه‌م كه‌م، ئه‌بێت له‌و
بڕوایه‌دا بیت له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ڕێجیمه‌كه‌تدا (یان هه‌فته‌ی دووه‌م)
نزیكه‌ی (نیو كیلۆ)ت كه‌م كردبێته‌وه له كێشت.
وه
كاتێكیش به‌رنامه‌یه‌كی ڕێجیم هه‌ڵئه‌بژێری و ئه‌ته‌وێت له‌سه‌ری بڕۆیت، باشتر
وایه بپرسی ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سروف و ته‌كلیفانه‌ی تێی ئه‌چێت به كڕین و
ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و خۆراكه نوێیانه‌ی له ماوه‌كه‌دا ئه‌یخۆیت. وه له‌و
پرسیاره گرنگانه‌ی پێویسته ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بكه‌یت كه داڕێژه‌ر و
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌ن و خه‌ڵكی لایان و له‌سه‌ر ده‌ستیان ڕێجیم ئه‌كه‌ن:
ئایه ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندیان هه‌یه به به‌رپرسیاری ته‌ندروستی وه‌كو
كه‌سانی پسپۆڕ له‌بواری خۆراك و پزیشكان؟ ئایه ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌ماوه‌ی
ڕێجیمدا به‌كار ئه‌هێنرێن گونجاو و به‌خۆیه؟ ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌نده
به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه تا كۆتاییه‌كه‌ی؟ به‌ڕێژه‌ی چه‌ند كیلۆ
كێشی ئه‌و كه‌سانه كه‌م بۆته‌وه كه به‌رنامه‌ی ڕێجیمه‌كه‌یان به‌كار
هێناوه؟ تا چه‌ند له‌و كه‌سانه توشی كێشه‌ی لاوه‌كی هاتوون له‌و ماوه‌یه‌دا؟
وه گه‌ر
پلانت كێشابێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشت به ئه‌ندازه‌ی (7 - 10) كیلۆ و كێشه‌ی
ته‌ندروستیت هه‌بێت له‌هه‌مان كاتدا یان ده‌رمان و حه‌ب به‌كار دێنیت
به‌رده‌وام، پێویسته پزیشك حاڵه‌ته‌كه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به
به‌رنامه‌كه بكه‌یت. بێگومان پزیشكیش ئه‌توانێت باری ته‌ندروستیت
هه‌ڵسه‌نگێنێت و بزانێت تا چه‌ند ئه‌و ڕیجیمه كاریگه‌ری ئه‌بێت بۆسه‌ر
ته‌ندروستیت له‌و حاڵه‌ته‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌توانێت هه‌ر ڕێنماییه‌كی پێویست
هه‌بێت پێت ڕاگه‌یه‌نێت تاكو به ئه‌نجامێكی باش بگه‌یت له كه‌م كردنه‌وه‌ی
كێشت. وه گه‌ر بته‌وێت به‌رنامه‌یه‌كی ڕێجیم به‌كار بێنیت كه تیایدا خۆراكی
خاوه‌ن گه‌رمه پله‌ی زۆر نزمی تیادا ئه‌خۆیت، لێره‌دا باشتر وایه پزیشك
ئاگاداری بارت بێت و فه‌حست بۆ بكات.
له‌كاتی ڕێجیم و كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشدا پێویسته ڕه‌شاوی چیتر بكه‌یت؟
پێویسته
به‌رنامه‌ی ڕێجیمه‌كه‌ت یان كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ت پلانی ئه‌وه‌شی تیادا
بێت بۆ پاراستنی كێشت له‌پاش ڕێجیمه‌كه. چونكه شتێكی بێ هوده‌یه گه‌ر
ڕێژه‌یه‌ك له كێشت له‌ده‌ست بده‌یت و پاشان جارێكی تر بۆت بگه‌ڕێته‌وه‌و
بڕۆیته سه‌ر باری جاران. كاری پارێزگاری له‌و كێشه‌ت پاش ڕێجیم به‌شێكی گرانه
له زاڵبوونت به‌سه‌ریدا. هه‌ربۆیه ئه‌بێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵیئه‌بژێریت
یارمه‌تیت بدات بۆ چاككردنی باری خۆراكیت، وه زیاتر جموجۆڵت هه‌بێت وه‌ك له
جاران و شێوازی ڕۆژانه‌و ژیانت بگۆڕیت كه ڕۆڵی هه‌بووه له زیادبونی كێشت له
ڕابردوودا.
ئه‌وه‌شی
باوه له‌ناو خه‌لكدا ئه‌وه‌یه كه تێڕوانینیان بۆ قه‌ڵه‌وی به‌شێوه‌یه‌كه
وه‌كو كێشه‌یه‌كی كاتی وابێت له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به ڕیجیمێكی قورس و توند
ئه‌توانن كه‌می بكه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌روه‌كو زۆر له‌و كه‌سانه‌ی
قه‌ڵه‌ون چاك ئه‌زانن كه ئه‌بێت كاری زاڵبوون به‌سه‌ر كێشت به‌درێژایی
ته‌مه‌نت به‌رده‌وام بێت و نه‌هێڵیت زیاد بكاته‌وه.
وه له‌كۆتاییشدا ئه‌بێ بزانین به‌رنامه‌ی
ڕێجیم و كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش تاكو كاریگه‌رتر و بێ زیان بێت، باشتر وایه
كاره‌كه ماوه‌یه‌كی درێژ بخایه‌نێت نه‌ك له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك ئه‌گینا
ته‌نها كات به‌سه‌ر بردن و له‌ده‌ست دانی پاره‌یه.. به‌هیوای بارێكی
ته‌ندروستی چاك بۆ هه‌موو لایه‌كمان ئه‌خوازین. |