|
كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ره‌وه گه‌یشتونه‌ته ده‌رئه‌نجامێكی هه‌ندێك سه‌یر به‌ڵام توانیان
ڕاستیه‌كه‌ی بسه‌لمێنن له ڕێگه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌وه، ئه‌مه‌ش بریتی بوو له:
بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌نێوان كه‌م خه‌وتنی ئافره‌ت و زیاد بوونی
كێشه‌كه‌ی.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له شه‌و و ڕۆژێكدا چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م ده‌خه‌ون به تێپه‌ر
بوونی كات وورده وورده قه‌ڵه‌و تر ده‌بن، هه‌روه‌ها شه‌ش سه‌عات خه‌و له شه‌و و
ڕۆژێكدا هێشتا هه‌ر نایان پارێزێت له زیاد نه‌بوونی كێشیان، هه‌رچه‌نده ئه‌و
زیاده‌ی كێشه‌ی لای ئه‌م ئافره‌تانه دروست ده‌بێ كه‌متره له‌و كێشه‌ی لای ئه‌و
ئافره‌تانه دروست ده‌بێت كه كه‌متر له شه‌ش سه‌عات ده‌خه‌ون له شه‌و و ڕۆژێك دا
.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه خه‌وتن
وه‌ك وه‌رشه‌یه‌كی چاكسازی لاشه وایه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كی باشی لێ به‌ده‌ست
نه‌هێندرێت ئه‌وا لاشه ته‌ندروستیه‌كی باش و حه‌وانه‌وه‌یه‌كی باش به‌ده‌ست
ناهێنێت، هه‌روه‌ها كه‌مخه‌وی ده‌بێته هۆی جوڵانی هۆرمۆنه‌كانی هه‌رس به گشتی،
هه‌ستی برسێتی زیاد ده‌كات و ووزه‌ی لاشه سه‌رف نابێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی
پاشه‌كه‌وتكردنی چه‌وری له لاشه‌دا .
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خه‌وی باشی شه‌وانه به باشترین هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی
ئاره‌زووی خواردن و كێش داده‌نرێت، به‌ڵام نه‌بوونی خه‌و ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری
زۆر و گرنگ له هۆرمۆناتی ڕێك خه‌ری ئاره‌زووی نانخواردن و ئیشتیهادا .
هه‌ربۆیه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئامۆژگاریان كردوه به خه‌وتن بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له شه‌وێكدا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ڵه‌وی به تایبه‌ت
له ئافره‌تان دا، چونكه شوێن كه‌وتنی ڕژێمێكی خواردنی تایبه‌ت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی
كێش به بێ خه‌وتنێكی باش سودێك و ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نابێت.
جگه له‌وه‌ش ئاماژه‌یان به گرنگی تایبه‌تی خه‌وی شه‌وان كردووه و جه‌ختیان
له‌سه‌ر سودی گه‌وره و زیاتری خه‌وی شه‌وانه كردوه به به‌راورد به خه‌وی
ڕۆژانه.
هه‌ربۆیه خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:
(وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا، وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا)
سوره‌تی النبأ ئایه‌تی
(10-11)
واته: شه‌ومان دروست كردوه و بۆمان كردونه‌ته پۆشاكێك بۆ
حه‌وانه‌وه‌تان، وه ڕۆژیشمان بۆ كردونه‌ته هۆی ژيان و هه‌وڵ و كۆشش بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی و بۆ ئه‌نجامدانی كاروباره‌كانتان).
ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ڕی
خوشكان
|