|
ئه‌م قیناعه زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌موچاویان كونه‌كانی
فراوانه و ده‌رئه‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت له لوتدا، به‌و هیوایه‌ی جێی سود
بێت.
یه‌ك كه‌وچكی چێشت له نیشاسته (نشا)
تۆزێك له ئاوی گه‌رم
تۆزێك له زه‌یتی زه‌یتون
شێوه‌ی به‌كارهینانی:
یه‌كه‌م جار پێستی ده‌موچاو به زه‌یتی زه‌یتونه‌كه چه‌ور ئه‌كرێت، پاشان
نیشاسته‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه تێكه‌ڵ ئه‌كرێت و له ده‌موچاوی ئه‌درێت و
بۆماوه‌ی (20) خوله‌ك پێیه‌وه ئه‌مێنێت، پاشان لاده‌برێت به‌ئاوی گه‌رم.
قیناعی نیشاسته
ئه‌م قیناعه ئه‌ڵێن زیاتر ده‌موچاوت سپی و ڕونتر ئه‌كاته‌وه و باشتر
وایه له‌پاش لابردنی مووی ده‌موچاو به‌كار بێت:
نیو كوپ ئاوی سارد
سێ كه‌وچك گوڵاو
یه‌ك كه‌وچك نیشاسته
نیشاسته‌كه ئه‌توێنرێته‌وه له‌ناو ئاو و گوڵاوه‌كه و بۆماوه‌ی یه‌ك
خوله‌ك ئه‌خرێته سه‌ر ئاگر و تاكو توند ئه‌بێته‌وه، پاشان ئه‌خرێته ناو
سه‌لاجه تا سارد ئه‌بێته‌وه، له‌پاشاندا ده‌موچاوی پێ ئه‌گیرێت.
ئه‌م قیناعه دووجار ڕۆژانه به‌كار دێت تا ده‌موچاو ڕه‌نگێكی ڕوونی سروشتی
بۆ دروست ئه‌بێت. |