|
ئه‌و پێسته‌ی به‌سروشتی خۆی ووشكه، بارێكی مه‌ترسیدار نیه، به‌ڵام له‌وانه‌یه
ئیزعاج بێت و جێی ڕه‌زامه‌ندی ته‌واو نه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و خانانه‌ی له
چینی سه‌ره‌وه‌ی پێستن هه‌ڵبوه‌رێن و زیندویی له‌ده‌ست بده‌ن و چه‌نده‌ها هێڵ و
لۆچی وورد دروست ببێت پێش وه‌ختی خۆی به‌ماوه‌یه‌كی دوور. هه‌رچه‌نده
ئه‌سته‌مه خاوه‌ن پێستێك هه‌بیت به‌بێ عه‌یب بێت، به‌ڵام ئه‌م ڕێنماییانه‌ی
خواره‌وه یارمه‌تیت ئه‌دات بۆ پارێزگاریكردن له‌سه‌ر شێی وته‌ڕی و گه‌شاوه‌یی
پێستت و له‌هه‌مان كاتدا له ته‌ندروستی باش‌دا بێت:
خۆششتن به ئاوی گه‌رم كه‌م بكه‌ره‌وه.
خۆششتن یه‌ك جار له ڕۆژێكدا به‌سه بۆ پاراستنی پاكژی لای زۆربه‌ی خه‌ڵك.
گه‌ر پێستی ده‌موچاوت ووشكه باشتر وایه ڕۆژی نه‌ڕۆژێك خۆت بشۆیت.
له‌یادت بێت چه‌ند له‌ناو ئاودا بمێنیته‌وه ئه‌وه‌نده له‌و زه‌یت و چه‌وریه
له‌ده‌ست ئه‌ده‌یت كه پێستت ئه‌پارێزێ. بۆیه باشتر وایه مانه‌وه‌ت له‌ناو
ئاوه‌كه‌دا زۆر نه‌خایه‌نێت، بۆ نمونه (15) خوله‌ك بێت، وه ئاوی شله‌تێن
به‌كار بێنه له‌شوێنی ئاوی گه‌رم.
خۆت دوور بگره له‌به‌كارهێنانی سابونی ووشك كه زیاتی هه‌یه بۆ پێستت.
گه‌ر پێستت له جۆری ووشكه باشتر وایه كرێمی پاككه‌ره‌وه به‌كار بێنیت، یان
جڵی خۆششتن وواته ئه‌وه بۆ دوشكردن به‌كاردێت. وه مه‌رج نیه ئه‌م جۆرانه
گرانبا بن كه كه‌سانی به‌ناوبانگ به‌كاری دێنێت به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه له‌ڕووی
ته‌ندروستیه‌وه باش بێت.
خۆت دوور بگره له‌به‌كارهێنانی لفكه. باشتر وایه ده‌ستت یان ئیسفه‌نج به‌كار
بێنیت بۆ ده‌موچاوت له‌شوێنی لفكه. هه‌رچه‌نده لفكه سودی ئه‌وه‌ی هه‌یه
ئه‌و خانه مردووانه‌ی سه‌ر پێستی ده‌موچاوت كه بونه‌ته كڕێش لایبه‌رێت،
به‌ڵام بۆ پێستی ووشك باش نیه.
له‌پاش خۆششتن خاولی بده به‌سه‌ر پێستتدا و ته‌واو ووشكی مه‌كه‌ره‌وه به‌ڵكو
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مێنێت بۆ ووشك كردنه‌وه‌ی، پاشان یه‌كسه‌ر ته‌ڕی بكه به
كرێمێك كه ڕۆڵی ته‌ڕكردن و نه‌رمكردنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئاوه‌كه
له‌ناو خانه‌كانی سه‌رووی پێستت.
پێستت ته‌ڕ بكه به‌رده‌وام به كرێم تاكو كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ پاراستنی
خانه‌كانی پێستت و ڕێیان پێ بدات بۆ چاككردن و دروستكردنه‌وه‌ی خۆی. |