|
ئه‌م بابه‌ته له سایتێكی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدراوه‌و پرسیاره‌كان
له‌لایه‌ن كچێكی خاوه‌ن شاره‌زا و ئارایشتگا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و
كۆمه‌ڵێ ئامۆژگاری به‌سود ده‌رباره‌ی قژی ئافره‌ت پێشكه‌ش ئه‌كات: |
|
|
|
|
|
ئایه ڕاسته مخوركه‌ی تاڵه قژه‌كان توشی قژی چه‌وریش ئه‌بێت؟ (واته
سه‌ری تاڵه‌كانی توشی له‌تبون دێت)
هه‌ندێ وا گومان ئه‌به‌ن كه قژی چه‌ور توشی موخوركه (له‌تبوون) نایات
ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه، هه‌مان شتیش بۆ قژی درێژ، كه‌واته‌موخوركه‌ی تاڵه قژ
و شكانه‌وه‌ی توشی قژی چه‌وریش ئه‌بێته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی قژی ووشك. |
 |
|
|
|
ئایه چاره‌سه‌ریش هه‌مان شته وه‌كو یه‌ك له‌هه‌موو حاڵاته‌كانی؟
به‌ڵێ.. ئه‌وه‌نده به‌سه كه سه‌ری تاڵه‌كان هه‌ر ماوه‌یه‌ك ببڕدرێت
تاكو قژه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر چالاكی و زیندویی خۆی، هه‌روه‌ها باشتر
وایه كرێمی نه‌رمكردنه‌وه‌ی قژ به‌كار بهێنرێت تاكو زیاتر بیپارێزێت
هه‌ر جۆر و سروشتێكی هه‌بێت و به‌و شێوه‌ش ئاسانتره داهێنانی و
پاراستنی. |
 |
|
|
|
چۆن گرنگی بدرێت به قژ و له موخوركه بیپارێزین؟
پاش ششتنی قژه‌كه باشتر وایه ده‌رمان یا كرێمی پیادا بهێنرێت تاكو
ڕوكه‌شه‌كه‌ی جوان و چاكتر بێت. وه له‌كاتی ووشك كردنه‌وه‌ی قژ بۆ
نمونه به ڤێر ئه‌و هه‌وا گه‌رمه ئاڕاسته‌ی ڕه‌گ و بنچینه‌ی قژه‌كه
بكرێت تاكو سه‌ری تاڵه قژه‌كان توشی موخوركه نه‌بێت به‌هۆی كاریگه‌ری
هه‌وا گه‌رمه‌كه.
وه بۆ چاودێریكردنی قژ باشتر وایه جۆره فڵچه یان شانه به‌كار
بهێنرێت كه دانه‌كانی له‌یه‌كتر دوورن و بیخ یان پێستی سه‌ر نه‌ڕوشێنن،
وه بۆ زانینی نه‌رمیی سه‌ری شانه‌كه ئه‌توانرێت به‌سه‌ر ده‌ستدا
بهێنرێت.
لێدان و به‌كارهێنانی كرێم بۆ قژی سه‌ر پێش داهێنانی ئاسانكاری ئه‌كات بۆ
كاری له‌یه‌ك جوداكردنه‌وه‌ی تاڵه قژه‌كان.
له‌كاتی ششتنی قژه‌كه‌تدا هه‌وڵ بده شامپۆ و كه‌فه‌كه‌ی له‌یه‌ك شوێندا
له‌سه‌ر قژت كۆ نه‌بێته‌وه، به‌ڵكو كه‌فه‌كه بڵاو بكه‌ره‌وه به‌سه‌ر
پێست و بیخی سه‌رتدا و وازی لێ بهێنه به‌ره‌و لایه‌كانی بێته
خواره‌وه.
قژه‌كه‌ت به توندی ووشك مه‌كه‌ره‌وه و تاكو ئامێری ووشك كه‌ره‌وه
(ڤێر) كه‌متر به‌كار بهێنیت باشتره، گه‌ر له‌ف به‌كار ئه‌هێنیت بۆ
به‌ستنی قژه‌كه‌ت له‌یادت بێت زوو زوو بیگۆڕه چونكه ئه‌و له‌فانه‌ی
له‌پاش ماوه‌یه‌ك تێك ئه‌چن به‌ده‌وری قژه‌كه‌دا لول ئه‌خوات و له‌كاتی
كردنه‌وه‌یدا تاڵه قژه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاده‌كێشێت و له ڕه‌گه‌وه
هه‌ڵیان ئه‌كێشێت. |
|
 |
|
|
|
ئایه ڕه‌نگ كردنی قژ و بۆیه‌كان زیان ئه‌گه‌یه‌نن به قژ؟ وه ئایه
ئه‌بنه هۆیه‌كی هه‌ڵوه‌رینی قژ؟
گه‌ر ئه‌و بۆیه‌و ڕه‌نگانه به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست به‌كار هێنران
هیچ زیان ناگه‌یه‌نن به قژه‌كه، چونكه ڕه‌ن و بۆیه بریتین له جۆره
مادده‌یه‌ك ئه‌گونجێن له‌گه‌ڵ قژه‌كه، به‌ڵام گه‌ر هاتو ئه‌و بۆیه‌و
ڕه‌نگانه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه و دوور له شێوازی داواكراو ئه‌وا
بێگومان زیان ئه‌به‌خشێت. بۆیه ڕه‌نگ كردنی قژه له ماڵه‌وه‌و
به‌ده‌ستی خۆت پێویستی به ووریایی و شوێنكه‌وتنی ئه‌و زانیاریانه‌ی له
كاغه‌زێكدا له‌گه‌ڵی هاوپێچ كراوه‌و پێویسته پابه‌ند بیت پێیانه‌وه.
پێویسته جوان بیخوێنیته‌وه‌و لێی تێ بگه‌ی. |
|
 |
|
|
|
ئایه باشتر وایه قژه‌كه له‌پاش ششتنی وازی لێ بێنیت خۆی به‌سروشتی
ووشك بكرێته‌وه یان ئامێری ووشككه‌ره‌وه (ڤێر) به‌كار بهێنیت ئاساییه؟
بێگومان ئه‌و گه‌رماییه‌ی له ئامێری ووشككه‌ره‌وه ده‌رئه‌چێت به‌ش
به‌خۆی زیانی هه‌یه بۆ قژ، وه باشتر وایه قژه‌كه واز لێ بێنیت به
سروشتیی خۆی ووشك ببێته‌وه، وه باشتریش وایه له‌كاتی به‌كارهێنانی
ووشككه‌ره‌وه پێشتر قژه‌كه جوان به خاولی ووشك بكرێته‌وه تاكو
كاریگه‌ری ووشككه‌ره‌وه‌كه كه‌متر ببێته‌وه له‌سه‌ری. |
|
|
|
ئه‌ڵێن هه‌ڵكێشانی تاڵه قژی سپی له‌ناو سه‌ردا له‌جێیدا دوو تاڵه قژ
ده‌ڕوێت ئایه ڕاسته؟
ئه‌مه چیرۆكیكی زۆر كۆنه، له‌ڕاستیدا ئافره‌ت ئه‌بێت زۆر ووریا بێت له
ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ قژه‌كه‌یدا، وه هه‌ڵكێشانی تاڵه قژێك هه‌رچی بێت
له‌وانه‌یه زیان به (سه‌لك)ه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت و چیتر ئه‌و تاڵه قژه
جارێكی تر گه‌شه ناكه‌ته‌وه سه‌رله‌نوێ. |
|
|
|
 |
|
|
|
ئایه ده‌ست پیاهێنان به بیخ و پێستی سه‌ر ئایه سدی هه‌یه بۆ
گه‌شه‌كردنی قژه‌كه؟
به‌ڵێ بێگومان، چونكه ده‌ست پیاهێنان و خشاندن پیادا سوڕی خوێنه‌كه
تیایدا چالاكتر ئه‌كات و كاتێك ئۆكسجین ئه‌چێته ناو خوێنه‌وه (كه
خۆراك ئه‌داته ڕه‌گی تاڵه قژه‌كان) یارمه‌تی قژه‌كه ئه‌دات به‌ره‌و
گه‌شه‌كردن و چالاكی زیاتر. |
|
|
|
ئایه ڕاسته سپی بوونی تاڵه قژه‌كان له شه‌ودا ڕوو ئه‌دات؟
نه‌خێر، ئه‌مه بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه، له‌ڕاستیدا تاڵه قژ ڕه‌نگی
هه‌ڵناگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌نگی سپی تاكو ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی به‌رپرسیارن له
ڕه‌نگكردن كار و پیشه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات. به‌ڵام یه‌كسه‌ر ڕه‌نگه‌كه
وون نابێت به‌ڵكو به‌هۆی هه‌ڵه یان خه‌له‌لێكه‌وه له یاسا و سیستمی
ڕه‌نگكردن و ئه‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ڕه‌نگه‌كه و بۆیه تاڵه قژه‌كه
ئه‌ڕوێت به‌ڵام ڕه‌نگی نیه ته‌نها سپی نه‌بێت. |
|
 |
|
|
|
|
|
ئه‌ڵێن لێدانی دڵۆپه‌یه‌ك له ئاوی لیمۆ له‌پاش به‌كارهێنانی شامپۆ بریقه
ئه‌داته قژه‌كه، ئایه ڕاسته؟
به‌ڵێ ئه‌مه ڕاسته، وه ئه‌توانرێت زیاتر سودی لێ وه‌ربگیرێت به تێكه‌ڵ
كردنی هه‌ندێك له ئاوی لیمۆ به ئه‌و ئاوه كۆتاییه‌ی كه قژه‌كه‌ی پێ
ئه‌شۆردرێت، به‌م شێوه‌یه قژه‌كه زیاتر نه‌رمی ئه‌كاته‌وه‌و بریقه‌داریشی
ئه‌كات، به‌ڵام دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره له‌وانه‌یه ئه‌و چه‌وریه
سروشتیه‌ی له‌ناو قژه‌كه‌دا هه‌یه لابه‌رێت چونكه لیمۆ مادده‌یه‌كی ترشه
ئه‌بێته هۆی ووشك كردنی قژه‌كه‌و تاریك كردنی ڕه‌نگه‌كه. واته زۆر
به‌كارهێنانی باش نیه. |
|
|
|
ئایه زۆر قژ داهێنان گه‌شاوه‌یی و زیندویی ئه‌به‌خشێت به قژه‌كه؟
به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵكو دوباره‌كردنه‌وه‌ی قژ داهێنان زیاتر له
دوو جار له ڕۆژێكدا ئه‌بێته هۆی هه‌ڵكه‌ندنی تاڵه قژه ساغه‌كان،
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه دانه‌كانی فڵچه‌و شانه زیان ئه‌گه‌یه‌نن
به بیخ و پێستی سه‌ر چونكه شانه ته‌نها یه‌ك پیشه‌و كاری هه‌یه
ئه‌ویش: ڕیكخستنی قژه‌كه‌یه. |
|
|
|
هیچ ئامۆژگاریه‌ك هه‌یه بۆ پاراستنی قژی سروشتی؟
باشتر وایه به شامپۆ بشۆردرێت كه له زه‌یتی زه‌یتون دروست كراوه یان
به زه‌ردێنه‌ی هێلكه. وه شتێكی به‌سوده گه‌ر حه‌مامێكی زه‌یتی بۆ
بكرێت مانگانه وه باشتر وایه زه‌یتی زه‌یتون یان زه‌ردێنه‌ی هێلكه
بخرێته سه‌ر بۆ نیو كاتژمێرێك. |
|
 |
|
|
|
ئه‌ی بۆ قژی چه‌ور؟
زۆر له ئافره‌تانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قژه‌كانیان توشی
چه‌وری دێت چونكه سروشتی ووڵاته‌كان گه‌رمه و شێی هه‌یه و
له‌هه‌مان كاتدا ئاره‌زوومانه خواردنی چه‌ور بخۆین كه ئه‌مه‌ش
ئه‌بێته هۆی ده‌رهاوێشتنی چه‌وری زیاتر. وه زۆر ششتنی قژی چه‌ور
كار و چالاكی ڕژێنه‌ره چه‌وریه‌كان زیاتر ئه‌كات و مادده‌ی (سیبۆم)
به‌رز ئه‌بێته‌وه، بۆیه باشتر وایه شامپۆی تایبه‌تی بۆ به‌كار
بهێنرێت.
ئه‌وه‌شی خاوه‌ن قژی چه‌وره ئه‌م جۆره خۆراكانه بۆی به‌سوده
وه‌كو سه‌وزه‌و میوه‌ی گه‌ییو و خۆراكی ده‌ریایی به‌گشتی و شیر و
ماست و گۆشتی خاڵی له چه‌وری. |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
ئه‌ی قژی ووشك چۆن چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌كرێت؟
قژی ووشك عاده‌ته‌ن هه‌ستیاره به‌رامبه‌ر به فاكته‌ره ده‌ره‌كی و
ناوه‌كیه‌كان، وه له سروشتی ئه‌سڵی خۆیدا جۆری ئاساییه به‌ڵام
پشتگوێ خستنی و به‌كارهێنانی مه‌وادی كیمیاوی و بۆیه و شامپۆ
ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بگۆڕیت، بۆیه ئه‌بینین
ڕه‌گه‌كانی چه‌ورین و تاڵه‌كانی ووشكن، شتێكی باشه گه‌ر هه‌فتانه
حه‌مامی زه‌یتی بۆ بكرێت تاكو قژه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سروشتی
یه‌كه‌می خۆی. |
|
|
|
 |
|
به‌و هیوایه‌ی بابه‌ته‌كه جێی سود بێت |
|
 |