|
قژ مادده‌یه‌كی
پرۆتینی ڕه‌قه پێی ده‌وترێت (كیراتین)، وه تاڵه قژێك بریتیه له سێ به‌ش، به‌شی
یه‌كه‌م: لاشه‌ی قژه‌كه ئه‌ویش ئه‌و به‌شه‌یه كه ده‌یبینین، به‌شی دووه‌م: كه
ده‌كه‌وێته ژێر پێسته‌وه، به‌شی سێیه‌م: ئه‌و سهلكهیه كه تاڵه مویهكهی لێ
ده‌ڕوێت.
ئه‌وه‌ی زانراوه
به‌ڕێژه‌ی (10%)ی
تاڵه قژه‌كانی سه‌ر له حاڵه‌تێكی بێ نه‌ش و نمان واته زیاد ناكه‌ن وه‌كو نیوه
مردوویه‌ك وه‌هان بۆئه‌وه‌ی پاش دوو تا سێ مانگ ههڵبووهرێت و له‌شوێنیدا قژی
نوێ دروست
ببێت، وه هه‌نگاوه‌كانی دروستبوون و گه‌شه‌كردن ده‌ستی
پێ
ده‌كات بۆ ماوه‌ی
(2
-
6)
ساڵ به ئه‌ندازه‌ی (1)
سانتیمه‌تر له مانگێكدا له‌م ماوه‌یه‌دا، واته هه‌میشه و له‌هه‌موو كاتێكدا
نزیكه‌ی (90%)
له قژی مرۆڤ له حاڵه‌تی گه‌شه‌كردنن. ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
ده‌پرسن بۆچی هه‌ندێ كه‌س هه‌یه قژه‌كانیان زۆر درێژه، وه‌ڵامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه
كه تاڵه قژێك نزیكه‌ی
(6)
ساڵ یان زیاتر ژیاوه‌و گه‌شه ده‌كات وه‌كو تاڵه قژێكی تر نیه كه ته‌نها دوو
ساڵه گه‌شه‌ی كردبێت.
هه‌ندێ جار قژ به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵده‌وه‌رێ
چه‌نده‌ها هۆكار
هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌رینی قژ: بۆ نمونه نه‌خۆشیه‌ك هه‌بوبێت وه‌كو گرانه‌تا، یان
نه‌زیفی به‌رده‌وام، یان پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ره‌كی له لاشه‌دا
كه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له قژ له‌ناكاودا و پاش نزیكه‌ی
(3)
یان (4)
مانگ.
تێكچونی هۆرمۆنیی:
هه‌ندێ جار
هۆرمۆنه‌كان
له‌ناو لاشه‌ی مرۆڤ تێك ده‌چن به كه‌مبوون یان زیادبوونی، وه هه‌ركات چالاكی كه‌م
ببێته‌وه یان زیاد بكات كاریگه‌ر ده‌خاته سه‌ر قژه‌كه‌ش، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی
چالاكی ڕژێنهرهكه هاته‌وه ئاستی ئاسایی خۆی یان چاره‌سه‌ركرا، قژه‌كه‌ش
دێته‌وه تایمی خۆی و زیاتر هه‌ڵناوه‌رێت.
هه‌روه‌ها
له‌وانه‌یه هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌ست پێ بكات گه‌ر هاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌كانی مێیینه‌یی و
نێرینه‌یی تێك بچێت. وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات پاش منداڵبوون به
(3)
مانگ كاتێ دایكه‌كه هۆكاری هه‌ڵوه‌رینی قژه‌كه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه به‌وه‌ی
منداڵه‌كه ده‌یناسێته‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ندێ هۆرمۆنی مێیینه‌یی له‌ماوه‌ی سكپڕیدا، كه كار
ده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی لاشه‌ی ژنه‌كه ئه‌و قژانه‌ی ده‌بووایه ههڵبووهرێت كه
ڕێژه‌كه‌ی
(10%)ی
قژێتی بیگرێته خۆی و نه‌هێڵێت ههڵبووهرێت له‌ماوه‌ی سكپڕیدا، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی
هۆرمۆنه‌كان له‌دوای منداڵبوون ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی خۆی، قژه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر ئاستی جارانی خۆی له گه‌شه‌كردن و هه‌ڵوه‌ریندا.
وه سه‌باره‌ت به
هۆرمۆنه نێرینه‌كانیش (ئه‌ندرۆجین) وه‌كو هۆرمۆنی (تستۆستیرۆن) كه به‌رپرسه
له‌سه‌ر كه‌چه‌ڵی و ڕووتانه‌وه‌ی قژ و به‌رفراوانه له‌نێو پیاواندا و ناسراوه به
ڕووتانه‌وه‌ی قژی نێرینه‌یی زۆر جاریش بۆماوه‌ییه (ویراسی)، وه شێوه‌یه‌كی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه. هه‌مان هۆرمۆنی نێرینه‌یی ده‌بێته هۆی ڕووتانه‌وه‌ی قژ له
ئافره‌تاندا به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مێیینه‌یی بۆنمونه هه‌موو قژه‌كه هه‌ڵناوه‌رێت
وه‌كو چۆن له پیاواندا ڕوو ده‌دات، به‌ڵكو قژه‌كه ته‌نك و كه‌م ده‌بێته‌وه له
هه‌موو سه‌ردا.
داووده‌رمان:
له‌وانه‌یه
هه‌ندێ ده‌رمان ببێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ وه‌كو: هه‌ندێ ده‌رمانی دژ به جه‌ڵته،
ده‌رمانی دژی نه‌خۆشی (نه‌قرس) (نه‌خۆشی مه‌لیك) كه له جمگه‌كانی قاچ ڕوو ده‌دات
و قژ له سه‌ر و ده‌موچاو هه‌ڵده‌وه‌رێت، ده‌رمانی تر كه بۆ چاره‌سه‌ری كیمیائی
به‌كاردێت بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه (سه‌ڕه‌تان)، هه‌روه‌ها ڤیتامین (ئه‌ی -
A)
گه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی زۆر خواردرا. وه حه‌پی (مه‌نع الحمل) و داووده‌رمانی (پیتا
بلۆكهرز) كه بۆ چاره‌سه‌ری دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن به‌كار دێت.
هه‌روه‌ها ده‌رمانی تریش هه‌یه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ و موو له لاشه‌دا
به‌گشتی.
كاری جوانكاری:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی قژ
ده‌خرێته ژێر زۆر كاری جوانكاری و مه‌وادی جوانكاری زۆر به‌كار ده‌هێنرێت وه‌كو
بۆیه‌و كرێم و شتی تر كه هه‌ندێكیان ده‌بنه هۆی لاوازبوونی قژه‌كه‌و پاشان
هه‌ڵوه‌رینی، وه جاری وا هه‌یه هه‌ڵوه‌رین به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی قژه‌كه ڕوو
ده‌دات به‌تایبه‌ت به‌به‌كارهێنانی (لاستیك) گه‌ر قژه‌كه زۆر به‌توندی ڕاكێشرا و
به‌سترایه‌وه. زۆر جاریش دایكان كاتێك قژی كچه‌كانیان ده‌به‌ستن ده‌بینی زۆر به
توندی به‌ره‌و دواوه ڕایده‌كێشن و به‌توندی ده‌یبه‌ستن و به‌م شێوه‌یه‌ش قژه‌كه
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به به‌ستراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، ڕاكێشان و به‌ستنه‌وه‌ی
قژه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌بێته هۆی دروستبوونی برین له پێستی سه‌ر و به‌هۆیه‌وه
به‌رده‌وام قژی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ و له‌ده‌ستی ده‌دات. به‌ڵام گه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی
قژه‌كه ڕاگیرا پاش چاكبوونه‌وه‌ی پێسته‌كه قژه‌كه دێته‌وه ئاستی ئاسایی خۆی و
سه‌رله‌نوێ قژه‌كه گه‌شه ده‌كاته‌وه.
خۆ گه‌ر هه‌ندێ مه‌وادی كیمیاوی یا زه‌یتی گه‌رم به‌كار هێنرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی
قژه‌كه ئه‌وا خراپتره‌و ده‌بێته هۆی دروستبوونی په‌ڵه یان هه‌وكردنی پێسته‌كه
(التهابات) و قژه‌كه‌ش به‌رده‌وام له هه‌ڵوه‌رین ده‌بێت.
به‌دخۆراكی و رجێم
به‌دخۆراكی
و رجێمی
قورس
ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ، به‌هۆی نه‌بوونی ڤیتامین و كانزا و پرۆتینی پێویست بۆ
گه‌شه‌كردنی قژه‌كه.
هه‌روه‌ها كه‌م خوێنی (فقر الدم) و كه‌مبوونی ئاسن له خوێندا ئه‌مانه‌ش ده‌بنه
هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ.
نه‌خۆشی
ههڵوهرینێكی زۆر
له قژ ڕوو ده‌دات گه‌ر سوڕی ژیانی مووی قژه‌كه تێك بچێت به‌هۆی ڕووداوی
گه‌وره‌وه وه‌كو گرانه‌تا و خوێن به‌ربوون، به‌ڵام قژه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
باری ئاسایی خۆی پاش نه‌مانی حاڵه‌ته‌كه. وه هه‌ندێ میكرۆب جار وایه ده‌بێته
هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ وه‌كو لای منداڵ ڕوو ده‌دات و پێستی سه‌ری تووشی فیتڕیات
ده‌بێت. هه‌روه‌ها نه‌خۆشی شه‌كه‌ره و تێكچوون و ڕوودانی كێشه له جگه‌ر و
گورچیله ئه‌مانه‌ش هۆكارێكی ترن بۆ هه‌ڵوه‌رینی قژ.
ئایه هیچ چاره‌سه‌رێك هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌رینی قژ؟
چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ و
دواخستنی ههڵًوهرینهكه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له پشته‌وه‌ی
هه‌ڵوه‌رینی قژهكهن، وه به‌زانینی هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ری، قژه‌كه
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر باری جارانی ئیتر چ به‌هۆی ده‌رمان یا نه‌خۆشی یان تێكچوونی
هۆرمۆنی بێت.
هه‌رچه‌نده
ئه‌مڕۆ زۆر باسی ده‌رمان ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری ڕووتانه‌وه‌ی قژ یان هه‌ڵوه‌رینی،
به‌ڵام باشترین ده‌رمان كه كه‌وتبێته ژێر زۆر تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی و
سووده‌كانیشی ده‌ركه‌وتووه بۆ چاره‌سه‌ركردن و دواخستی هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌رمانی
(مینۆكسیدیل)ه كه به‌شێوه‌ی شله به‌كار دێت بۆ سه‌ر. بێگومان ئه‌نجامی
به‌رچاویشی هه‌بووه له‌لای پیاوان و ئافره‌تان وه‌كو یه‌ك، هه‌روه‌ها ده‌رمانێكی
تر ئاشكرا كراوه به‌شێوه‌ی حه‌ب ده‌خورێت پێی ده‌ڵێن (فیناستیراید) و ته‌نها بۆ
پیاوانه به‌كارهێنانی، وه له‌وانه‌یه
(6)
مانگی به‌سه‌ردا بڕوات ئه‌وجا ئه‌نجامی ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر قژه‌كه ده‌ربكه‌وێت،
ئه‌م جۆره ده‌رمانانه‌ش پێویسته به‌رده‌وام به‌كار بهێنرێت چونكه ڕاوه‌ستان
له‌سه‌ری و به‌كارنه‌هێنانی ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژه‌كه سه‌رله‌نوێ
به‌تایبه‌ت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕووتانه‌وه‌ی قژیان به شێوه‌ی بۆماوه‌ییه.
سه‌رچاوه: لها
ئۆن ڵاین |