|
گوڵ:
ده‌ڵێن
یه‌كه‌م جار چاندنی گوڵ له ئێرانی كۆنه‌وه زانراوه.. وه یه‌كه‌م جۆری ڕه‌نگیش
كه پێی ناسراوبێت ڕه‌نگی سور بووه... پاشان چاندنی بلاَو بوویه‌وه له‌سه‌ر
ده‌ستی ڕۆمانی و ئیغریقی یه‌كاندا.
ئاوی گوڵ واته (گوڵاو) بۆ یه‌كه‌م جار له چه‌رخه‌كانی
شانزه‌هه‌میندا دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌م گوڵاوه‌ش ده‌چێته زۆر ماده‌ی ئاماده‌كراو بۆ
جوانكاری... وه جێی ئاماژه‌یه گوڵاو كه به بوتڵ و شوشه‌ی گه‌وره له‌بازاڕدا
هه‌یه و هه‌رزانه، پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ ششتنی ناو ده‌م، هه‌روه‌ها زۆر
چالاكه بۆ قڵیشاوی پێست.
پاشان ئاوی گوڵ
یان زه‌یتی گوڵ به‌كار ده‌هێنرێت بۆ گه‌شاندنه‌وه‌و جوانكاری پێست به‌تایبه‌ت بۆ
پێستی ده‌موچاو، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌وچكێك له ئاوی گوڵه‌كه ده‌كرێته
ناو كوپێك ئاوی سارد به په‌ڕۆیه‌كی نه‌رم یان لۆكه ده‌موچاو و ده‌وروبه‌ری چاوی
پێ ته‌ڕ ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه پێسته‌كه ده‌گه‌شێنێته‌وه.
گوڵه به‌یبون:
له‌به‌ر
ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی گوڵه به‌یبون هه‌یه‌تی بۆ جوانكاری، به‌كار ده‌هێنرێت بۆ
جۆره‌ها كرێم و ده‌مامك (قناع).. هه‌روه‌ها گوڵه به‌یبون یارمه‌تی ده‌ریشه بۆ
نه‌مان و لابردنی برین و زیپكه‌ی ده‌موچاو، وه ڕێگرێكیشه بۆ خوراندنی پێست.
وه سه‌باره‌ت به
قژ ده‌ڵێن كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆی جگه له بریقه‌داركردنی.
ئاوی گوڵه به‌یبون به دوو شێوه دروست ده‌كرێ:
1- دوو كه‌وچكی
چێشت له گوڵه به‌یبونی ووشككراو بۆ
(600)
ملیله‌تر ئاوی كوڵاو، ئاوه كوڵاوه‌كه ڕۆ ده‌كرێته سه‌ر گوڵه به‌یبونه‌كه‌و بۆ
ماوه‌ی (15)
خوله‌ك داده‌نرێت.
ئاوه‌كه
ده‌پاڵاورێت و داده‌نرێت تا تۆزێك سارد ده‌بێته‌وه، پاشان له‌دوای هه‌موو قژ
ششتنێك به شامپۆ ده‌توانرێت ئاوه‌كه بۆ سه‌ر قژه‌كه به‌كار بهێنرێت.
2- دوو گرام له
گوڵه به‌یبونی ووشككراو،
(300)
ملیله‌تر ئاوی كوڵاو، ئاوی له‌یمون، دوو كه‌وچك له كرێمی قژ (كرێمی ته‌ڕكردنی قژ).
ئاوه كوڵاوه‌كه
ده‌كرێته سه‌ر گوڵه به‌یبونه‌كه، بۆ ماوه‌ی
(15)
خوله‌ك داده‌نرێت، پاشان ئاوه‌كه ده‌پاڵاورێت و داده‌نرێت تا سارد ده‌بێته‌وه.
پاشان ئاوی لیمۆ و
كرێمه‌كه‌ی ده‌كرێت به‌سه‌ردا و جوان تێك ده‌درێت.
تێكه‌ڵه‌كه
قژه‌كه‌تی پێ ته‌ڕ بكه به شانه و وازی لێ بهێنه تا ووشك ده‌بێته‌وه به
قژه‌كه‌ت (گه‌ر كرا با له‌به‌ر تیشكی خۆر ووشك ببێته‌وه).
پاشان
قژه‌كه‌ت بشۆ.
|