|
زه‌یتی زه‌یتون:
بێگومان
زه‌یتی زه‌یتون له باشترین ڕۆنی ڕووه‌كی یه بۆ كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری، وه له
ڕووی ته‌ندروستی یه‌وه سوودێكی زۆری هه‌یه. زۆر چالاك و كاریگه‌ره‌و توانایه‌كی
باشی هه‌یه له هه‌ڵمژینی تیشكی زیانبه‌خشی خۆر (تیشكی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌یی)،
هه‌ر بۆیه وه‌ك دروستكراوێك به‌كار ده‌هێنرێت له دژی تیشكی خۆر. وه بۆ
چه‌وركردنی نینۆكه‌كانیش به‌كاردێت وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ شه‌ق بردنیان.
هه‌روه‌ها بۆ
چه‌وركردنی قژیش به‌كاردێت ئه‌میش بۆ به‌هێزكردن و چالاككردنی، به تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر گه‌رماوی زه‌یتی بۆ بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه زه‌یته‌كه
بدرێت له هه‌موو قژه‌كه‌و پاشان بپێچرێته‌وه به شاڵ یان قوماشێك بۆ ماوه‌ی نیو
سه‌عاتێك. وه زه‌یتی زه‌یتون به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌چێته دروستكراوه‌كانی
جوانكاری یه‌وه وه‌ك: ده‌مامك (قناع) و كرێم بۆ چه‌وركردنی لاشه، هه‌ر بۆیه له
گه‌رماوه‌كاندا به‌كاردێت بۆ چه‌وركردنی و خۆراكێكی گه‌شێنه‌ره‌وه‌یه بۆ پێست.
مۆمی
هه‌نگ:
مۆمی
هه‌نگ یان (مۆمی هه‌نگوین) تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌یه له تواندنه‌وه‌ی چه‌وریی پێست و
گه‌شاندنه‌وه‌ی، هه‌ربۆیه ده‌چێته دروستكردنی زۆر كرێمی تایبه‌ت به پێست.
هێلكه:
هێلكه
به‌كاردێت بۆ پارێزگاری كردنی پێستی ده‌م وچاو، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ش بین
كه سپێنه‌ی هێلكه كاریگه‌رێكی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه بۆ گرتنی كونه‌كانی پێست كه جێی
هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئاو و ئاره‌قه‌ن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش نابێت به‌رده‌وام
ڕۆژانه به‌كاربهێنرێت. به‌ڵام زه‌ردێنه‌ی هێلكه پڕۆتینی زۆر تیادایه و گاریگه‌ری
هه‌یه بۆ گه‌شاندنه‌وه‌و ته‌ڕكردنی پێست و ئه‌مه‌ش بۆ پێستی ووشك باشه.
وه هه‌روه‌ها
هێلكه به‌كاردێت وه‌ك خۆراكێكی به‌هێز بۆ ڕه‌گی تاڵه‌كانی قژ به‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی
زۆر له پڕۆتین له خۆ ده‌گرێت و به‌هێزتر ده‌بێت، وه بێجگه له‌مه‌ش جوانی و
بریقه‌داری ده‌به‌خشێت به قژ.
هه‌نگوین:
بێگومان
هه‌نگوین یه‌كێكه له باشترین و چالاكترین ماده بۆ پارێزگاری كردنی پێستی ده‌موو
چاوو. ده‌توانرێت تێكه‌ڵ بكرێت له گه‌ڵ
سپێنه‌ی هێلكه بۆ چه‌وركردنی ئه‌و پێستانه‌ی چه‌ورن، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت تێكه‌ڵ
به شیر یان كرێمی ده‌موچاو بكرێت و بدرێت له پێست.
وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌یه بۆ گه‌شاندنه‌وه‌ی پێست بۆیه ده‌چێته ناو دروستكردنی
زۆر له كرێم و مادده‌ی جوانكاری وه‌ك سابوون و كرێم و ده‌مامك و .... هتد.
شــير:
شیر
پڕه له پرۆتین و كالسیۆم و ڤیتامین بێجگه له‌مانه‌ش پێست زۆر به ئاسانی هه‌ڵی
ده‌مژێت. به‌م شێوه‌یه‌ش باشترین گه‌شێنه‌ره‌وه‌و پاككه‌ره‌وه‌یه بۆ پێستی
ده‌موچاو، وه له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌شه ده‌چێته دروستكردنی ده‌مامك و كرێمه‌وه‌و
به كاردێت بۆ ششتنی پێست وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك.
(حه‌ل) سركه:
خه‌ل
یه‌كێكه له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه به‌ده‌گمه‌ن له ماڵان و چێشتخانه‌دا نه‌بێت، وه
زۆر به ئاسانیش ده‌توانرێت له ماڵان‌دا دروست بكرێت. وه ئاوی سركه له زۆر
سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه دروست ده‌كرێت وه‌ك قامیشی شه‌كر، ترێ، سێ‌و، وه هه‌روه‌ها
ده‌شتوانرێت له گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامیش دروست بكرێت.
وه باشترین
جۆریان سركه‌ی سێوه كه له ڕووی ته‌ندروستی سوودی زۆری هه‌یه‌و جگه له بۆ
جوانكاری.. وه به‌كاردێت بۆ ششتنی قژ و ڕزگار بوون له كڕێشی قژ، هه‌روه‌ها
بریقه‌و جوانی زیاتری پێ ده‌به‌خشێت، جگه له‌وه‌ش ڕێ ده‌گرێت له ده‌رهاتنی
چه‌وریی سه‌ر. بۆیه سوودی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قژه‌كانیان چه‌وره. وه
سركه بۆ دروستكردنی چه‌نده‌ها جۆری كرێم به‌كار دێت بۆ گه‌شاندنه‌وه‌ی پێست. |