|
ئایا قژه‌كه‌ت
تووشی
موخركه هاتووه؟
وه ئایا قژه‌كه‌ت به ئاسانی هه‌ڵده‌وه‌رێت؟
ئه‌گه‌ر هاتوو
قژه‌كه‌ت ئه‌م جۆره نیشانانه‌ی تێدا بوو ئه‌وه قژه‌كه‌ت له جۆری (ووشكه)... وه
ئه‌م جۆره قژه‌ش زیاتر دووچاری هه‌ڵوه‌رین و شه‌ق بردن ده‌بێته‌وه وه‌ك له
جۆره‌كانی تری قژ. وه ئه‌و گرفتانه‌ی قژی ووشك هه‌یه‌تی پێچه‌وانه‌ی گرفتی قژی
چه‌ورن واته ئه‌و ڕژێنه چه‌وریانه‌ی هه‌ن له پێستی سه‌ردا له قژی ووشك
ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له ڕۆنی سروشتی ده‌رده‌هێنن و قژه‌كه ئه‌ندازه‌ی پێویستی پێ
ناگات بۆ چه‌وربوون و نه‌رم كردنی.
له ڕاستیدا گرفتی
قژی ووشك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێك هاته‌ی قژه‌كه خۆی
له بنه‌ڕتدا وابوبێت یان گرفتی هه‌بوبێت له هۆرمۆنه‌كاندا... به‌ڵام له زۆرینه‌ی
حاڵاتدا گرفته‌كه وه‌رگیراوه، واته ئه‌و خانمه قژه‌كه‌ی له جۆری ئاسایی
(عادی)یه‌و به‌ڵام به داخه‌وه به ده‌ستی خۆی تێكی ده‌دات وه له‌وانه‌یه پێشی
نه‌زانێت، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری سه‌رده‌م بۆ نمونه
به‌كارهێنانی هه‌ندێ بۆیه‌ی كیمیاوی بۆ ڕه‌نگ كردنی قژ، یان زۆر ئوتوكردنی قژه‌كه،
وه یان زۆر گوشاندنی به ڤێر (مجففة), وه یان به به‌كارهێنانی هه‌ندێ كرێم و
سپڕای دروستكراوی خراپ و زیان به‌خش بۆ جوانكردنی قژه‌كه، هه‌ندێ جاریش
به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر هۆیه‌ی تره بۆ وشكیی قژ و په‌یدابوونی كێشه‌كانی.
وه جۆری سێیه‌م
له جۆره‌كانی قژ جۆری ئاساییه كه ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه له چه‌وری
لێره‌شدا یه‌كه
یه‌كه دێینه سه‌ر باس كردن و ناساندنی جۆره‌كانی قژ:
قژی چه‌وور:
ئه‌م جۆره
قژانه‌ش پێویستی به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه هه‌یه تا چاودێری بكرێت:
- گرنگی بدرێت به
ششتنی قژه‌كه به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك تا ڕزگاری ببێت له‌و چه‌ورییه زیادانه‌ی
كه هه‌یه‌تی، وه هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌پ و تۆزانه‌ی كه پێیه‌وه‌ی هه‌ڵده‌واسرێت و
ڕوخساری قژه‌كه ناشیرین ده‌كات... وه ده‌بێت له هه‌فته‌یه‌دا دوو تا سێ جار
بشۆردرێت.
- باشتر وایه
ئه‌و شامپۆیانه به‌كار بهێنرێت كه لیمۆ یان هێلكه‌ی تێدایه..
- بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌وریه‌ی كه له قژدا كۆده‌بێته‌وه‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی
پیسبوونی سه‌ر، ده‌بێت چاودێری داهێنانی قژه‌كه بكرێت له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی
دیكه به كه‌مێك شه‌ربه‌تی لیمۆ یان ئاوی سركه، وه سركه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه
به‌كارده‌هێنیت: (یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ی چێشت خواردن بۆ یه‌ك لیتر ئاو).
- هه‌روه‌ها
ده‌بێت تێبینی ئه‌وه‌ش بكرێت زیاده‌ڕه‌وی كردن له هه‌ندێك خواردندا ده‌بێته هۆی
ده‌رهێنانی ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له چه‌وری له سه‌ردا، بۆیه پێویسته ئه‌و جۆره
خواردنانه كه‌م بكرێته‌وه، وه‌كو: هه‌موو خواردنه توونه‌كان به شێوه‌یه‌كی
گشتی، به‌هارات و داوده‌رمانه تیژه‌كان، نه‌سته‌له و چكلێت، وه هه‌روه‌ها
خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان.
- ڕه‌چاوی ئه‌وه
بكرێت قژه‌كه زۆر به له‌سه‌رخۆیی دابهێنرێت، چونكه داهێنانی زۆر په‌له‌و توند
پێستی سه‌ر ده‌وروژێنێت و هانی ده‌دات بۆ ده‌رهێنانی چه‌وری زیاتر.
قژی ووشك:
ئه‌م جۆره‌ش
پێویستی به‌م خاڵانه‌یه:
- دوور
بكه‌ویته‌وه له زۆر ششتنی، تا ئه‌و چه‌ورییه كه‌مه‌ی هه‌یه‌تی له ده‌ستی
نه‌دات، چونكه به‌م كاره به‌ره‌و ووشك بونی زیاتر ده‌ڕوات... ده‌توانرێت ماوه‌ی
ششتنی كه بكرێته‌وه بۆ نمونه هه‌فته‌ی یه‌ك جار بێت.
- زۆر ووریابه
له به‌كارهێنانی سابونی خراپ، چونكه زۆر به‌كارهێنانی سابون به گشتی قژ ووشك
ده‌كات، ج جای ئه‌وه‌ی سابونی خراپیش به‌كاربهێنیت. وه باشترین سابون بۆ قژی ووشك
ئه‌و جۆرانه‌ن كه زه‌یتی زه‌یتونی تیادایه یان گلسرین... یان ئه‌و شامپۆیانه‌ی
به تایبه‌ت زه‌یتی زه‌یتون و ئه‌نۆلینی تێدایه.
- ده‌ست بخشێنرێت
له پێستی سه‌ر له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی دیكه جا له كاتی ششتنی قژه‌كه‌دا بێت
یان داهێنانی به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت، چونكه به ئاسانی خولی خوێن چالاكتر
ده‌كات له پێسته‌كه‌و خوێن باشتر ده‌گاته ڕژێنه‌ره چه‌وریه‌كان و به‌م شێوه‌یه
هاند ده‌درێن چه‌وری زیاتر ده‌ربهێنن.
- حه‌مامی زه‌یت:
ئه‌م ڕێگایه‌ش دیاره له كۆنه‌وه به‌كار هاتووه به‌ڵام سودێكی زۆر‌و توانایه‌كی
باشی هه‌یه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ووشكی قژ... وه ڕێگای كردنه‌كه‌ش به‌م شێوه
ده‌بێت: هه‌ر ڕونێكی زه‌یتی سروشتی بێت كه ده‌ته‌وێت حه‌مام زه‌یته‌كه‌ی پێ بكه‌ی
بیهێنه‌و بیده له پێسیتی سه‌رت و له قژه‌كه‌ت وه‌ك زه‌یتی زه‌یتون، زه‌یتی
باده‌م، یان زه‌یتی گه‌نمه‌شامی، به‌ڵام ده‌بێت قژه‌كه شۆردرابێت و پاك بێت پاشان
ئه‌م زه‌یتانه به‌كاربهێنیت، وه قژه‌كه‌ت كۆبكه‌ره‌وه‌و به پارچه قوماشێك یان
شاڵێكی گه‌رم دایپێچه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر.
وه تێبینی
ئه‌وه‌ش بكه كه زه‌یتی گه‌نمه‌شامی له باشترین جۆری زه‌یته سروشتییه‌كانه كه
به‌كارده‌هێنرێت بۆ قژ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌ئاسانی ده‌چێته ناو قژه‌كه‌وه‌و
تێكه‌ڵ به‌هه‌موو تاڵه‌كانی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده وا باس ده‌كرێت كه ڕۆنی زه‌ینی
زه‌یتون باشتره.
جۆری قژی ئاسایی:
كێ ده‌ڵێت قژی
ئاسایی پێویستی به چاودێری نی‌یه؟.. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه‌و له ڕاستیدا
پێویستی به چاودێری به‌رده‌وامه چونكه له‌وانه‌یه قژه‌كه بارودۆخی ئاسایی خۆی
بگۆڕێت بۆ جۆری قژی ووشك یان تووشی هه‌ڵوه‌راندن بێت له ئه‌نجامی ئه‌و مامه‌ڵه
خراپ و ناڕێك و پێكه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌كرێت.
وه ئه‌وه‌ی زۆر
گرنگ و پێویست بێت له چاودێریكردنی قژی ئاسایی كه زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرێت له
ششتنیدا تا نه‌گۆردرێت بۆ قژی ووشك. وه پێویسته ئه‌و جۆره سابونانه
به‌كاربهێنرێت كه باشن هه‌ر وه‌ك له پێشتریش باسمان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و شامپۆیانه‌ی
گونجاون وه‌ك شامپۆی (سروشتی یان گژوگیا)...
هه‌روه‌ها
پێویسته زۆر نه‌درێته به‌ر تیشكی خۆر به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا چونكه
ووشكی ده‌كات و ده‌یسوتێنێت، وه باشتریش وایه ماوه ماوه ئه‌و دروستكراوانه‌ی بۆ
به‌كار بهێنرێت كه ته‌ڕی ده‌به‌خشن به قژه‌كه‌و ده‌یگه‌شێنێته‌وه، وه له
بابه‌ته‌كانی داهاتوودا ئه‌م خاڵه زیاتر ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه. |