|
به پێی ئه‌و
بۆچونانه‌ی پسپۆڕانی جوانكاری هه‌یانه قژ ده‌كرێت به سێ جۆره‌وه، وه بۆ هه‌ر
جۆرێكیان پێویستی به گرنگی پێدان و چاودێریكردنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
قژه‌كه له باشترین شێوه‌و جۆری خۆیدا بمێنێته‌وه‌و به‌ره‌و جوانییه‌كی باشتر
بڕوات.
بۆیه ده‌بێت
بزانیت قژه‌كه‌ت له كام جۆره، وه خۆت جۆری قژه‌كه‌ت دیاری بكه به پێی ئه‌م
وه‌سفانه‌ی خواره‌وه:
- ئایه جۆری
قژه‌كه‌ت له‌سو چه‌وره؟
- ئایا به زوویی
پیس ده‌بێت و ته‌پوتۆز ده‌گرێته خۆی؟
- ئایا هیچ
كێشه‌یه‌كت هه‌یه له‌وه‌ی قژه‌كه‌ت كڕێشی هه‌بێت؟
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو ئه‌وه
قژه‌كه‌ت له جۆری چه‌وره...
وه ئه‌وه‌یشی زۆر تووشی قژی چه‌ور ده‌بێت كڕێشی سه‌ره.
مه‌به‌ستیش له
قژی چه‌ور ئه‌وه‌یه كه پێسته‌كه‌ی واته بیخی سه‌ر كه مووی سه‌ری تیا ڕوواوه
چالاكییه‌ی زیاتری هه‌یه له ده‌رهێنانی ڕۆن یان ئه‌و ماده لیقه‌ی كه قژ تێر و
ته‌ڕ ده‌كات و نه‌رمی ده‌كاته‌وه. ئه‌گینا ئه‌م چه‌وریه نه‌بێت قژه‌كه ووشك
ده‌بوو هیچ بریقه‌ی نه‌ده‌به‌خشی. وه هۆی ئه‌م چالاكییه زۆره‌ی له ده‌رهێنانی
ڕۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی كه‌سه‌كه.. واته سروشتی لاشه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه
پێسته‌كه‌ی سه‌ری پێستێكی چه‌وره. یان به هۆی هۆكاری هۆڕمۆنییه‌وه‌یه هه‌ر وه‌كو
چۆن بۆ نمونه چالاكی ده‌رهاوێژه چه‌ورییه‌كان زیاد ده‌بێت له ماوه‌ی باڵغبوون و
موڕاهیقیدا كه ئه‌ویش به هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه هۆڕمۆنیانه‌یه كه ڕوو ده‌دات
له لاشه‌ی مرۆڤدا له‌و قۆناغی ته‌مه‌نه‌یدا.
- ئایا هه‌ست
ده‌كه‌ین قژه‌كه‌ت جوانی و بریقه‌و گه‌شاوه‌یی پێوه دیار نه‌بێت؟
- ئایا هه‌ست به
زه‌حمه‌ت بوون ده‌كه‌یت له داهێنانی قژه‌كه‌تدا؟
- ئایا كێشه‌ت
هه‌یه له له‌ت بوون و توش بوون به موخوركه له خوارووی قژه‌كه‌تدا؟
ئه‌گه‌ر قژه‌كه‌ت وا بینییه‌وه له‌م شێوه‌یه بوو ئه‌وا له
جۆری قژی ووشكه..
وه ئه‌م جۆره قژانه‌ش زیاتر توشی موخوركه و هه‌ڵوه‌رین دێت وه‌ك له جۆره‌كانی
تر. وه كێشه‌ی قژی ووشك پێچه‌وانه‌ی كێشه‌كانی قژی چه‌وره.. واته ڕژێنه‌ره
چه‌وریه‌كانی ناو پێستی سه‌ر چالاكی دیاریكراو و كه‌می هه‌یه له ده‌رهێنانی
چه‌وری و ئه‌و ئه‌ندازه پێویستیه‌ی زه‌یتی سروشتی ناگاته قژه‌كه تاكو نه‌رمی
بكاته‌وه.
وه كێشه‌ی وشكیی
قژ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی كه‌سه‌كه یان هۆكاری هۆرمۆنی، به‌ڵام له زۆر حاڵاتدا
وه‌رگیراوه واته ئافره‌ته‌كه له سه‌ره‌تادا قژێكی ئاسایی هه‌یه به‌ڵام
به‌داخه‌وه به‌ده‌ستی خۆی تێكی ده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت. بۆ نمونه هه‌ندێ جار
مه‌وادی جوانكاری سه‌رده‌م به‌كار ده‌هێنێت تاكو قژه‌كه‌ی مۆدێلێكی نوێی پێ
ببه‌خشێت وه‌كو به‌كارهێنانی هه‌ندێ ڕه‌نگی قژ كه مه‌وادی كیمیاوی زیانبه‌خشی
تیادایه، وه یان زۆر قژه‌كه‌ی ئوتو ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی مه‌وادی خۆاپ
بۆ سه‌ر ششتن وه‌كو سابون و شامپۆ كه جۆری باش نین هۆكارێكی ترن.. له‌گه‌ڵ
ئه‌مانه‌شدا له‌بیرمان نه‌چێت له‌كاتی هاویندا گه‌ر زۆر به‌ر تیشكی خۆر بكه‌وێت
ئه‌و قژه جۆره‌كه‌ی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قژی ووشك.
جۆری سێ یه‌م
جۆری
قژی ئاسایی (عادی)یه
ئه‌م جۆره قژه‌ش
ڕێژه‌یه‌كی ئاسایی له چه‌وری له‌خۆ گرتووه، واته نه زۆر چه‌وره‌و نه زۆر
ووشكه، به‌ڵكو مامناوه‌نده.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی
ئه‌م جۆره قژانه‌یان هه‌یه زۆر پێویسته گرنگی به قژه‌كانیان بده‌ن و نه‌هێڵن
به‌هۆی هۆكاره‌كانی قژی وشكه‌وه ڕه‌ونه‌ق و سروشتیی قژه‌كه‌یان له‌ده‌ست بده‌ن و
ببێته قژی ووشك، ئه‌و هۆكارانه‌ش له سه‌ره‌وه له قژی ووشك باسمان كردووه.
|