|
یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی
ئه‌مڕۆ كچانی تێ ده‌كه‌ون گومانی ئه‌وه ده‌به‌ن كه گوایه قژ له ده‌ره‌وه‌ی خۆی
به كرێم و شامپۆ و ڕۆنی تایبه‌ت تێر ده‌كرێت و خۆراك وه‌رده‌گرێت تاكو قژه‌كه
جوان و گه‌شاوه بێت.. ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.. له‌وه‌یاندا
ڕاسته كه قژ به‌هۆی هه‌ندێ جۆری داوده‌رمان و مه‌وادی جوانكاری پڕتر و چالاكتر
ده‌بێته‌وه له‌ڕێگه‌ی چالاككردنی پێستی سه‌ر و نێركی تاڵه قژه‌كه، به‌ڵام خۆراكی
سه‌ره‌كی قژ له ناوه‌وه‌یه نه‌ك ده‌ره‌وه.. واته له‌ناوه‌وه‌ی لاشه له‌ڕێی
ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی لاشه‌ی مرۆڤه‌كه وه‌ریده‌گرێت.
هه‌ڵه‌ی دووه‌م
كه زۆر له كچان تێی ده‌كه‌ون ئه‌وه‌یه كه میوه‌و سه‌وزه‌وات كه‌م ده‌خۆن و
زیاتر پشت به خواردنی حازر ده‌به‌ستن -به‌تایبه‌ت كچانی خوێندنگا باڵاكان- وه‌كو
خواردنی له‌فه و شتی حازر و خێرا و شه‌ربه‌ت و جگه له شتی تر كه ڤیتامین و
كانزای تیادا نیه یان زۆر به كه‌می.. بێگومان به‌م شێوه‌یه‌ش قژ وه‌كو هه‌ر
به‌شێكی لاشه ئه‌و ڕێژه پێویسته‌ی پێ ناگات له ڤیتامین و كانزا پێویستیه‌كان.
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی
قژیش خۆراكی خۆی پێ بگات ده‌بێت گرنگی به خۆراك پێدانی لاشه بدرێت له‌ڕێی خواردنی
خۆراكی ته‌ندروستی و پێكهاتوو له گشت ڤیتامین و كانزا پێویسته‌كان، به‌تایبه‌ت
ده‌وڵه‌مه‌ند بێت له ڤیتامین (ئه‌ی) كه له قه‌یسی و گێزه‌ر و سپێناخ و په‌تاته
و سه‌وزه‌وات و زه‌یت و ماست هه‌یه، هه‌روه‌ها كانزای (ئاسن) كه له هێلكه‌و
جگه‌ر و سه‌وزه‌وات -به‌تایبه‌ت سپێناخ- و میوه‌ی وشك وه‌كو مێوژ هه‌یه، وه
ماده‌ی (پرۆتین) كه له گۆشت به گشتی هه‌یه جگه له شیر و به‌رهه‌مه‌كانی وه‌كو
ماست و په‌نیر .... هه‌روه‌ها پرۆتین له ووشكه‌شدا هه‌یه وه‌كو فاسولیا و نیسك و
لۆبیا...
ئه‌م خۆراكانه‌ش
بێگومان ڕێژه‌یه‌ك له‌و ڤیتامین و كانزایانه‌یانه‌یان له‌خۆ گرتووه كه
ده‌به‌خشرێن به قژ و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی قژه‌كه.
|