|
سه‌ره‌تای ساڵێكی
نوێی خوێندنه, زانكۆ ده‌رگای واڵاكردو و پێشوازی له قوتابیانی نوێ ده‌كات... منیش
یه‌كێك بووم له‌وانه, هه‌نگاوم نـاو و ڕۆشتمه پێشه‌وه بۆ چونه ژووره‌وه و
ئاماده‌بوون له‌یه‌كه‌م موحازه‌ره‌دا ....
دانیشتم و له
ته‌نیشتمه‌وه كچێك دانیشت, خوای گه‌وره له جوانیدا ئه‌وه‌نده‌ی پێ به‌خشی بوو
هه‌ر كه چاوت بكه‌وتایه‌ته سه‌ری سه‌رنجتی ڕا ده‌كێشا.
له فرسه‌تێكی
نێوان موحازه‌ره‌كاندا خۆمم پێ ناساند و پرسیاری ناویم لێ كرد, به ڕوویه‌كی خۆش و
خه‌نده‌یه‌كی جوانه‌وه كه به‌ڵگه‌ی نه‌رم و نیانی و ڕێزداری بوو له مامه‌ڵه‌یدا
وه‌ڵامی دامه‌وه‌و خۆی پێ ناساندم.
كه‌وتینه ناو
قسه‌وه‌و باس گه‌رم بوو, گه‌رمه‌ی قسه‌مان له‌سه‌ر خوێندن و ئاره‌زوو...... ئه‌م
جۆره شتانه بوو.
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر
جوان قسه‌ی ده‌كرد و كێشه‌ی زمانی نه‌بوو به‌ڵام به‌له‌هجه‌یا دیار بوو عه‌ره‌ب
نه‌بوو, ئێمه به فه‌ره‌نسی به‌یه‌كه‌وه قسه‌مان ده‌كرد به‌ڵام هێشتا هه‌ر مابووی
وه‌ك فه‌ره‌نسیه‌ك قسه بكات, دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه پێشتر له ده‌وڵه‌تی
عه‌ره‌بی نه‌ژیاوه‌و تازه هاتۆته ئه‌م وڵاته‌ی كه تێیداین.
له ووڵاتی
دووره‌وه هاتووه ......... له ئۆكرانیاوه هاتووه
ڕۆژانێك تێپه‌ڕی و
په‌یوه‌ندیمان زۆر توند و تۆڵ بوو تا وای لێهات بووین به دوو هاورێ.
زانیم كه
باوه‌ڕداره به دینی مه‌سیحی و شوێنكه‌وته‌ی ئه‌رپهدۆكسی یه, فرسه‌تێكم هێنا و
داوام لێ كرد كه ئیمان به ئیسلام بهێنێت.
به‌ڵام هه‌موو
ڕه‌نجێكم له‌گه‌ڵیدا بۆ قه‌ناعه‌ت پێ هێنانی به‌فیرۆ چوو, هۆكه‌شی غه‌ریب و
له‌هه‌مان كاتدا خه‌مگین بوو!!!!!
كاتێ ده‌رباره‌ی
ئیسلام قسه‌م بۆ بكردایه, ئه‌و ئیسلامه‌ی من بۆم باس ده‌كرد هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی
نه‌بوو به هه‌ڵس وكه‌وتی ئه‌و مسوڵمانانه‌ی ڕۆژانه ده‌مان دی, خۆ ئه‌گه‌ر له
ووڵاتێكی بیانی‌دا بوایه باشتر و ئاسانتر بوو چونكه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه
به‌راوردێكی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و سه‌رلێشێواوی داماویه‌ی ژیانی ئه‌وروپی و
شارستانیه‌تی ئیسلامی ده‌كرد وه ده‌رئه‌نجام بێ گومان له به‌رژه‌وه‌ندی دین و
ڕێگه‌ی حه‌ق ده‌بوو.
به‌داخه‌وه
ئه‌وه‌ی جێی دڵته‌نگیم بوو من باسی دینی ئیسلامم بۆ ده‌كرد ئه‌ویش له ناو
خه‌ڵكانێكدا ده‌ژیا خۆیان به مسوڵمان ده‌زانی هه‌یان بوو به‌س ڕه‌مه‌زان بۆ
ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو ده‌بوو و ته‌واو, هه‌شیان بوو ته‌نها جه‌ژنی ده‌كرد ئیتر
په‌یوه‌ندی تری له‌گه‌ڵ ئیسلام دا نه‌بوو, هه‌شیان بوو ته‌نها نوێژێكی ساده‌ی
ده‌كرد.
له‌سه‌ر ئاینی
ڕاستگۆیی و خۆشه‌ویستی و ئامانه‌ت قسه‌م بۆ ده‌كرد له‌ولاوه قوتابیانی تری ده‌دی
كه فێڵ له تاقی كردنه‌وه‌كاندا ده‌كرد و قسه وقسه‌لۆك و باسی یه‌كتر له
نێوانیان دا هه‌بوو.
باسی ئاینی ڕه‌وشت
جوانیم بۆ ده‌كرد له‌ولاوه كوڕان و كچانی گه‌نجی ده‌دی ئه‌وه‌ی پێیان خۆش بوایه
ده‌یان كرد !! له هه‌موو جۆره ناشه‌رعیه‌ك هه‌تا زینا.
باسی دینم بۆ
ده‌كرد كه پێویستی به كاروكرده‌وه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه ئه‌ویش به دوو چاوی خۆی
ته‌مه‌ڵی و ئیهمالی له قوتابیانی مسوڵمان ده‌دی, وه بیر وبۆچوونیان كه
نه‌ده‌گونجا له‌گه‌ڵ ئه‌م دینه, له لایه‌كی تریشه‌وه خوشكان و برایانێكی
مولته‌زیمی ده‌دی به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه هه‌موو له سوچێكا خڕ ببوونه‌وه و
تێكه‌ڵاوی كه‌سیان نه‌ده‌كرد و هه‌قیان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌وه نه‌بوو كه چ تاوان
و هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن !!
ئیسلامیان ته‌نها
به خواپه‌رستی و خۆداپۆشین لێك دابۆوه.
له‌كاتێكدا ئاینی
ئیسلام دینی بانگه‌واز و ئامۆژگاری و بێداریه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلى
الله علیه و سلم) ده‌فه‌رموێت: «الدّین المعاملة», واته دین مامه‌ڵه‌یه,
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: «ا‌لدین النصیحة» دین ئامۆژگاریه بۆ ئیسلام و مسوڵمانان.
له‌گه‌ڵ
هاوڕێكه‌مدا هه‌روا ماینه‌وه هه‌تا به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه و سه‌رقاڵبوونمان
پێوه‌ی هه‌ندێك دوور كه‌وتینه‌وه تا دواتر به ته‌واوی لێك دابڕاین.
دوای دوو ساڵ خوای
گه‌وره قه‌ده‌ری وابوو كه جارێكی تر به‌یه‌ك بگه‌ینه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕوودانی
چه‌ن جیاوازیه‌كی كه‌م له‌چاو پێشتردا
من حیجابێكی
ته‌واو داپۆشراوم پۆشی بوو كه به بینینم سه‌رسام بوو, لێی پرسیم كه چۆن بڕیارت
داوه به‌م شێوه‌یه خۆت داپۆشیت؟ جارێكی تر ئه‌م هه‌له‌م قۆزیه‌وه وا هه‌ستم كرد
كه ئه‌م جاره ده‌توانم زیاتر قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌م له‌چاو جاره‌كانی تردا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك شتی زۆری تر له‌سه‌ر دینه‌كه‌م فێر ببووم.
ئه‌مه ئه‌و
جیاوازیه بوو كه له چاو پێشوودا له‌مندا هه‌بوو
هه‌رچی قسه‌یه‌كم
بۆ ده‌كرد زۆر به هێمنی و ووریایی گوێی لێ ده‌گرتم و به‌رده‌وام قسه‌م بۆ ده‌كرد
دواتر له‌پڕ
ده‌ستی به گریان كرد ئه‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو كێشه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو, وه ماوه‌یه‌كی
سه‌خت بوو بۆی, دیار بوو كه له ده‌روونیدا پێویستی به ئه‌مانێك هه‌بوو كه جێی
خۆی تێدا بكاته‌وه به‌ڵام نه‌یده‌زانی چۆن بیگاتێ و له هه‌نگاونان ده‌ترسا!
له قسه كردن و
بێداركردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رده‌وام بووم, به‌ڵام نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێك و ئیتر كاتی
هه‌ردوولامان كۆتایی هاتوو جارێكی تر یه‌كترمان جێ هێشت.
دوای ساڵێك و شه‌ش
مانگی تر به‌یه‌ك گه‌یشتینه‌وه و خه‌ریك بوو كۆتاییمان به خوێندنی زانكۆ ده‌هێنا,
به‌ڵام ئه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌مان به‌لای منه‌وه زۆر گرنگ بوو چونكه ئه‌و
ده‌سگیرانی كوڕێكی مسوڵمان بوو, پاشان دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر نامه‌ی ده‌رچوونه‌كه‌ی
شو ده‌كات و ده‌ڕوات له باشوورر داده‌نیشێت له‌وانه‌یه ئه‌م جاره دوا جاربێت
یه‌كتر ببینینه‌وه.
ماوه‌ی یه‌ك
هه‌فته به‌رده‌وام داوام ده‌كرد خوای گه‌وره هیدایه‌تی بدات بۆ ئیسلام چونكه
كچێكی زیره‌ك و هۆشمه‌ند و نه‌رم و نیان و كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی چاكی تێدا بوو.
جارێكی تر بڕیارم
دا بانگی بكه‌مه‌وه بۆ موسڵمان بوون و باوه‌ڕ هێنان, به‌ڵام پێش ئه‌وه هات به
مێشكمدا كه داوای یارمه‌تی بكه‌م له مامۆستایه‌كی تایبه‌ت به بواری بانگه‌وازی
كه‌سانی بیانی, تا چوومه لای كه‌سێكی شاره‌زاو ئه‌ویش ئامۆژگاری كردم و هه‌ندێ
هه‌نگاوی بۆ دانام كه پێی هه‌ڵبستم كه یه‌كه‌مین شت قه‌ناعه‌ت به‌م كچه بكه‌م
كه به‌راوورد نه‌كات له نێوان هه‌ڵس وكه‌وتی خه‌ڵكی به‌ناو مسوڵمان و خودی ئاینی
ئیسلام.
دوای ئه‌وه‌ی
یه‌كترمان دی و به‌یه‌كه‌وه دانیشتین وپاش هه‌واڵ پرسین به خه‌نده‌یه‌كه‌وه پێ
ووتم: هه‌واڵت چۆنه له‌گه‌ل ئیسلامدا ؟ هه‌روه‌ك جارانی ؟
ووتم: به‌لێ
هه‌روه‌ك جارانم, و هه‌رگیز پاشگه‌ز نابمه‌وه, وه‌ره با ئه‌و شتانه‌ی تا ئێستا
له نێوانماندا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه ته‌واوی بكه‌ین.
ڕێكه‌وتین له‌سه‌ر
ڕۆژ وكات و شوێنی دیاری كرا‌و به مه‌به‌ستی گفت‌و گۆ له‌سه‌ر ئه‌م باسه, دوای
ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك گه‌یشتین ده‌ستمان كرد به گفتوگۆ سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به بوونی
خوای گه‌وره قسه‌مان كرد, هه‌رچه‌نده جار جار له كاتی لاواز بوونیدا نكۆڵی له
بوونی خوا ده‌كرد به‌ڵام هۆكه‌ی ئه‌وه‌بوو ده‌ی ووت كاتێك كه پێویستم پێی ده‌بێت و
داوای لێده‌كه‌م نایه‌ت به‌ده‌مه‌وه, به‌ڵام گه‌یشتینه ئه‌نجام قه‌ناعه‌تی به
بوونی خوا كرد.
پاشان قسه‌م
له‌سه‌ر ژیانی دونیا و ئاخیره‌ت بۆ كرد, پاشان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده
به خوای گه‌وره و پێویسته مرۆڤ متمانه‌ی به‌و كه‌سه هه‌بێت كه دروستی كردوه و
به‌دی هێناوه ....
وه پاشان له‌سه‌ر
سوده‌كانی نوێژ قسه‌مان كرد ..........
به‌رده‌وام بووم
له‌سه‌ر قسه‌كانم و جار جار دیقه‌تم ده‌دا بینیم زۆر به ووردی و هێمنی و هۆشمه‌ندی
گوێم بۆ ڕاده‌گرێ
هه‌ستم ده‌كرد
خوای گه‌وره ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆی به‌سه‌ریدا ڕژاندووه
هه‌تا گه‌یشتمه
ئه‌وه‌ی كه لێیم پرسی: ئایا له قسه‌كانم تێگه‌یشتی زانیت مه‌به‌ستم چیه؟!!!
وه‌ڵامی دامه‌وه
به: به‌ڵێ
لێم پرسی: ئایا
ئێستا باوه‌ڕت به بوونی خوا و ڕۆژی دوایی هه‌یه؟
وه‌ڵامی دامه‌وه
به: به‌ڵێ
هه‌تا گه‌یشتمه
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی فرمێسكی چاوه‌كانم گوێم له شایه‌تمانی بوو
ووتی: اشهد ان لا
اله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله
ئه‌و ڕۆژه
خۆشترین ڕۆژی ژیانم بوو كه ئه‌و ووته‌یه‌م له زمانیه‌وه بیست
به‌ڵام ئێستا
ترسه‌كه‌م زیاتر بوو, ده‌ترسام ئه‌و شایه‌تمانه‌ی هه‌ر بۆ موجامه‌له بوبێت و له
دڵه‌وه نه‌بێت
بۆیه به‌په‌له
هه‌ندێ كتێبی ئیسلامیم بۆ كڕی و به‌دیاری بۆم برد, دواتر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا
به‌سته‌وه‌و پرسیارم لێكرده‌وه, كاتێك بینم سوپاس بۆ خوا زۆر به گوڕ و تینه بۆ
زیاتر ناسینی دینه‌كه‌ی, به‌جۆرێك ئه‌وه‌نده به په‌رۆش بوو بۆ تێگه‌یشتن له
ئیسلام وه‌سف ناكرێت
ئه‌و كاته بۆم
ده‌ركه‌وت كه به‌ڕاستی مسوڵمان بووه. الحمد الله
 |