|
قاچاخچیه‌کی ڕووسی
کۆمه‌ڵێ ئافره‌ت به‌ناوی شت کڕینه‌وه دێنێت بۆ وڵاتێکی خلیج و گوایه هه‌ر
یه‌که‌یان ئامێرێکی کاره‌بایی بۆ ده‌کڕێت و به‌ناوی ئه‌وه‌ی بۆ به‌کارهێنانی
شه‌خسییه‌وه له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا گومرگیان لێ ناسێنرێ و پاره‌یه‌کی باش قازانج ده‌کا
و شتێکیش قازانج به‌ر هه‌ریه‌که له‌و ئافره‌تانه ده‌که‌وێت.
که ئافره‌ته‌کان
ده‌گه‌نه خلیج، تێده‌گه‌ن که قاچاخچی‌یه‌که هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندون و بۆ کاری
به‌دڕه‌وشتی هێناونی، هه‌موویان ناچار ڕازی ده‌بن له‌به‌ر هه‌ژاری و بێ چاره‌یی،
ته‌نها ئافره‌تێکیان نه‌بێت، که فرسه‌ت ده‌هێنێ په‌ساپۆرته‌که‌ی له‌قاچاخچیه‌که
ده‌فڕێنێ و ڕاده‌کات، قاچاخچیه‌که‌ش بانگی لێ ده‌کات و ده‌ڵێت: تۆ نه زمان ده‌زانی
و نه پاره‌شت پێ‌یه‌و نه‌که‌س ده‌ناسیت، هه‌ر په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌و دێیته‌وه!!
ئافره‌ته‌که
له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دێت و ده‌چێت، ژنێك و کچ و کوڕێك ده‌بینێت، که له‌بنه‌ڕه‌تدا
فه‌له‌ستینی بوون و، له‌وڵاتی خلیج ده‌ژیان به ڕووسی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات، تێ‌ی
ناگه‌ن، دوایی به‌زمانی ئنگلیزی باسی حاڵی خۆی ده‌کات و ئه‌وانیش لێ‌ی حاڵی ده‌بن.
.
له‌سه‌ره‌تادا
ئه‌مانیش دوودڵ ئه‌بن، کێ ده‌ڵی درۆناکات و شتێك له‌ژێر سه‌ریه‌تی. به‌هه‌رحاڵ ڕازی
ده‌بن و له‌گه‌ڵ خۆیانا ده‌یبه‌نه‌وه ماڵه‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی
به‌که‌س و کاریه‌وه بکات، له‌وه‌ده‌چێت ته‌له‌فۆناتیان ته‌واو نه‌بێ و بۆی
وه‌رناگیرێ!
کوڕی ئه‌و خێزانه
که ناوی خالید بوو باسی رووداوه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت: خوشکه‌کانم زۆر به‌ڕێزه‌وه
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵیدا ده‌کرد و ورده ورده باسی ئیسلامیان بۆ ده‌کرد، ئه‌ویش
پرسیاری ده‌کرد و ده‌یویست باشتر قه‌ناعه‌تی بۆ دروست ببێ..
منیش چه‌ند
په‌ڕاوێکی ئیسلامیم بۆ په‌یداکرد به‌زمانی رووسی بوون و سه‌رئه‌نجام موسڵمان بوو،
وه پۆشاکی ئیسلامی پۆشی. خوشکه‌کانیشم له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌یانبرد بۆ وانه‌ی
فێربوونی قورئان و رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و پێشتر ده‌چوو. ئنجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ژن هێنان بووم له‌گه‌ڵ خوشکه‌کانم و دایکمدا ڕامان هاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که داوای
بکه‌م و بیخوازم له‌سه‌ر شه‌رعی خوا. ئه‌ویش ڕازی بوو، به‌و جۆره بویه هاوسه‌رم
..
ئه‌م جاره کێشه‌ی
ته‌واوبوونی په‌ساپۆرته‌که‌ی و تازه‌کردنه‌وه‌ی هاته کایه‌وه، ناچار بوون که بچن
بۆ ڕووسیا بۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی، له‌فڕۆکه‌خانه دوو جێگامان {حجز} کرد و خێزانه‌که‌م
به‌جل و به‌رگی سه‌رتاپایی ئیسلامی‌یه‌وه هات له‌گه‌ڵمدا، دیاره ئه‌م جل‌و به‌رگه
له هێڵی ئاسمانی ڕووسی دا شتێکی سه‌یر بوو !!
به‌هه‌رحاڵ چوینه
ئه‌و شاره‌ی که په‌ساپۆرته‌که‌ی لێ ده‌رچووبوو، داوای وێنه‌یان کرد به‌سه‌ر و قژی
رووته‌وه، ئه‌ویش وێنه‌یه‌کی دانێ که به‌سه‌رپۆشه‌وه‌بوو، چی هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا
ڕازی نه‌بوو وێنه‌یه‌ك بگرێ که سه‌رو قژی ڕووت بێت. ئه‌وانیش له ڕقا کاره‌که‌یان
بۆ نه‌کردین و ناردیانین بۆ {مۆسکۆ }، من به‌ڕاستی نه‌رم بووم و ووتم: خوا
ده‌فه‌رموێ {فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ}، {لاَ يُكَلِّفُ اللّهُ نَفْسًا
إِلاَّ وُسْعَهَا} که‌چی به‌و ڕوخسه‌ت وه‌رگرتنه ڕازی نه‌بوو، ووتی: من
ته‌حه‌ددایان ده‌که‌م و ئه‌بێ هه‌ر وێنه‌ی کاتی داپۆشراویم بکه‌ن
به‌په‌ساپۆرته‌که‌وه چی ده‌بێ با ببێ..
پاشان چووینه
مۆسکۆ و له‌وێش ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی چووینه لای تووڕه‌بوو، وه په‌ساپۆرته‌که‌ی
لێ سه‌ندین و کردیانینه ده‌ره‌وه!
ئه‌و شه‌وه
چووینه ئوتێل و زۆربه‌ی شه‌و شه‌ونوێژی کرد و له‌خوا پاڕایه‌وه کاره‌که‌ی بۆ
ئاسان بکات، که به‌یانی چووینه‌وه یه‌کێ له‌فه‌رمانبه‌ره‌کان ناوی خێزانه‌که‌می
خوێنده‌وه‌و په‌ساپۆرته‌که‌ی به‌ته‌واوبوویی دایه‌وه ده‌ستی، خێزانه‌که‌شم پێ ی
ووتم: نه‌مووت {وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا} (سورة الطلاق: 2)..
به‌ڕاستی وانه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی له‌دینداری دا فێرکردم، که هه‌رگیز ئاوا به‌چاکی
تێ ی نه‌گه‌یشتبووم !
ئه‌م جاره ناچار
بووین بچیینه‌وه بۆ شاره‌که‌ی خۆی، تا مۆرێکی بۆ لێ بده‌ن، که گه‌ڕاینه‌وه
چووینه ئوتێل و پاش ئه‌وه‌ی کارمان ته‌واو بوو، ووتی: با سه‌رێکی ماڵی باوکم
بده‌ین، منیش له‌گه‌ڵیا چووم بۆ ماڵی باوکی که له گه‌ره‌کێکی هه‌ژاردا بوون..
له ده‌رگای دا و
برایه‌کی ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه، هه‌رواقی وڕما خوشکه‌که‌ی بینی به‌و جلانه‌وه، هه‌ر
چۆنێ بوو چوینه ژووره‌وه‌و من دانیشتم و ئه‌و له ژوورێکی تر که‌وته قسه له‌گه‌ڵ
باوکی و سێ برایدا و پێی ووتن که ئاوام به‌سه‌رهاتووه‌و دوایی ئه‌و ماڵه فریام
که‌وتوون و موسڵمان بووم و شووم کردووه و ئه‌وه‌ش مێرده‌که‌مه، ورده ورده
ده‌نگیان به‌رزبۆوه‌و بوو به‌هه‌راو فه‌رته‌نه‌و به‌هه‌موویان که‌وتنه لێدانی،
ئه‌وجاره هاتن بۆ من و به‌هه‌ر چوار پیاوه‌که هه‌رچی گیانم هه‌بوو به‌شه‌ق و
مسته‌کۆڵه شکاندیان و کردیانمه ده‌ره‌وه، منیش ناچار گه‌ڕامه‌وه ئوتێله‌که‌و
هه‌ر دڵم لای هاوسه‌ره‌که‌شم بوو، ده‌مووت: ڕه‌نگه ئێستا ئه‌و به‌سته‌زمانه‌یان
کوشتبێ!
ئنجا خه‌یاڵاتی
سه‌یرم بۆ ده‌هات و ده‌مووت ئه‌گه‌ر نه‌شیان کوشتبێ له‌ژێر فه‌للاقه‌و لێداندا
په‌شیمان بۆته‌وه‌و ئیتر نایبینمه‌وه!
ناچار هه‌موو رۆژێ
دووراو دوور به‌دزی‌یه‌وه چاو‌دێر ماڵیانم ده‌کرد بزانم چی هه‌یه؟ ڕۆژی چواره‌م
پاش ئه‌وه‌ی باوك و براکانی چوون بۆ سه‌ر ئیش، ده‌رگاکه کرایه‌وه‌و خێرا چووم بۆ
لای و، بینیم هه‌موو سه‌روچاوی شکاوه‌و جل و به‌رگی هه‌موو دڕاوه‌و ده‌ست و قاچیشی
به‌ستراوه، به‌هه‌ر حاڵ تێ‌ی گه‌یاندم که له‌سه‌ر عه‌هد و په‌یمانه‌که‌ی خۆیه‌تی
و سوره له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی‌یه‌که‌ی و، ووتی ئه‌وه‌ی که تووشی من بووه یه‌ك
له‌سه‌ر هه‌زاری ئه‌وه نیه که تووشی پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵان و موسڵمانان بووه،
بڕۆره‌وه له ئوتێله‌که چاوه‌ڕێ بکه خوا که‌ریمه‌و! دوعا‌و شه‌ونوێژت بیر نه‌چی!
منیش گه‌ڕامه‌وه به‌هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌ته‌وه چرکه‌کانم ئه‌ژمارد! پاش سێ ڕۆژ
که نه‌شه‌وم شه‌وبوو، نه ڕۆژم ڕۆژ بوو، هه‌ر شه‌وو رۆژه‌ی ئه‌تووت ساڵێکه..
له‌ده‌رگا درا، به‌ترس و له‌رزه‌وه که نه‌وه‌ك که‌سوکاری بن و هاتبنه‌سه‌رم ،
ده‌رگاکه‌م کرده‌وه، سه‌یر ده‌که‌م هاوسه‌ره‌که‌مه ڕای کردووه، خێرا جلی ترمان
پێ بوو له‌به‌ری کرد و وتم: بابچین بۆ فڕۆکه‌خانه، ووتی: نا ده‌چین بۆ شارێکی تر و
له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی ده‌ولی‌یه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر لێره‌بین
باوکم و براکانم دێن و ده‌مان دۆزنه‌وه‌و گیرده‌خۆین ..
پاشان
له‌فرۆکه‌خانه‌ی شارێکی تره‌وه گه‌ڕاینه‌وه و ڕزگارمان بوو، له‌رێگا لێم پرسی چۆن
ده‌رباز بوویت؟ ووتی: پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێ چینێکی باش دارکاریان ده‌کردم و
ده‌ست و قاچیان ده‌به‌ستمه‌وه، خوشکێکی پانزه ساڵم هه‌یه ده‌هات به‌لامه‌وه و
ئاو‌و خواردنی ده‌دامێ هه‌تا ده‌هاتمه‌وه هۆش خۆم و منیش باسی ئیسلامم بۆ ده‌کرد و
که زانی له‌سه‌ر هه‌قم بڕیاری دا که هاوکاریم بکات، ئه‌و ڕۆژه‌ی که ڕزگارم بوو،
هه‌روه‌ك عاده‌تی خۆیان، براکانم و باوکم مێزیان ڕازانده‌وه‌وکه‌وتنه خواردنه‌وه‌و
خوشکه‌که‌شم زیاتری ده‌رخواردن هه‌تا ته‌واو سه‌رخۆش بوون و ئاگایان له‌خۆیان
نه‌ما، ئه‌ویش کلیله‌که‌ی لێ فڕاندن و ده‌ست و پێی منی کرده‌وه‌و به‌په‌له خۆم
ده‌ربازکرد، وه من داوام لێکرد که ئه‌گه‌ر موسڵمان بوو جارێ خۆی ئاشکرا نه‌کات تا
خوا ده‌روویه‌کی لێ ده‌کاته‌وه‌و چاره‌سه‌رێکی بۆ ده‌دۆزینه‌وه.!

ئه‌م باسه شێخ
(ابراهیم الفارس) له‌کاسێتی (قصص مؤثرة)دا باسی کردووه که ئه‌ویش له مێردی
ئافره‌ته‌که‌وه وه‌ری گرتووه. سه‌رچاوه:
http://audio.islamweb.net/audio/index.php?page=audioinfo&audioid=85135
له‌لایه‌ن/ كاك
حه‌قیقه‌ت |