|
كوڕم نه‌كه‌ی
قسه له هیچ شتیكدا بكه‌ی تا له‌سه‌رچاوه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بیت، وه هه‌ر كه‌سێك
هه‌واڵێكی بۆ هێنای ڕوونی بكه‌وه‌و به‌دوای ڕاستیه‌كه‌ی بكه‌وه پێش ئه‌وه‌ی كارێك
بكه‌ی په‌شیمان بی لێی.
نه‌كه‌ی
به‌دوای پڕوپاگه‌نده بكه‌وی و باوه‌ڕ مه‌كه به هه‌موو قسه‌یه‌ك ده‌یبیستیت.
وه ئه‌گه‌ر
په‌روه‌ردگار تاقی كردیته‌وه به دو‌ژمنێك ئه‌وا به‌ره‌نگاری ببه‌وه به چاكه‌كردن
له‌گه‌ڵیدا.
چاكترین
ڕه‌فتار به‌كار بهێنه.. سوێند ئه‌خۆم به په‌روه‌ردگار كه دوژمنایه‌تیه‌كه
وه‌رئه‌گه‌ڕێ به
خۆشه‌ویستی.
ئه‌گه‌ر ویستت
هاوڕێیه‌كت بۆ ده‌ركه‌وێت ئه‌وا سه‌فه‌ر بكه له‌گه‌ڵی، له سه‌فه‌ردا بۆت
ده‌رئه‌كه‌وێ كانزای مرۆڤ.
وه ئه‌گه‌ر
خه‌ڵكی شاڵاویان بۆ هێنای و تۆ له‌سه‌ر حه‌ق بویت و قسه‌ی
ڕه‌قیان
پێ ووتیت ئه‌وا بزانه پێت ئه‌ڵێن تۆ سه‌ركه‌وتوویت. چونكه سه‌گی تۆپیو نه لێی
ئه‌درێت وه نه به‌رده‌باران ئه‌كرێت، به‌ڵكو داری به‌رهه‌مداره پێی ئه‌كێشرێت.
كوڕم هه‌ركات
ڕه‌خنه‌گر بوویت ئه‌وا به‌چاوی هه‌نگ سه‌یربكه و به چاوی
مێش
خه‌ڵكی مه‌بینه تاكو نه‌كه‌ویته سه‌ر شتی پیس.
زوو بخه‌وه
چونكه به‌ره‌كه‌ت له به‌یانیانه ئه‌ترسم دانیشیت شه‌وانت
ڕزقی
به‌یانیانت ببات.
باسی چیرۆكی
گورگ و مه‌ڕت بۆ ئه‌كه‌م تا هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێی به
هه‌موو
گورگێك كه له پێستی مه‌ڕدایه.
وه هه‌ركه‌سێك
بڕوای ته‌واوه‌ی پێ كردی نه‌كه‌ی قه‌ت غه‌دری لێ
بكه‌ی.
وه‌ره با
بچینه سه‌ر باسی شێره‌كه..
شێر نه‌بۆته
پادشای دارستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌وره‌یه‌و هاوار ئه‌كات، به‌ڵكو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی نه‌فسی عه‌زیزه و قه‌ت شتێك ناخوات كه خۆی به‌ده‌ستی خۆی نه‌یهێنابێت
هه‌رچه‌نده برسی بێت.. قه‌ت نه‌كه‌ی هه‌وڵ و به‌رهه‌می غه‌یری خۆت ببه‌یت و خه‌ڵكی
ڕه‌نج به‌خه‌ساركه‌یت و ببیته سته‌مكار.
ئه‌تبه‌م بۆلای
(حه‌رباء) (1) تا فێڵه‌كه‌ی ببینی و چۆن ڕه‌نگی ئه‌گۆڕێ به‌پێی جێگا و ڕێگا، وه
له‌ناو مرۆڤیش‌دا هه‌مان شت هه‌یه و دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه‌یه. وه
خه‌ڵكانێك هه‌ن ئه‌توانن هه‌موو جلێك له‌به‌ر بكه‌ن و به بانگه‌شه‌ی خێر و چاكه
خۆیان داپۆشن به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ن.
خۆت ڕابێنه
كوڕه‌كه‌م سوپاس گوزار بیت، شوكرانه‌ی په‌روه‌ردگار بكه، ئه‌وه‌نده به‌سه كه
موسڵمانیت، ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئه‌توانیت بڕۆیت و ببیستیت و ببینینت. شوكرانه
بكه و په‌روه‌ردگار بۆت زیاد ده‌كات له نیعمه‌تی دونیا و ئاخیره‌ت.
خه‌ڵكی ئه‌و
كه‌سه‌یان خۆش ئه‌وێت كه چاكه‌ی له‌پێش چاو بێت.
بزانه
كوڕه‌كه‌م باشترین شت له ژیاندا ڕاستیه، خۆ گه‌ر درۆ ڕزگارت بكات
ئه‌وا ڕاستی
ئه‌ولاتره به ڕزگاركردن.
له‌هه‌موو
شتێك‌دا با جێگر و ئه‌لته‌رناتیڤت هه‌بێت، خۆت ئاماده‌كه بۆ
هه‌موو
كارێكی له‌پڕ، تاكو نه‌پاڕێیته‌وه له ده‌روون و نه‌فسی سوكی مرۆڤ.
سوود له‌هه‌موو
هه‌لێك وه‌ربگره، چونكه مه‌رج نیه هه‌لی ئێستا دووباره
ببێته‌وه.
نامه‌وێ زۆر
سكاڵا و ناڕه‌زایی ده‌ربڕی ئه‌مه‌وێ هه‌موو شتێك به
ڕوونی
ببینی و ڕوو له ژیان كه.
ڕابكه
له‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی ڕه‌ش بین و بێ ئومێدن، ئه‌ممان له‌ته‌نیشت كه‌سێك دانه‌نیشیت
شوومی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به شت.
نه‌كه‌ی قه‌ت
دڵخۆش بیت به كاره‌ساتی كه‌سانی تر، گاڵته نه‌كه‌ی به شێوه‌و ڕوخساری كه‌س
چونكه كه‌س خۆی دروست نه‌كردووه‌و ئه‌وه‌ی دروستی كردووه په‌روه‌ردگاره.
عه‌یبی خه‌ڵكی
هه‌ڵ مه‌ماڵه تا په‌روه‌ردگار له‌ناو ماڵی خۆتدا عه‌یبت
ده‌رنه‌خا.
خوای گه‌وره
كه‌موكوڕی خه‌ڵكی دائه‌پۆشێت و ئه‌وانه‌شی خۆش ئه‌وێت
كه
شتی خه‌ڵكی ئه‌پۆشن.
سته‌م نه‌كه‌یت
ئه‌گه‌ر توانای سته‌میشت هه‌بێت له خه‌ڵكی، بزانه
خوای
گه‌وره له‌تۆ به‌تواناتره
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك
هه‌ستت به دڵ ڕه‌قی كرد ئه‌وا ده‌ستێك بهێنه به‌سه‌ری
هه‌تیودا،
ئه‌و كاته‌ش سه‌رت سوڕ ئه‌مێنێ چۆن ده‌ست هێنان به‌سه‌ردا كاریگه‌ری هه‌یه‌و دڵ
ڕه‌قی له‌ناو دڵدا ده‌سڕێته‌وه‌و پاكی ئه‌كاته‌وه.
ده‌مه‌ته‌قێ
مه‌كه چونكه له ده‌مه‌ته‌قێ هه‌ردوو لا زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر
بیكه‌یت ئه‌وا له نرخی خۆت كه‌م ئه‌كه‌یته‌وه و ئه‌گه‌ر
بیبه‌یته‌وه
ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له‌ده‌ست ئه‌ده‌یت.
نه‌كه‌ی به
ته‌نیا ڕا و بۆچونی خۆتت هه‌بێت، وا جوانتره كه كاریگه‌ر
بكه‌یت
و كاریگه‌رت تێ بكرێت.
به‌ڵام نه‌كه‌ی
له بیروبۆچونی خه‌ڵكاندا بتوێیته‌وه، وه ئه‌گه‌ر هاتوو
له‌سه‌ر
حه‌ق بویت ئه‌وا جێگیر به له‌سه‌ری و كه‌س كاریگه‌رت تێ نه‌كات.
ئه‌توانیت
كوڕم قه‌ناعه‌تی خه‌ڵكی بگۆڕی و دڵ و ده‌روونیان داگیر بكه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست
بكه‌ن, به سيحر نا, به‌ڵكو به زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوت و ووشه‌ی پڕ كێش و
به‌تامت ئه‌توانیت ده‌رگای داخراوی دڵان بكه‌یته‌وه.
وه له ئایینی
ئێمه‌دا زه‌رده‌خه‌نه خواپه‌رستیه وه له‌سه‌ری پاداشت وه‌ر ئه‌گرین.
له ووڵاتی
(چین) ڕێ ناده‌ن دوكان بكه‌يته‌وه ئه‌گه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌ت
له
سه‌ر لێو نه‌بێت
ئه‌گه‌ر كه‌س
زه‌رده خه‌نه‌ى له‌سه‌ر لێو نه‌بوو با تۆ هه‌ت بێت.
جونكه
په‌ساپۆرتى تێپه‌ڕبوونى
دڵانه
هه‌ر كاتێك شك
كه‌وته دڵى خه‌ڵكان
به‌رامبه‌رت
ئه‌وا به‌رگری له خۆت بكه‌و كاره‌كه ڕوون بكه‌ره‌وه.
خۆت
هه‌ڵمه‌قورتێنه له‌هه‌مو كارێكدا.. نه‌وه‌ستیت وك‌و بينه‌ر
له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكانێ ئيشيان ته‌نها سه‌ير كردنه چونكه شێوه‌يه‌كی زۆر ناشرينه، به‌رز به‌ره‌وه
كوڕی خۆم
خه‌فه‌ت نه‌خۆی
كوڕم له‌شتی دونيا ئێمه دروست كراوين بۆ تاقی كردنه‌وه ئايا ئارامگرین يان نا،
له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌رخۆبه و بڕواكه گزنگى به‌ره‌به‌یان نزيك بۆته‌وه، هه‌تا هه‌ور
ڕه‌ش تر
بێت
ئه‌وا باران بارين نزيكتره.
نه‌گرێی
به‌دوای ڕابردوو، نابێ (مشار) به‌ده‌سته‌وه بگرين
و
هه‌ر دار به‌ر مشار ده‌ين.
سه‌يری به‌يانی
بكه و قۆڵی بۆ هه‌ڵكه، ده‌روونت
خۆشه‌ویست
بێت و سه‌ر به‌رزبه به‌خۆت، تۆ چۆن خۆت ببينی خه‌ڵكيش ئاوا ئه‌تبينن.. قه‌ت خۆت
به‌بچوك و كه‌م مه‌زانه چونكه هه‌ركاتێك بته‌وێ گه‌وره ببيت ئه‌وا گه‌وره ئه‌بيت
وه هه‌ر خۆت بڕیار ئه‌ده‌يت كه بچوك بيت.
وه ئه‌گه‌ر
بته‌وێت هه‌موو دونيا به‌يه‌ك جار چاك كه‌يت
ئه‌وا پێت
ئه‌ڵێم نا، بيركه‌وه ئه‌گه‌ر دونيا بێ فڕ‌ت و فێڵ و بێ درۆزنان و بێ مرۆڤانی خراپ
بوايا ئه‌وا شه‌ره‌ف مه‌ندان چۆن ده‌ركه‌وتنايا و چۆن به‌ناوبانگ ده‌بوون و
ده‌رده‌كه‌وتن
ئه‌گه‌ر
دژه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌بوايا، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی خۆی نه‌گۆڕێ ئه‌وا
هه‌رگیزاوهه‌رگیز گۆڕانكاری ڕووی لێ ناكا.
(1) حرباء
جۆریكه له ئاژه‌ڵ له‌شێوه‌ی مارمێلكه یان بزنمژۆك وایه، قه‌باره‌ی بچوك و
گه‌وره‌ی هه‌یه‌و به‌پێی ئه‌و كه‌شه‌ی لێی ده‌ژێت ڕه‌نگی ئه‌گۆڕیت، گه‌ر له‌ناو
دارستان بژێت ڕه‌نگی
سه‌وز
ده‌رده‌خات، گه‌ر چوه سه‌ر خۆڵ و بۆ نمونه بیابان و ده‌شت یه‌كسه‌ر ڕه‌نگی
ئه‌كاته خاكی و زه‌رد.

- له‌لایه‌ن:
خوشكه عاشقی به‌هه‌شت 18/2/2007
|