|
ئایه
به‌خته‌وه‌ری له ژیان دا له ده‌وڵه‌مه‌ندیه؟؟ یان
مناڵی
زۆر یا له‌ش ساغیه؟؟ یا ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه.. ن له ته‌مه‌ن درێژی یه.. یا
ناو وناودار و بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ته.. یا جوانیه؟؟ یان ...هتد. له‌سه‌ر ئه‌م
پێوه‌رانه مرۆڤایه‌تی به بیر‌و بۆچونی خۆی به دوایدا ده‌گه‌ڕێت..
به‌خته‌وه‌ری
له دڵدایه وه كه‌سیش ده‌سه‌ڵاتی
له‌سه‌ر
ئه‌م دڵه نیه ته‌نها په‌روه‌ردگار نه‌بێت.
به‌خته‌وه‌ری
له ڕه‌گ داكوتانی ئیمانه‌وه‌یه له دڵدا و
لق و
پۆپه‌كانی سه‌وزایی دونیایه به هه‌موو داواكاریه‌كانی ژیانی دونیایی.
ده‌گێڕنه‌وه
كه دوو هاوڕێ ئه‌چن بۆ ماسی گرتن یه‌كێكیان
ماسییه‌كی
گه‌وره ئه‌گرێت و ئه‌یخاته ناو جانتاكه‌ی و هه‌ڵئه‌سێ بڕوات و خواحافیزی له
هاوڕێكه‌ی بكات.. هاوڕێكه‌ی لێی ده‌پرسێت بۆ كوێ ده‌ڕۆی؟؟
یه‌كه‌م وه‌ڵام
ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ: بۆ ماڵه‌وه، سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ
ماسیه‌كی
گه‌وره‌م گرتووه‌و به‌شمان ده‌كات.
هاوڕێكه‌ی
ووتی: سه‌بر بگره و چاوه‌ڕێ كه با ماسی زیاتر و
گه‌وره‌تر
بگریت وه‌كوو من..
یه‌كه‌م
وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: بۆچی وه‌كو تۆ بكه‌م؟؟
هاوڕێكه‌ی
ووتی: ئه‌گه‌ر ماسی زیاتر بگریت ئه‌توانی دوایی بیفرۆشیت..
یه‌كه‌م ووتی: جا بۆ
بیفرۆشم؟؟
هاورێكه‌ی ووتی: پاره‌ی
زیاترت ده‌ست ده‌كه‌وێت..
یه‌كه‌م ووتی: بۆ پاره‌ی
زیاترم ده‌ست بكه‌وێت؟؟
هاوڕێكه‌ی ووتی: ئه‌توانی
هه‌ندێكی لێ كۆكه‌یته‌وه‌و بیخه‌یته بانكه‌وه‌و سودی لێ وه‌رگری..
یه‌كه‌م ووتی: جا بۆ وا
بكه‌م؟؟
هاوڕێكه‌ی ووتی: بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌ند بیت..
یه‌كه‌م ووتی:
بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند ببم و چی پێ بكه‌م؟؟
هاوڕێكه‌ی ووتی: ئه‌توانی
ڕۆژێك له ڕۆژان دوای ئه‌وه‌ی پیر ئه‌بیت خۆت و ژن و منداڵت سودی لێ وه‌ربگرن و به
به‌خته‌وه‌ری ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن..
یه‌كه‌می ژیر و تێگه‌یشتو
ووتی:
ئه‌وه‌ی تۆ باست كرد كه
كۆشش بكه‌م تاكو به به‌خته‌ووه‌ری بژێم وا من ئێستا هه‌مان شت ده‌كه‌م وه نامه‌وێ
هیچی تر دوای بخه‌م تا پیر ببم و ته‌مه‌نم له خۆڕایی له‌ده‌ست بده‌م..!!
به‌خته‌وه‌ریم بۆ ئێستای ژیانمه نه‌ك دوایبخه‌م بۆ كۆتا ته‌مه‌نم و له‌و كاته‌دا
ئاخۆ ده‌ستم ده‌كه‌وێت یا نا!!
به‌ڕیزان:
كه‌واته با
ده‌قه و سه‌عات و ڕۆژ و مانگ و ساڵمان له‌هه‌مان
كاتی
خۆیدا -به‌بێ دواخستن- به به‌خته‌وه‌ری بیبه‌ینه‌سه‌ر.
ئێمه‌ی
موسوڵمانان له ناو ڕوناكی و به‌خته‌وه‌ری دا ئه‌ژین و ڕوناكی و به‌خته‌وه‌ری
ئه‌به‌خشین به‌ڵام به مه‌رجێك قورئان و سوننه‌ت به‌رنامه و پێشه‌وا بێت چونكه
خوای گه‌وره ئێمه‌ی
دروست
كردووه و به‌رنامه‌ی داناوه بۆ پاراستنی مرۆڤ له‌ده‌ست خۆی و پاشان له‌ده‌ست ئه‌م
دونیایه‌ی كه تیایه‌تی.
داواكارم له
خوای گه‌وره به‌خته‌وه‌ری میوانی هه‌موومان بێت

- له‌لایه‌ن: خوشكه عاشقی به‌هه‌شت
13/9/2007
|