|
ژنه هونه‌رمه‌ند وسه‌ماكه‌ری به‌ناوبانگی میسری هاله سافی له‌چاوپێكه‌وتنێكی
ڕۆژنامه‌وانیدا؛ به شێوازێكی زۆر كاریگه‌ر وسه‌رنج ڕاكێش باسی له‌دابڕانی
له‌هو‌نه‌ر وپه‌شیمان بوونه‌وه‌و ته‌و‌به‌كردنی خۆی كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و
ئاسووده‌ییه ده‌روونییه‌ی كه‌له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو ماڵ و ژیانی سروشتی خۆی
بینیویه‌تییه‌وه:
(له‌یه‌كێك له‌ڕۆژه‌كاندا له‌ئوتێلێكی به‌ناوبانگی قاهیره‌دا كاتێك به‌نیوه ڕووتی
له‌به‌رده‌م پیاوان و له‌نێو كاسه وپێكه‌كانیاندا سه‌مام ده‌كرد، بۆ یه‌كه‌م جار
له‌وكاته‌دا شه‌رم وحه‌یا دایگرتم و هه‌ستم كرد بێ ئامانج وبێ مانام له‌م ژیانه‌دا،
هه‌روه‌ها بوومه‌ته لاشه‌یه‌كی بێ‌گیان وبووكه‌شووشه‌یه‌كی سه‌ماكه‌ر.
به‌په‌له وبه‌گریانێكی به‌كوڵه‌وه ئه‌و جێگایه‌م جێهێشت وچوومه‌وه ژووره‌كه‌ی
خۆم وجله‌كانم له‌به‌ر كرده‌وه.
هه‌ستێكم بۆ دروست بوو كه به‌درێژاییی ته‌مه‌نم له‌و كاته‌وه‌ی له‌ته‌مه‌نی (١٥)
ساڵیمه‌وه سه‌مام ده‌كرد حاڵه‌تی وام به‌سه‌ردا نه‌هاتبوو، به‌په‌له چووم
ده‌ستنوێژم گرت ونوێژم كرد، ئیتر ئه‌و كاته بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ستم به‌دڵنیایی
وبه‌ختیاری كرد، له‌و ڕۆژه‌وه حیجابم پۆشی وئاوڕم له‌و هه‌موو به‌رهه‌مه
هونه‌رییه زۆرانه نه‌دایه‌وه كه بۆ فریودانم وپه‌شیمان كردنه‌وه‌م پێشكه‌شیان
ئه‌كردم، هه‌روه‌ها گوێشم به‌گاڵته‌پێكردنی ئه‌وانه‌ش نه‌دا كه‌ئه‌یان ویست له‌و
ڕێیه‌وه له‌حیجاب ساردم بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام بووم‌و چووم فه‌رزی حه‌جم
به‌جێهێنا وله‌به‌رده‌رگای خوای گه‌وره‌دا وه‌ستام وگریام وزۆر پاڕامه‌وه له‌خوای
گه‌وره تاوه‌كو له‌ڕۆژانی پڕ تاوانم خۆش ببێ).
له‌كۆتای قسه‌كانیدا چیرۆكه كاریگه‌ره‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه كۆتایی پێدێنێ وئه‌ڵێ:
(هاله سافی مردو ڕابردووه‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده چاڵه‌وه، ئێستا من ناوم
سوهه‌یر عابدینه وكوڕێكم هه‌یه ناوی كه‌ریمه وئافره‌تی ماڵه‌وه‌م وله‌گه‌ڵ
كوڕه‌كه‌م ومێرده‌كه‌مدا ئه‌ژیم، به‌ڵام هه‌میشه فرمێسكی په‌شیمانی هاوڕێمه بۆ
ئه‌و ڕۆژانه‌ی دوور له‌كردگارم ژیانم تێدا به‌سه‌ر ئه‌برد، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی
هه‌موو شتێكی پێبه‌خشیبوم.
ئێستا له‌دایك بوویه‌كی تازه‌م وهه‌ست به‌ئارامی ودڵنیایی ئه‌كه‌م، به‌ڵام جاران
هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بووم وهه‌میشه شه‌و تا به‌یانی خه‌ریكی یاری وئێشكگرتن
بووم، كه‌چی به‌رده‌وام به‌شم دڵه‌ڕاوكێ وپه‌ژاره وغه‌م بوو).
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ: (له‌ساڵه‌كانی ڕابردوودا هه‌میشه شه‌یتان هاوڕێم بوو، ته‌نها
به‌یاری وسه‌ما كردنه‌وه خه‌ریك بووم وژیانێكی چاوشۆڕی وقێزه‌ونم به‌سه‌رئه‌برد،
هه‌میشه هه‌ڵ ده‌چووم و توڕه‌ئه‌بووم، به‌ڵام ئێستا هه‌ست ئه‌كه‌م وه‌ك كه‌سێكی
تازه له‌دایكبووم وله‌ده‌ستێكی ئه‌میندام و به‌زه‌یی پیامادێته‌وه وبه‌ره‌كه‌ت
ده‌خاته كارمه‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی په‌روه‌ردگارمه پاك وبێگه‌ردی بۆ خوای
گه‌وره).
من كتاب العائدون إلى الله
سه‌رچاوه: المختار الأسلامي.
-
ئاماده‌كردنی:
دایكی لینه
 |