|
چه‌ند ڕۆژێك
له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه
پشتڕاست
بووه‌وه كه له شێوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌دا بڵاو بوویه‌وه، كه گوایه ژنه
هونه‌رمه‌ندی دیاری میسری حه‌نان تورك حیجابی پۆشیوه، دیاره پێشتر چه‌ند جارێك
ناوبراو دووباره‌ی كردبووه‌وه كه زۆر بیر له پۆشینی حیجاب ده‌كاته‌وه،
به‌تایبه‌تی دوای كۆچی له‌ناكاوی ئه‌كته‌ری كۆچكردوو (علا‌ء ولی ا‌لدین) كه له
دووه‌م ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ حه‌نان له به‌ڕازیل كۆچی دوایی كرد،
له‌كاتێكدا له‌و وڵاته وێنه‌ی چه‌ند دیمه‌نێكیان له فیلمێكی ته‌واو نه‌كراو
گرتبوو.
هه‌واڵه‌كانی
ڕۆتانا سینه‌ما و به‌رنامه‌ی (البیت بیتك)و ئیزگه‌ی (نجوم) ئه‌م هه‌واڵه‌یان
پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام به‌لای زۆر كه‌سه‌وه به شتێكی كتوپڕ داده‌نرێت، چونكه
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه حه‌نان له‌به‌ر چاو وون نه‌بووه و بگره حاڵی
حازر به ئه‌كته‌رێكی زۆر به‌ناوبانگ ده‌ژمێردرێت و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی كاری
هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وت و ته‌وژمه‌ی
پێشوو ده‌كه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به سوور بوونی ئه‌ستێره حیجاب پۆشه‌كان له‌سه‌ر
نواندن ونمایشكردن به حیجابه‌وه و دانه‌بڕان له ناوه‌ندی هونه‌ری.
سه‌رچاوه:
www.6rob.com
|
 |
 |
|
حنان ترك/
پاش پۆشینی حیجاب |
 |