|
------------ پیرۆت - 1419 ه
وا زه‌برو
زه‌نگ گیڤ بۆته‌وه
وا شه‌وه‌زه‌نگ
كۆبۆته‌وه
دار الندوة بۆ
برِیارێ
ئاگر له چاوی
ده‌بارێ
پیره شه‌یتان
بۆته كوێخا
له‌سه‌ر تاوان
ڕێكیان ده‌خا..
*
ئازیزه‌كه‌م،
ئه‌ی ڕابه‌رم
سه‌روه‌ره‌كه‌م، پێغه‌مبه‌رم
وا سۆزی خوێن
.. مروه‌تی خێڵ
زمان، نه‌ریت،
لێت بوونه فێڵ
*
شه‌وی ڕقه،
شه‌وی ده‌رفه‌ت..
شه‌وی
كۆچه، شه‌وی غوربه‌ت..
وا شیر تیژه
به‌هێزه‌كان
وا میر
غه‌زه‌بی هۆزه‌كان
ڕق له
شمشێریان ده‌چۆڕێ
دڵنیان ...
دونیا ده‌گۆڕێ..
دوا پیلانه ..
ئابڵوقه‌یه..
قوتاربوونت
موجیزه‌یه..
*
ئازیزه‌كه‌م،
ئه‌ی ڕابه‌رم
سه‌روه‌ره‌كه‌م، پێغه‌مبه‌رم
وا سۆزی خوێن
.. مروه‌تی خێڵ
زمان، نه‌ریت،
لێت بوونه فێڵ
*
ئه‌مشه‌و
نه‌ڕۆی، ئیدی كه‌عبه
هه‌ر بتخانه‌ی
سته‌م ئه‌بێ
ئه‌مشه‌و
نه‌رۆی، سپارده‌كان
هه‌ر چاویان
له دووی تۆ ئه‌بێ
ئه‌مشه‌و
نه‌ڕۆی، تاریكستان
چنگ له بینی
شه‌فه‌ق ده‌نێ
چرای ئومێدی
زه‌لیلان
بۆ هه‌میشه
خامۆشه‌بێ
*
ئازیزه‌كه‌م،
ئه‌ی ڕابه‌رم
سه‌روه‌ره‌كه‌م، پێغه‌مبه‌رم
وا سۆزی خوێن
.. مروه‌تی خێڵ
زمان، نه‌ریت،
لێت بوونه فێڵ
*
ئه‌مشه‌و
نه‌ڕۆی، ئیدی یه‌سریب
نابێته شاری
چراخان
ئه‌مشه‌و
نه‌ڕۆی، ئه‌وس و خه‌زره‌ج
مه‌ئیوس ده‌بن
له ڕێگه‌وبان
به فیتی جوو
ناره‌ی بوعاث
هه‌ردووكیان
ده‌كا وڕو كاس
ئه‌مشه‌و
نه‌ڕۆی، ئیدی یاران
مه‌حزون..
مه‌حزون، ده‌بنه باران
ئه‌مشه‌و
نه‌ڕۆی، خێلی مه‌رحه‌ب
دونیا
ده‌كه‌نه خوێن و ژان
هه‌میشه هه‌ر
په‌نهان ده‌بێ
پیلانی ژێر
ده‌مامكیان
*
ئازیزه‌كه‌م،
ئه‌ی ڕابه‌رم
سه‌روه‌ره‌كه‌م، پێغه‌مبه‌رم
وا سۆزی خوێن
.. مروه‌تی خێڵ
زمان، نه‌ریت،
لێت بوونه فێڵ
*
وا ئه‌شكه‌وت و
وا ڕێگه‌وبان
وا
ڕه‌شماڵه‌كه‌ی ئوم مه‌عبه‌د چاوه‌ڕوانن
وا ئازاد و وا
كۆیله‌كان
وا كچۆڵه
تۆقیوه‌كان چاوه‌ڕوانن
وا گڤه‌ی تیر،
شراخه‌ی شیر
وا ته‌كبیر و
خوێنی شه‌هید چاوه‌ڕوانن
وا ئوحود و
به‌در و حونه‌ین
وا ته‌بوك و وا
خه‌نده‌ق و
سه‌بر و ئیمان
چاوه‌ڕوانن
وا ناره‌ته‌ی
پاڵه‌وان و
(الله أعلى و
أجل) چاوه‌ڕوانن
وا به‌قیع و
بیری قه‌لیب
وا ڕه‌وی خێڵی
سامری چاوه‌ڕوانن
وا هه‌زاران
ئاخی دێرین
ملیاره‌ها
ئاواتی ژین
هه‌زاران ساڵی
چاو له دوو
ملیاران كڵۆڵی
ونبوو چاوه‌ڕوانن
وا ڕۆما و وا
قوسته‌نتینه
وا كۆشكی سوور
كۆشكی سپی
چاوه‌ڕوانن...
*
له پێشوازی
كۆچی خێرا
دونیا هه‌مووی
ئاماده‌یه
حاڵی ناكاوی
جاڕ درا
گه‌یشتنت
سپارده‌یه
*
سه‌فه‌رت خێر..
به‌خێرهاتی
كۆتایی هات قڕ
و قاتی
له خێڵی خۆت
كه بێنازی
طَيْبَة
ده‌تكاته شای ڕازی
به‌یعه‌ت به
پیرته‌وه دێنێ
له‌سه‌ر چاوانی
داتده‌نێ
سه‌فه‌رت خێر..
به‌خێرهاتی
خه‌م ڕۆی، كه
تۆی
گوڵ و نوور و
ئارام هاتی

- له‌لایه‌ن: دڵشاد موحه‌ممه‌د
12/1/2008
|