|
سڵاو برا
مه‌گه‌ر
نامناسیته‌وه
من نه‌وه‌ی
خه‌دیجه‌م
منی خوشكت
دووه‌م كه‌سم
پاش پێغه‌مبه‌ری
خۆشه‌ویست (سڵاوی له سه‌ر، گیانم به قوربانی)
كڕنوشم بۆ خوا برد

من هه‌ر له گه‌ڵ
ئایه‌تی (اقراء)وه له گه‌ڵ ئه‌م كاروانه‌م
من نه‌وه‌ی
خه‌دیجه‌م
ئه‌و خه‌دیجه‌یه‌ی
له سه‌ره‌تای
ئه‌م بانگه‌وازه‌وه
بانگه‌وازی ڕزگاری
مرۆڤایه‌تییه‌وه
له‌چكه‌م كرد‌و به‌ڵێنیشمدا
خۆڕاگربم

به‌ڵێ برا
ئێمه دایكی به
سۆزین
ئێمه خوشكی
دڵسۆزین
ئێمه بنچینه‌ی
خێزان و
قوتابخانه‌ی
نه‌وه‌ی داهاتووین

ئێمه‌ی خوشكانتان
هاوكارین
بۆ ڕاگه‌یاندن و
به‌رزی دینی خوا
بێ‌دار و پشتیوانین

برا بیرت نه‌چێ
یه‌كه‌م
شه‌هیدی ئه‌م دینه
سومه‌یه
خانه...
بیرت نه‌چێ برا
به‌هه‌شت وا له
ژێر پێی
دایكانا...
له بیرت بێ برا
فێربوونی زانست و
بیرمه‌ندی من
مایه‌ی سه‌ربه‌رزی
تۆیه

منی خوشكت
دكتۆری له‌شكری
موسڵمانانم (1)
له په‌یمانی
حوده‌یبیه
به‌یه‌ك
(
بۆچوون ) (2)
موسڵمانانم ڕزگاركرد

من له په‌یمانی
عه‌قه‌به‌وه
له گه‌ڵ براكانما
ده‌ست به كارم
منی خوشكی
موسڵمانی به عیفه‌تی
كورده‌واری
بۆ نه‌وه‌ی
داهاتوو
قوتابخانه‌كه‌ی
ئه‌رقه‌مم
(ئاسیا)م
هه‌موو دنیاكه‌ی ماڵی فیرعه‌ون
ناگۆڕمه‌وه به
كڕنوشێ بۆ خوا
(3)

ئه‌گه‌ر بیلال له
به‌ر گه‌رمای زۆری مه‌ككه
كه زیاتر
ئه‌زیه‌تیان ده‌دا, ئه‌یووت
احد, احد, احد
منی خوشكی
موسڵمانی كورده‌واریت
له‌م به‌سته‌ڵه‌ك
و بارینی ته‌رزه‌دا, له‌م ڕۆژگاره سه‌خته‌دا
پڕ به ده‌م هاوار
ده‌كه‌م
بۆ ساڕێژی
برینه‌كان
بۆ له دایك
بوونه‌وه‌ی
پاڵه‌وانان
زانایان
فیداكاران

با دینی خوا
سه‌روه‌ر بێ
با هه‌وڵمان
پێكه‌وه و گرێدانی ڕۆژ و شه‌و بێ
با بۆ یه‌كتر
ئه‌ندازیاری
خۆشه‌ویستی بین
با بۆ یه‌كتر
شاعیرێكی هه‌ست
ناسك بین
بۆ وێستگه
خۆش و ناخۆشه‌كانی
ژیان
له سه‌ر شانۆی
خێزانداری
سه‌دان كۆپله
هۆنراوه‌ی قه‌شه‌نگ
پێشكه‌شی یه‌ك
یه‌ك دڵ و یه‌ك
كه‌ین
ئا ئه‌و باخچانه‌ی
خێزانداریه
ده‌توانین له
ساته‌كانیدا
بۆنی گوڵی
سوكنایی كه‌ین

جا ئه‌و كاته
بۆ سه‌فه‌ری
مه‌دیینه
له گه‌ڵ تۆدا
ڕێگا ده‌بڕم
گه‌ر وه‌ك
مریم په‌روه‌رده‌كرێم
دڵنیابن
حه‌واریه‌كانی
ده‌وری
عیسا
له دایك
ده‌بنه‌وه
گه‌ر حه‌سانی كوڕی
سابتیش
ده‌ستی شمشێر
نه‌گرێ
من به غیره‌تی
دڵی خواویستیم
له پشت سوپاكه‌ی
خه‌نده‌قه‌وه
مه‌دینه
ده‌پارێزم
...............
...............
...............
(1)
ئافره‌تی موسڵمان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (سڵاوی خوای گه‌وره‌ی لێبێ)
هه‌میشه ئاماده‌ی
گشت قۆناغه‌كانی بانگه‌وازی ئیسلامی بوون.
له غه‌زاكانیشدا
جه‌نگاوه‌ر و برین پێچ و هێزێكی مه‌عنه‌وی كاری گه‌ر بوون.
(2)
له سوڵحی حوده‌یبیه پاش ئه‌وه‌ی موسڵمانان
دره‌نگ
ده‌ركیان كرد
به حیكمه‌تی ئه‌و
ڕێكه‌وتن نامه‌یه, پێغه‌مبه‌ری خوا (سڵاوی
خوای گه‌وره‌ی لێبێ )
هاته‌وه
جێگه‌كه‌ی خۆی كه له‌م سه‌فه‌ره‌دا ئوم
سه‌له‌مه‌ی
له‌گه‌ڵدا بوو,
دوای ئه‌وه‌ی
ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر كێشه‌كه‌ی بۆ ئوم
سه‌له‌مه
باس كرد,
ئوم سه‌له‌مه پێی
ووت خۆت پێشیانكه‌وه تا ئه‌وانیش چاو له تۆ بكه‌ن.
(3) ئاسیا
خێزانی فیرعه‌ون بوو به‌ڵام خوا په‌رست بوو, فیرعه‌ون به زۆر كردبوویه خێزانی
خۆی.
- له‌لایه‌ن/ كاك
ڕامیار ئه‌حمه‌د |