ماڵه‌وه‌ - كانیاوی پێنوسه‌كان

سه‌رپۆش

- له‌لایه‌ن/ كاك دانا ساڵح/ كوردستان

 

بــێزار مه‌به‌ خــوشــكی به‌ڕێز

له‌ ته‌شه‌ری بی بڕوایان.....

سه‌رپۆشه‌كه‌ت قه‌ڵغانێكـــه‌

ڕاوه‌ستاوه‌ ڕوو به‌ڕوویان ...

نه‌ت بیستووه‌ كه‌ پێغه‌مبــه‌ر (صلى الله علیه وسلم)

له‌ سه‌ر خوشكێكی وه‌كو تــۆ

چی كرد به‌ده‌سته‌ی كافران...

ئه‌مڕۆش سیمای من و تۆیه‌

له‌ جێی هه‌زاران خه‌می شار

بۆته‌ گرفت له‌ به‌رده‌مــیان...!!!

داوێــن پاكــی و حــه‌یاو شه‌رم

بــووه‌ به‌ به‌ربه‌ست و خــه‌مــیان

ده‌سا خوشكی  دڵنیابه‌  سه‌رپۆشه‌كه‌ت

له‌ تاجی سه‌ری شاكانیان  بڵندتره‌...

ئه‌و كاروانه‌ی تۆ گرتوته‌ ... بۆ داهاتوو

ڕێی هــه‌زاران خـــوشكی تــره‌

 - له‌لایه‌ن/ كاك دانا ساڵح/ كوردستان